گردبوونەوەی مامۆستایان لە ئێڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان

Tuesday, 09/05/2023, 15:44

3068 بینراوە


کۆبوونەوەی مامۆستایان لە شارەکانی ئێڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان.ئەوڕۆ٩/٥/٢٠٢٣ مامۆستایانی شارەکانی،ئەراک،هێرسین،ئیسلامئاوای رۆژئاوا،کرمانشان،هەمەدان،ئەهواز،شووش، توربەت حەیدەریە، وئیسفەهان وشاری سنە،بە هۆی کەمیی مووچەی مانگانەوبارودۆخی نالەباری ژیانیان،کۆبوونەوەیای ناڕەزایەتیان ئەنجام داوە.
بە پێی گەیشتنی ئەو هەوڵانە لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان،بەرپرسانی نیزامیی چەک بەدەست بەرپەرچدانەوەیان لە ئاست ئەو کۆبوونەوە ودەربڕینی ناڕيزایەتیانە نیشانداوە ودەستیان بەئازاری وراونانی مامۆستایان کردوە.
هۆی گربوونەوەی مامۆستایان ئەوەبووە کە خوازیاریی ئازاد کردنی مامۆستایانی بەند کراوبون،هەروەها سکاڵایان هەبووە لە بارودۆخی ژیان وبیمەی دەرمانی وزیاد نەکردنی مووچەی مانگانەیان.
کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە