ڕوونکردنەوە....

Monday, 22/05/2023, 10:06

4799 بینراوە


باڵای کتێبەکانم لە باڵای حیزب بلندترن!

ڕۆژی هەڤدەی ئەم مانگە، بە مەبەستی گەشت، هاوڕێی گێلاسی هاوژینم و خێزانێکی زیدەئازیز، ڕۆیشتینە ناوچەی بلێ و بارزان و دۆڵی باڵەیی. پارتیی دیموکراتی کوردستان، هەفتەی پێشووتر، ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی مستەفا بارزانیی بەڕیوە برد و میوانێكی ئێجگار بێشووماری لە کوردستان، عێراق و ناوچەکە و دونیای، لەوێ کۆکردەوە. 
من کە عاشقی خوێندنەوەی مێژوو و بینینی کەلەپوورە مێژووییەکانم، بە فرسەتم زانی و ڕووخسەتی بینینی ئەو مۆزەیەم لە لێپرسراون وەرگرت و بە سوپاسەوە هاوکارییان کردم. 
من زیارەتی مۆزە و مۆنۆمێنتی ئەنفالم کرد و فاتیحایەکیشمان لەسەر مەزاری مەلامستەفا  و ئیدریس بەرزانی خوێند و ماڵاواییمان لێ کردن.
سایتێکی بێدایکوباک بەنێوی "پەنجەمۆر" وێنەێکی ئێمە و تێکستێکی سەرلەبەر درۆی بڵاو کردووەتەوە کە گوایە من وەکو سەرکردەی ئاڵای شۆڕش و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕیزەکانی ئەوانم جێ هێشتووە و پێوەندیم بە ڕێزەکانی پارتییەوە کردووە!
دەبێ بە کورتی بڵێم:
1_ من هەرگیز سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەبوومە، بەڵام کادری باڵای بووم.
2_ من دامەزرێنەر و ئەندامی سەرکردایەتیی ئاڵا بووم و باجی گەورە و سەختیشم لەو پێناوەدا دا. ئاڵا ئێستا لە لۆچێکی مێژووی سیاسیی کورددا خەوتووە و منیش شانازی بەو مێژووەی خۆم و هاوڕێکانمەوە دەکەم.
3_ من زیاتر لە چل ساڵە پەیوەندیم بە یەکێتی و هیچ حیزبێکی دیکەی سیاسییەوە نییە و نایشبێت.
4_ وەکو نووسەرێک پەیوەندیم لەگەڵ زۆرینەی سەرکردە و سیاسەتکارانی حیزبەکانی کورد هەیە و هاوڕێمن، بەڵام هەرگیز و بۆ هیچ شتێک و مەرامێک، نابمە ئەندامی حیزب... جا هەر حیزبێک ببێت.
من باڵای کتێبەکانم لە باڵای حیزب بڵندتر دەبینم.
پشکۆ نەجمەدین
19ی مای 

تێبینی: دوای بڵاوکردنەوەی ئەو روونکردنەوەیە بزانە لە فەیسبوکدا چ وەڵامێکیان داوەتەوە.


Jasim Xoshnaw

روونکردنەوەیەکی زۆر لاوازە، ئەوە ٣٠ سالە، به ناو، ئێسک و پڕوسکی مەلا مستەفا لەم شوێنەیە لۆ لە دوای چەند رۆژێک لە کردنەوەی یادگەی نیشتمانی سەردانتان کرد؟ نەدەکرا وەک هاولاتیەکی سادە، بەبێ هاوڕێیەتەی بەرپرسی "مەزاری نەمران " و وێنەگرتن ئەم سەردانە بکەی و ئەو دەنگۆ وگلەیی و .... بەدوای خۆت بەرپا نەکەیت؟
دەبوایە، بۆ مێژوو و پێگەی خۆتان، لە کردنەوە ئەو مۆزە و مۆنومێنتە قسەو هەلوێستتان هەبوایە نەک بێدەنگی هەلبژێرن و ئەو سەردانە بکەن. نەت بیستووە "شووشە دەلێ بشکێم باشترە نەک بزرێنگێم".
بەو سەردان و وێنانە ئێوە شەرعیەتان بە سیاسەتی پارتی و بنەمالەدا: هەموو تاوانەکانی پارتی و بنەمالەی بارزانی بەرامبەر هەموو بزوتنەوەکانی کوردستان کە تا ئێستا درێژەی هەیە.
بە دەستی خۆت کە جامت خستە سەر ڵێوت غەشیمانە،
ئـەگـەر ژەهـریشی تێدابـوو، گوناهی خـۆتە بیـزانە،
باوەڕیش ناکەم جەنابتان نە غەشیم و نە بێ هۆشبن.

Rzgar Mawlwd

کارێکی ئاسایی کردوە ئەی ئازادی مانی چی ؟ پێوستی بەو ڕونکرنەوەیە نەبو هیچ هەڵەیەک لەو سەردانەیدا نەبووە

Bakr Mahmod

هەموی هەر شانازی بەڕابردوو ئێستای خۆیەوە دەکات !!!! کوردفرۆش ،خاکفرۆش ، سەرکردە ،بەرپرس،پێشمەرگە ،جاش ،ئیسلامی ،علمانی ،خائین ،شۆڕشگێڕ ،درۆزن ،ڕاستگۆ ،دز ،گەندەڵ ،دڵسۆز ،ترسنۆک بوێر...هتد کەس دان بەهەڵەی خۆیدا نانێت بۆیە حاڵمان ئەو حاڵەیە !

Rawa Abid

هەموتان فاتیحایەک قەرزارن پارتی سمێڵتان ئەتاشێ و ئاوێنەتان ئەیاتە دەست پەیجی
پەنجەمۆریش هی کاوە ئەمینی ڕووداوە ماستاو چییەکەی پارتی

Ali Bitweni

پشکۆ نجم الدین باشترین نوسەر و پیاوی خاوەن موقف ، هەتا ئەزموون و یاد نەخوێنیتەوە نازانیت ئەو پیاوە چەند گەورەیە ، زۆر سوپاسی مامۆستا پشکۆ وە مامۆستا هەڤاڵ کوێستانی دەکەم کە بە دوو کتێبی جوان و بە سوود خەڵکیان حاڵی کرد کە لە سەردەمی شاخ چی گوزەراوە .

Abdulla Muhammad

باوەڕمان کرد

Akram Qadr

هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، بەداخەوەم؟ !

Sirwan Haje

کۆمۆنیست و چەپەکان باوەڕیان بەقاتیحە خۆێندن نیە

Azad Ahmed Ali

بەڵام ئێوەی چەپ و فاتیحە خوێندن؟!

Rzgar Elnjaxe

تا ئێستا خۆی نە ناساندبو

Abdull Husein

کابرای مارکسی و چەپی عەیارە ٢٤ و فاتیحا بۆ مردو کوجا مەرحەبا؟

هاوکار عبدالرحمن

شەل نیە پای شکاوە

Rawand Ahmad

باشە چەپ چۆن فاتیحا ئەخوێنێ؟ چەپ و فاتیحا

Latif Khoshnaw

ئەوەندەی کورد نووسەری خۆ خۆرو دەرباری هەیە،ئەوەندەی بیرمەندی درۆزنی نەتەوەی هەیە ،ئەوەندەی مێژوونوس بێ دایک و باوک هەیە بۆیە تاوەکو ئێستا و لە داهاتوێیەکی نزیکدا نابین نە بەنەتەوە و میللەت هەمویان ئەوەندە زەرەرو زیانیان بۆ کوردو شێواندنی کەسایەتی تاکی کورد هەبوەو هەیە وایان لێکردوە تاوەکو هەیە مەسینە هەڵگرو دەرباری سوڵتانەکان و خەسێنراوی دیوەخانەکانی بن .تاوەکو هەریسەو خواردنی باشی هەیە خەریکی پیاهەڵدان و شاخ درووستکردنە کاتێک جیا دەبێتەوە دەچێتە بەرەی بەرامبەر خەریکی هۆنینەوە و هەڵدانەوەی بن بەڕەی کابرای دوێنێە کە خواردنی چاکی پێدابوو .....

Majd Mahamad Hamad Murad

چاوەڕێ بکەی قەوم لێت رازی بن ، مەحاڵە ،

Jamal Ziro

گرنگ ئەوەیە شوێن پێی ملا بەختیارت هەڵگرتووە بوویت بە مەسینە هەڵگری بارزانی

Issa Muhedin

وەڵا کاکە هەر دەستت لێنەدایە باشتر بوو 

Sarkawt Xayal

شەرم مەکە بیدرکێنە ڕێبازی ملا بختیار بگرە

Kamo Gaman

بۆ درۆیەک ۱٠٠٠پاساو بێنیتەوە دەبێیە ۱٠٠۱ درۆ گەیشت

Ahmed Amin

پاش ئەو سەردانکردنەی بلەو بارزان، دوو ئەوەندەش کتێبت هەبن، هەمووی سفر دەبنەوە

Mohamad Barznje

تۆ پێم بڵێ فاتیحات خوێند!؟

Omar Nanawa

دۆڕاو نەڵێت بە هینمەوە دەتەقێت 

Kamaran O Salih

بڕۆ بۆ حەلاوی باس بکە 

Aram Shex Jalal Sharbazhery

تازە گەڕانەوەئ نییە

ابو اسو

سەرکەوتوبیت ئەم کوردەی خومان بی ڕەحمانە بڕیار دەدات بەداخەوە

ئوميد حسن

جاااا بۆۆ واا تووڕەیی...؟!! پارتی بوون تووڕەبوونی ناوێ،........

Soran Khasraow

دەستتان خۆش بێت ماندوو نەبن

Muhamad Mambakr

هەی تڕحێوووو 

Aram M Husain

هیچ نیە گوێی پێ مەدە پارتی بوون لە سەرتاوە تۆزێ قوورسە دوای ئاسایی دەبێتەوە 

نیاز مەستی

ئازادی دەچی بۆ کوێ

Tofeq Qadir

سەری گا هەر دۆلە

Mam Saadi

پیری و چەندەها عەیب 

Pasha Ali

Mardan Bazaz

٤٠ سال  كه مه ك خاترمان بگره

Salahaddin Rwsty

دەبی وەبرێی!

Bakhtyar Jawhar

جا باوەڕکەین 

Omer H. Fatah

پەنەکە زووتر دراوە ئاشکرا کردنەکەی هاوکاتە لە گەڵ ئەشکەوتخانەکەی مەلا گوێ ی مەدەرێ ئەوەیش ئەبێ واتزانی بوو ڕادیۆیە هههههه

Karim Xabat

داوەشێیت

Faisal Aziz

سەرتایەکی جوان کۆتیەکی قیزەوەن  مەلا پشکۆ

Yasin Saed

وەڵا ئافەرین دەست خۆش وەڵامێکی پڕ بەپێستی خۆی

خوێنەرێکی سەرسەختی ئەو کابرایەی ،

Aram Raza

تڕحێو بەقسەی خۆت

Osman Ali

كئ بينيوه تي سوزاني ده مي گه رم نه بيت !

Awat Awatabdula

هەر یەکەوبەبیانویەک بەیعەتی خۆی دا

Fakhir Aziz

بێ دەنگیت هەڵبژاردبا باشتربو ، گومانێکمان هەبو دەمان ووت فۆتۆشوپە ، ئێستا ئەوگومانەش نەما

Fawzy Majeed

هیچ نیە ڕادیۆیە 

Salar Boskani

من نەمدیوە نوسەر وەسفی خۆی بکات

Kawa H. Yadgar

دەبڕۆ ڕسوا

Hiwa Osman

سکراب سیاسی

Saman Osman

کاک حیکمەتش نەمرێ بەهۆی گەشتەوە سەردانێکی بلەوبارزان ئەنجام دەدات

Rasool A Aziz

گوێ مەدەرێ...بەرێچکەی مەلابەختیاردا دەڕۆی

Majd Goran

ئای پیاوی درۆزن و ترسنووك و مونافڤ

Na Baz

یاخوا وا بێت بەڵام زۆر دوورە لە واقع

Jabar Hamid

حەبە زەردەکەت خوارد پاساو مەهێنەوە

Saman Osman  · 

باوەڕت بە فاتیحە هەیە؟ ئەوە پرسیارەکەیە؟

Mariwan Abbas

باشە شوێنی تر نەبوو بۆ گەشت؟ تەنها بلەوبارزان نەبێت، زۆر ئاسایی یە سەردانی مەزاری نەمران بكەیت بەڵام بانێك و دە هەوا .......بانگی موحەمەد بەئاشكرا خۆشە

Azad Said Abdulla

دەستخۆش کاک پشکۆ بەڕێزتان نوسەرو شاعیرو تێکۆشەری دێرینن، خاوەنی مێژوێکی جوانن، دەبێ بڵێم بەداخەوە پیاوپیاوانەو حزبایەتی سەقەت و پەقەت خەریکە ڕەحم بە مێژووی تێکۆشەرانی دێرینیشی ناکات..

Awara Jahfar

ئاخر ئە تو چ ئیشت لە وێ هه بوو کە بانگێشت نە کرابووی دە توانی کاتێکی تر بچی

Alie Abu

تۆباسی چی دە کە ی مە عریفە ی سیاسی چۆن هه ڵ دە نگێنی برام یە ک چە مک نی یە مە عریفە

Aras Mahmoud

ھەمومان ڕادوێیەک قەرزارین بەڵام درەنگ،و زو کەوتووە ھھھھ 

Dyary Raffat

كە ئێوە لە دەرەوەبوون شار زۆر خۆشبوو كێتێبی چی 

Taha Ibrahim

ئیوە هەر هەمووتان نە سەرکردە بوون ، نە ئەندامی بالا ش بوون ! هەر هەمووتان بازرگان و حیزبی کۆمپانیا درووست کەر بوون ! ئاخر ئیوە جلەوی خەباتتان بە دەست بوو ، بۆیە فشە خەبات دەرچوو و میللەت لە خۆڵی ئەسپی گلاوی دەستی ئیوەدا کوێر بوو ! خۆزگە لە باشوور هەرگیز شۆرشی فشە نە بوایە ، ئیستا بارو دۆخی کورد زۆر باشتر دەبوو !

Salar Muhamad

نییەتت هەرچی بوبێت پێچەوانەی بیروباوەڕووڕابردوی خۆتە

Anwar Gardun

تۆش وات ئەزاننی رادوێیە بۆ ناچی بۆ حەلاوی باسکەیت

Ashti Mzafar

ئەگەر بزانی فاتیحە لۆ مردی دەچی یان نا ؟ 

Farhad Mohamad

مرۆڤێکی ناشرینی.

Rzgar Qadir

لە ئێستا و ڕابردووش ھەر فاشل بووى

Diaryi Salh

عالاکولین لەوێ بویت 

Adam Awdal

مولحید و فاتیحا ….٠ 

Luqman Ameen

عوزر لە قە باعە ت خراپتر 

Jawhar Zada

راستیەکانی مێژوو بە تۆ ناشاردرێنەوە کاک پشکۆ نجم الدین حساب کردنی یەکیتی و شۆرشی نوێ لەگەڵ پارتی لە یەک تای تەرازودا زۆر ناحەقی یە و شواندنی راستیەکانە

Aram Chrostany

هیچ نیه گویی مه ده ری هه موتان پارتی بونیک و مردنیک قه رزارن

Muhammad A Fatah

بەخوا چاکی لێدەزانی کاکی ڕۆشنبیر عفیە لەکوێ لەوەڕ هەبوو بلەوەڕێ

Nabaz A. Ahmed

خۆشیەکە لەوەدایە چاودێر بۆی بڵاو کردۆتەوە هههههههههههههه

Zana Ahmad

وەڵای نــەک پشکۆ خۆڵە مێشیش نیت...

RE Baz K Abdullah

ههههه ڕادیۆی گەواو،،لەژێرەوە زۆرتان کلک زەردن

Awat Qadir

پیرۆزە جاتۆش چت کەمترە لە عارف ڕوشدی و مسعود حیدر و فڵان و فیسار 

Aras Gerdi

بێ سوعبەت

Pola Karwan

دانیشە فشەکەر

Hama Rashed Rawandze

ھەمووان پێش بەڕێزت ھەر ئەو قسە قۆڕانایان کرد ، پەشیمانم لە خوێندنەوەی کتێبەکانت

Hassan Mhamad

ئەوانی تریش هەر وەکو جەنابت بەیعەتیان دا .

Saywan Shatri

بەقەد قەندیل باڵای کتێبەکانتبێ لەڕەگ و بناغەی ناختدا گەر بچوکی و بونیەتێکی نافاشلی تیابێ کاریگەری نابێ

Serwan Baram

جه ب و فاتحه ئه وه فاتيحايش بؤ تؤ

Hiwa Akoy

دەڵێت ڤاتیحام لە گۆری بارزانی خوێند باشە تۆ باوەڕت بە ایسلام و دین هەیە

Hawre Shakar

هيواش هيواش پشكوكان بوون به خوله ميش

Sarbast Ali

جا کاک پشکۆ جەنابت چ کارت بەو مۆنۆمێنت و یاد و فاتیحا یە هەبوو !!!!! ئەمە جەنابت هەربە سودفە لەوێ بوویت !!! هەر بۆ سیاحەت و استجمام چووبوویت!!!ئاخر خۆت شک ئەخەیتە سەرخۆت !!کاکی برا جەنابت و سالارو مالار و کابرای چاودێر یەکێتیتان داڕزاند بەناوی چەپ و ئاڵاو عێراقچێتی و ..گەنجی کوردتان بەکوشتدا..ئنجا ئێستا هاتوون وەک سرکە گەڕاونەتەوە و فاتیحا وماتیحا دادەدەن لەسەر گۆڕی مەرحوم!!!! .. باشترە فاتیحا دادەن بۆ خۆتان بۆ تاوانەکانتان کە دەرهەق بەخەباتی ئەو خەڵکە کردتان !! تا ئەم نووسینەت تۆ کەسێکی خەباتکاری چەپی پاک بوویت لای من .. ئێستا هەموویت زەربی سفر کرد دەستت خۆش کە هەرنەبێت لەم تەمەنەدا چوویتەوە سەرپلێتە ئەسلەکەت

Osman M Rashid

کاک حیکمەتیش بەقسە هەرهەمان بۆچونی تۆی هەیە،لەخۆو جوانبو فاتیحا

Hevar Ako Mirza

هیوادارین (كۆكاری ئه‌زموون و یاد ) بۆ هیچ شتێك نه‌فرۆشی,,,

Awara Naaman

دەڵێن کابرا گۆشتی نەدەخوارد کەچی داوای مەنجەڵی گۆشتاوەکەی دەکرد ، ئاخر تۆیەک کە هێندە پڕ مەعریفەی ، کتێبو خێڵو دیوەخانو ستەمکارو جاشو بەکرێگیراو لەکوێدا یەکدەگرنەوە

Samall Abdulla

عوزر لەقەباحەت خراپترە

Danyar O Husen

جارێ تۆبڕوات بەفاتێحانیەو ئەشت توانی نەچیتەسەرقەبری

Hakar Rahman

یەکەم مەرحەلەی بە ئەندام بوون لای پارتی لای مەزاری مالا مصطفی ئەبێ بڵێی باوکی دووەمە. یەکەم مەرحەلەت بەسەرکەوتوی تێپەڕاند

سمکۆ شکاک

بەسەری باوکت هەموقسانە نایخوا تۆش فت کتێبەکانیش باری ئیسترێکیش بن قیمەتیان نیە

 Abdal Baban

کاک پشکۆی بەڕێز، من چەند جار سەردانی شاری سالۆنیکی یۆنانم کردوە، بەڵام هەرگیز بیر و باوەڕم ڕێیپێنەداوم سەردانی مۆزەخانەی ئەتاتوورک لەو شارە بکەم. چەندین چار سەردانی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیام کردوەو، بەڵام هەرگیز بیر و باوەڕم ڕێیپێنەداوم سەردانی گڵکۆی فرانکۆ بکەم. چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە شاری سالۆی ئیتالیا بووم، بەڵام هەرگیز بیر و باوەڕم ڕێیپێنەدام سەردانی مۆزەخانەی مۆسۆلینی بکەم. منیش وەک بەڕێزتان زۆر تامزرۆی مێژووی مرۆڤایەتیم. بەڵام هەرگیز بیر و باوەڕم ڕێیپێنەداوم سەردانی مۆزەخانە و مەزاری تاوانکاران بکەم.

Yaseen Lateef

کاک پشکۆ دەبوایە ئەو مێژووەی خۆتت بپاراستایە وەکو شانازیەک بۆ مێژووی سیاسی خۆت و فکری چەپ بوونت . لانی کەم ئەو هەڵوێستەت نەنواندایە و توخنی ئەم حیزبە خێڵەکیانە نەکەوتیتایە کە دەستان سورە بە خوێنی چەندین ڕۆژنامەنووس و نوسەرو ڕۆشنبیر کە تۆ خۆت بە نووسەر دەزانیت و باس لە باڵای پەرتوکەکانت دەکەیت ! ، تۆ خۆت نوسەریت چۆن ڕیکلام بۆ بنەماڵە و حیزبی خێڵەکی و تیرۆریزم دەکەیت ؟!، چونکە تۆ لە سەر بیرۆکەی چەپ بوونت باجێکی قورستداوە . ناکرێت کەسێک خۆی بە قوربانی دەستی بیروڕای ئازادو چەپ بوون بزانێت کە چی بڕواتە سەر دامەزراوەیەک و کڕنۆش ببات کە گوزارشت لە موقەدەسی حزبێک دەکات کە دەستی هەیە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و گەنجان و تیرۆر کردنی رۆژنامەنووسان . کەس لاری لەوە نییە ڕەحمەتی مەلا مستەفا سەرکردەیەکی کورد بووەو شۆڕشگێڕ بووە بۆ قۆناغی خۆی هەموو کەسێک ڕێزی دەگرێت . بەڵام ئێستا گۆڕی ئەو بۆ مەبەستی سیاسی و ئابووری بە کار دەهێندرێت لە لایەن کەسانێکەوە کە خەمی کەسیان نيیە.

Araz Hamarashid

مامۆستا،،،خۆزگە ئەو گەشتەتان نەکردایە ،بۆ ئەوەی ناچارنەکرێی ئەو وێنە بەدە بگرن...خۆزگە ئەو وێنەیەت نەگرتایە.،خۆ ئێوە وەفدی حزب و نوێنەرایەتی وبە کاری ڕەسمی نەچون،دەبوا نەتهێشتایە وێنەتان بگرن.

Awder Akram

كتیبه‌كه‌تم ریك له‌ ته‌نه‌كه‌خۆله‌كه‌ كرد. یاداشته‌كانیشت وه‌ك تۆله‌كردنه‌وه‌ بووله‌و حزبه‌ی چه‌ند سال خه‌باتت بۆكرده‌وه‌ ناشیرینت كرد من وا بۆ ده‌چم زوری بۆیان نوسیبیتی

Karwan Muhammad

هەر کەس خاین و جاش بکاتە باش. خۆشی خاین و جاشە.

Latif Mawlood

ئەوەی بەقەڵەم کۆت کردەوە، بەوێنەیەک دۆڕاندت ، ئاخر تۆ نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا نیت دەچیە مەزاری یادگای بارزانی بۆ وێنە دەگری ؟ بۆ فاتیحە لەسەر گۆڕی بارزانی باوک دەخوێنی پێموابێ کۆنە کۆمەڵە و چەپەکانی کوردستان تازە ڕاستیەکانتان بۆ دەردەکەوێ بۆیە ئاوا ڕوو دەکەنە ماڵە گەورە گەورەکە. ئەوە تۆ و مەلا بەختیار و فریدون عبدالقادر و ئازاد جندیانی و شێخ جەعفەر و ئەرسەلان بایز و دەیانی تر

Abdin Othman

کەس بروات پێناکات رون کردەوەکەش جێی گومانە

Karzan Belen

عوزر لە قەباعەت گەورەترە. ئەو توانی بچویتایەو فاتیحاش نەخوێنی و سەر مەزاری نەمران دورە لەو شوێنەی تۆ بۆی ڕۆشتویت

ڕزگار ملا

ئەگەر وەفدی ووڵاتێک و وەفدی حیزبێک نەبیت کە دڵنیاشم ئەو دووانە نیت بەدڵنیاییەوە پارتی هیچ کەسێک ناباتە سەرگۆڕی گۆڕ بەگۆڕان ئەگەر بەتەواوی پارتی بوونی نەناسێندرابێت بەڕێزیشت ڕێزم بۆ کتێبەکانت و بۆ ڕابردووت بەڵام ئەو وێنەیە بت

Omar Ali Haji

لە پەنای ئاڵای شۆڕش و ئەزمون و یاد دا ئەمە لەکوێووە سەرت دەرهانی .

Shakar Bakr

تۆش نه رم کراوی

Saman O. Ali

کۆمەڵە و فاتحا؟ ئاڵای شۆڕش و سەرقەبران؟ جون و ماسی ؟

Mariwan Hasan

نوسین ئەوەنە خویری بووە تۆش فیری بووی هەرچەند لەم جۆرە نوسینە بە نوسین دانانریت

Rebwar Ozer

خۆ پەنادانە لە تەنیشت کتێبەوە.

Mohsen Saeed

لە سەیران نەدەچوو

Noori Qasray

مادام هاوڕێی ملابەختیاری زۆرئاساییە بەنوێنەرایەتی ئەویش چوبی

هونەری یاسایی

عوزر لە قەباحەت گەورەترە

Akam Rostam

له‌گه‌ڵ رێزوو حورمه‌تم بۆت تۆ پارتیت وپێویستیش ناكات بیشاریته‌وه‌

هاوڕێ هێمن

وازی لێ بێنن دیارە چوە بۆ قنگر ڕێی لەوێ کەوتوە ، هەرئێوەی نوسەر بون باسی خیانەت و تاوانەکانتان دەکرد ئێستا خێرە باتان داوە

Aras Salih

هاوڕێ هێمن

مەدالیایی بارزانی وەرگت ھاوڕێ عزیز کەتەحسین شاوەیس پێش ئەو وەریگرت ..... دڵنیابە مەدالیای نەوسیروانیش بوایە و ھاوڕێ عزیز بمایە تائێستا ئەویشی وەرئەگرت قیروسایی ئەکرد لە قوربانیەکانی پشتاشان وەک ئەوانەی بکربایەف و بۆڵ قامیش ...
بەداخەوە ھاوڕێ ھێمن ھەرچی کوژراو ڕۆیشت وەک ئاوی پار .... فاتیحایەک بۆ گۆڕی بارزانی ....

Kawa H. Yadgar

دەبڕۆ درۆزنی سەرشۆڕ سەرتاپای مێژووت خاڵێکی گەشی تیانیە، گوم کردە کتێبەکانیشت کتێب چیە؟

Sherko Mahmud

ئەو شوێنەی لێی دەرکەوتوی یادگەکە نیە

Awat Qadir

ئاساییە برا تاکو نەمردووی پارتبونێک قەرزدار قەرزی خۆت داوەتەوە هەڵتنەگرتوە بۆ قیامەت پیرۆزە

Aras Salih

مامۆستا نجم دین ی بەڕێز ... پرسیارێکی شەرعی نەک سیاسی ... ئەرێ فاتێحا بۆ مردوو جاھیزە یان نا ..... !!
مامۆستا پشکۆی بەڕێز بەڵکو خودا بارزانی ببەخشێ بەو فاتیحای خۆتوو خاتونی خێزانت لەسار ھەموو تاوان و کوشتن و خیانەتێکی بەرامبەر گەلی کورد ...

Rasool A Aziz

مارکسی وفاتیحا خوێندن....

Jabar Hamid

حەبە زەردەکەت خوارد شەرم مەکە تۆ چ پێویستت بەسەردانی مەزارو شێخو مەشایخ هەیە ئەوەی زمانی زۆر درێژ بێت دواجار ئەبێتە پارتی ...بەڵام تۆ ئازادی

Raat Rt

ئێستا پارتی شایەدمانی پێهێناوی چوار رۆژی تر ئەتبینین وەکو عەبەی کوێخا مەبارەک بە شان و باڵیاندا هەڵئەدەی

Slemani Goiza

دە ساڵ شۆڕشگێڕبی یەک ڕۆژ جاشێتی بەسە بۆ ئەوەی بیسڕیتەوە مامۆستا زین الدین تۆ حورمەتت بۆ ناوەکەەی خۆشت نەهێشت بە چوونت بۆسەر زێرابی مەلا مستەفا ، باڵای کتێبەکانیشت ناگەن بە یەک مەتری ئیعترافەکانت لای یەکێتی ،،من دەترسم نیازت بوو بێ سەردانی گۆڕی کاک ئارام بکەیت بەڵام چونکە چاو تاکە و تاکی بەرەو ئەولا ڕۆشتی و وەک چەخماخە ئەڵێ :هەر بە سودفە ..لەوێ هاودەنگی پاراستنت بینی.....کەسێک گرێ کوێرەی لەگەڵ ناوەکەی خۆیدا هەبێ بێ گومان نەخۆشە و جێگەی بەزییە ..هەقە وێنەکەی فاتیحاکەت بنێری بۆ "ماریا".....

Sherzad Hamid Ahmad

ههههههه نایخوا قسەی زل هەمووکەس توانای وتنی هەیە .

SA Eed

بەڕێز ئەم بابەتەم بینی لەسەر بەڕێزت نووسرابوو، بەهیوای خوێندنەوە

https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=92572

Mike Tesoro

خۆشت دەزانی چ کە تنیکت کردوە ، بەبەڵگەی ئەوەی روت نەهاتبوو وینەکان لەم پەیجەی خۆتەوە بڵا بکەیتەوە . نوسەری ئەزموون و یاد خۆت کرد بە پوش و شقارتەیەکت پیوەنا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە