دارجگەرەکەی مەلا مستەفا

Monday, 09/10/2023, 19:12

2212 بینراوە


لە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیبدا دەڵێ:کەس نەڵێ کوردمردووە،کورد زیندووە.بێ گومان کورد نامرێ ونەمردووە وزیندووە.کەس ناتوانێ حاشآ لەو راستیەبکا.بەڵام گرفتی من دەگەڵ نەتەوەکەم نییە،گرفتی من دەگەڵ وشەی / مردوویان زیندووە/ یە لەو سروودەدا.بەواتایەکی ترپێناسەیەک بۆ مردوویان یان زیندوویە لەوکورتە وتارەدا.
مردووبە کەسێک دەڵێن کە دڵی لە لێدان بکەوێ ولە جموجۆڵدا کۆتایی پێ بێ ونەتوانێ بیربکاتەوە یان بدوێ،یان قسەبکا،یان ژیانی هاوبەشیی پێك بێنێ ویان حەوجێێ بە خواردن وخواردنەوە بێ..لەوحاڵەتانەدا دەبرێتە گۆرستان ودەنێژرێ وگۆریش دەبێتە دوایین مەنزڵی کۆتایی.
ئەدی ئەگەرکەسێک بە زیندوویی،مردبێ،چارە چییە؟بەوواتایە بە سەری زیندوونەتوانێ بیر بکاتەوە چآک وخراپ لێک نەکاتەوە وخۆی لە ڕاستیەکان بدزێتەوە و هێزیی بیرکردنەوەی لە کاربخاووەدووی راستیەکان نەکەوێ.هەرمرۆڤێک ئەگەر بۆ ساتێکیش نە چووبێتە فێرگەو نەتوانێ بخوێنێتەوە وبنووسێ ،دیسانیش ئەو مرۆڤە خاوەنی ئەزموونێکە لە تێپەرکردنی ژیانی خۆی.ئەزموونێک کە هاسان بە دەستی نەهێناوە.زۆرم مرۆڤی نەخوێندەوار دیوە کە کاتێک دەئاخفن وقسەدەکەن،مرۆڤ دەخوازێ گوێبیسیان بێ و لێیان فێرببێ.زۆریشم زاناوپڕۆفسۆڕ دیوە کە بە شآنازیوە وێنەی دەگەڵ دووژمنی کورد دەکێشن وبڵاوی دەکەنەوە!

ئەو دارجغارە بە هەموو دونیا نادەم!

سەرکردەی هوشیارولێزان ودوورناس،داهاتوویەکی پڕش ەنگدار بۆ نەتەوەکەی دابین دەکا.حیزبیی شۆڕشگێروخۆشەویست بۆ رزگاریی نەتەوەکەی بەوپەڕی ئازایەتیەوە تێدەکۆشێ تا بگاتە ئامانج.سەرکردەی لێ‌هاتوو،پێنووس وپەڕاووکتێب وزانستی سەردەم پێشکەشی گەلەکەی دەکا وفێری دەکا تا ئەوین ودلسۆزیی بەرانبەر بە خاکەکەی لە دەست نەدا،کە چی مەلامستەفا بارزانی دارجغارە دەداتە دەستی کەسێکی بە رواڵەت زیندوو تا بەو شێوەیە بیکاتە کۆیلەی خۆی!
لەوکورتە فیلمەدائەگەر بە وردیی سەرنجی بدرێتێ،راوێژیی ئاخاوتنی ئەو کۆیلەیەی کە ٤٠ ساڵە دار جگەرەیەکی مەلای کورد کوژی لە لای خۆی پاراستووە ودەلێ: ئەودار جگەرەیە بە هەموودونیا ناگۆڕمەوە!ئەگەر ئەو کۆیلەیە بە مرۆڤێکی زیندووپێناسە بکرێ،ئەدی مردووچی بەسەردێ؟ئەو مرۆڤە ناخوازێ بیر بکاتەوە،دەی باشە مردووش هەرواتروایە کە بیر ناکاتەوە.جیاوازیی ئەو دووکەسە لە چیدایە؟
لەوەش بترازێ،پاشماوەکانی مەلا،ئەوە ٣٢ ساڵە داروبەردیی بەشێک لە باشووری کوردستان بە هاوکاریی پاشماوەکانی جەلال تاڵەبانی خەریکن هەڕڕاج دەکەن ودەیدەنە داگیرکار تا کوردیی بەشەکانی دیکەی کوردستانی پێ بکوژێ!ئەگەر دەڵێـم لە سروودی نەتەوەییمداگرفت هەیە لۆمەم مەکەن.چون بەشێکی بەرچآولە کۆمەڵگاکەمان نەخۆش وبێدەنگە.لە ناوئەوچین وتوێژەدا نووسەرورووناکبیروشآعیرمان زۆرن کە خەریکی پێداهەڵاگووتنن بە دارجگەرەکەی مەلامستەفای بارزانی وقەدوگیپاڵی مەسعود بارزانی وبەتەواوی دونیای ناگۆڕنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە