بۆچی کوردی وابەستە و مورتەزەقە تەنگەتاو بوون؟

Tuesday, 03/10/2023, 20:27

1939 بینراوە


- دوێنێ دوای ئەو چاڵاکییە گیانفیداییەی گەریلا لە ناوەراستی ئەنقەرە، بووە شۆكیکی گەورە بۆ دەوڵەتی تورکیا و، کوردی وابەستەو بێناموسیش تووشی تەڤلیهەڤی و سەرلێشێواوی هاتن.
چاڵاکییەکەی وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی ئەردۆگان، بە هۆی  بەکاربردنی بۆمبی نارنجۆک بوو، دەستوبرد هێرش کرایە سەر دەروازەکە و دواتر گەریلای دووەم بە خەستی کەوتە ناو ژمارەیەکی هیجگار زۆری جەندرمە و پاسەوان، لەوێدا ژمارەیەکی زۆر کوژراو بریندار بوون.
- حکومەتەکەی پەدەکە- میت، پێش خودی دەوڵەتی تورکیا سەرکۆنەی ئەو  چاڵاکییەی کرد. ئەم سەرکۆنەیە دیسان مۆرێکی دیکەیە، سەرچەتەکانی پەدەکە بە رووی قێزەوەنی خۆیانەوە لکاند.
بۆچی بۆ هێرشەکەی عەربەت سەرکۆنەی دەوڵەتی تیرۆریستی تورکیای نەکرد؟
ئاخر دیارە پەدەکە بەشێکە لە دوژمن، جودا ناکرێتەوە. 
- ئەوەی جێگای پرسیارە، بۆچی کادیر و چەکدار ی ئەو گروپ و لایەنە کەمپنشیانەی رۆژهەڵات کە تازە لەلایەن پەدەکەوە ئاشبەتاڵیان پێکراوە، ئەوەندە خەمی تورکیایانە و هێرش دەکەنە سەر پەکەکە؟
- پرسیارێکی دیکە، ئەی ئەوانەی لە کلابهاوس و پلاتفۆرمەکانی دیکە بۆ چەواشەکاریی داوای سەربەخۆیی دەکەن، بۆچی بەم چاڵاکییە دڵگران و تووشی شۆکبوونە و، دەڵێن: نەدەبوو لە پایتەختی تورکیا چاڵاکییەکی ئاوا بکرایە؟ بەڵکو دەبوو لە باکوری کوردستان بکرایە! بێئاگان لەوەی کە هەر لەم دوو سێ رۆژەی رابوردوودا دەیان چاڵاکی لە ئامەد و وان و گەڤەر و شوێنەکانی دیکە ئەنجامدراوە.
- ئیخوانی و وابەستەکانی میت، ئەوانەی خۆیان هێشتا ئاشکرا نەکردووە دەڵێن:  نەدەبوو چاڵاکی بەو شێوەیە بکرایە، ناودەنگی کورد لەکەدار دەکات! ئەو چەواشەکارییە دەکەن، لەکاتێکدا هیج ناڵێن بۆ ئەو هەموو تیرۆرە و تاوانی جەنگە کە ئەردۆگان و رژێمەکەی دەرهەق بە گەلی کوردستان لە باکور و باشور و رۆژئاڤا ئەنجامی دەدات!
ئەم چاڵاکییانە، سەرباری نامەیەکی هۆشداری توند بوو بۆ ئەردۆگان و رژێمەکەی، لە هەمان کاتدا  رووی قێزەوەنی کوردی بێناموس و وابەستەشی زیاتر ئاوەڵاکرد و ریسوای کردن.

روونکردنەوەیەکی پێویست...

- زیانێکی گەورە لە جەندرمە و پاسەوانەکان دراوە. ژمارەکان هێجگار زۆرە،  رژێم دەیشارێتەوە لە رای گشتی .
 - ئەم دوو چاڵاکییە فیداکارییە هۆشدارییەکی جددییە بۆ ئەردۆگان ورژێمەکەی...ئیدی بەسە.
 - لەم دوو چاڵاکییەدا دووان لە گەریلا شەهید بوون بەناوەکانی رۆژهات زيلان وئەردال شاهين.
 - دوابەدوای رووداوی هەردوو تەقینەوەکەی ئەنقەرە، راپۆرتیکم بڵاوکردەوە کە تێێدا ئاماژەم بە شیمانەی سیناریۆ بوونی ئەم رووداوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، کرد، لێ لە هەمانکاتدا باسم لەو شیمانەیەش کرد کە دەستوەشاندنێک بێت دژی دەوڵەتی تورکیا لەلایەن یەکێ لە دوژمنە زۆروزەبەندەکانی ئەردۆگان.
بۆیە هەر دوو شیمانەم باس لێوە کردبوو. لە کۆتاییشدا نوسیبووم چەند سەعاتی دادێ زیاتر روون دەبێتەوە.
- ئێستا دوا بەدوای بەیاننامەی فەرماندەیی گشتی ناوەندی پاراستنی گەل کە لە تێلیگرامی گەریلا تیڤی  بڵاوبۆوە، گومان نەماوە خودی یەکینەکانی ئەو فەرماندەییە گیان لەسەردەستەکانی گەلی کوردستان، تیپی -تابوری نەمران،  بەم دوو چاڵاکییە هەڵساون و، بەم دوو چاڵاکییە پەیامێکی توندیان بە ئەردۆگان و رژێمەکەی داوە، کە بەردەوام بوون لەسەر گۆشەگیری رێبەر ئۆجەلان و زیندانیانی سیاسی لە تورکیا و باکوری کوردستان و هێرشکردن بۆ سەر باشور و رۆژئاڤا و گەلانی ناوچەکە و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دژی گەریلا، هێلی سوورە، ئیدی شەڕ دەگوازرێتەوە ناو پایتەخت.
پەیامێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە ئیدی دەزگای جاسوسی میت، وەک بانگەشەی بۆ دەکەن،  ئەو دەزگا بەهێزە نییە بتوانێت دەوڵەت لە هێرشی یەکینەکان بپارێزێت و، ئیدی ناو ماڵەکانتان دەبێتە دۆزەخ.
- لەراگەیەنراوەکە هاتووە، کە  بۆ پاراستنی گیانی سڤیل، لەکاتیێک ئەو دوو چاڵاکییەیان ئەنجامداوە سەعات ٩ و نیوی دەمەو بەیانی بووە. هێزی یەکینەکان هەرگیز سڤیل ناکاتە ئامانج، ئەوە دەوڵەتی تیرۆریستی تورکیایە جیاوازی ناکات  و هەمیشە سڤیل دەکاتە ئامانج.
بەردەم وەزارەتی ناوخۆو ئەمنیەتی تورکیا لەدوای چاڵاکییەکە،
 دەوڵەتی تووشی شۆککردووە، ئێستاش نازانێت ئەو چاڵاکییە چۆن روویداوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە