کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی!

Tuesday, 26/09/2023, 17:45

2909 بینراوە


دەڵێن: لە گووتنی قسەی نەستەق ومەتەڵدا جوابی جەنگیی جێگای نابێتەوە.
کوڕیکی مێرمنداڵ وتاڕادەیەک گەنج داییم دەستەودوعابووولەبەر خودا دەپاڕاوە کە دایکی بمرێ وباوکی ژنێکی گەنج بێنێ تا هەم خزمەتی باوکی بکا وهەمیش دایکایەتیو خزمەتی خۆی بکا.دەستی بەرقەزا،باوکی کوڕەکە مرد!لە کۆتاییدا دایکی مێردی بە پیاوێک کرد ئەو پیاوەش هەم دایکی کوڕەی دەگاوهەمیش خودی کوڕەکەی دەگا!
من ئێستێش نەمزانی ئەو حیزبە کە سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانییە چۆن ناوی خۆیان ناوە یەکێتی نیشتمانی!ئەو چەتانە نە باوەڕیان بە نیشتمان هەیە ونە باوەڕیان بە یەکێتی نیشتمانیی کورد.کارنامەی دوای مردنی جەلال تاڵەبانی لەناو حیزبەکەیاندا داستانی ئەو کوڕەیە کە دوعای دەکرددایکی بمرێ کە چی باوکی مرد!
تایبەتمەندیی کۆمەڵگای ناهوشیاروخەسیو لە زۆر بابەت دایە.یەكێک لەو بابەتانە ئەوەی کە لە کاتی خۆیدا سەردەمی دەسەڵاتداریەتی قاسملوو بەسەر حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانداگووتیان:قاسملوو دۆستی لە ئەرووپا زۆرە وتوانیویەتی کە حیزب بکاتە ئەندام لە سوسیال دێمۆکڕاتەکاندا، ئەو سازمانەش وەک حەمام دەچوو کە هەر کەس دەیتوانی خۆی رووت بکاتەوە وبچێتە ناوی ،تا ئێرەش بایی فلسێکی قازانج بۆ کورد نەبووە!خەڵك لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە خۆشیان گەشکەببون وایاندەزانی ئەوسازمانە خودموختاریمان بۆ وەردەرگرن لە کۆتایشدا قسەی بڕیاری یەکەمی ناوخۆی حیزبیش دەدەست قاسملوووهاوفکرەکانیدا بوو.!یەکێتی نا نیشتمانیش ئەندامە لەو سازمانەداوپەیتاپەیتا وبە چآوی خەڵكی دادەداتەوە کە خۆیانی پێ زل نیشآن بدەن.کەچی بڕیاری سەرەکی دەدەست بنەماڵەی تاڵەبانیدایە!
بارودۆخی ئەو حیزبە لە کاتێکدا خەریکی گرتنی کۆنگریە کە لەوپەڕی پەڕتەوازەییدا ژیان بەسەردەبا،هێشتا بەرهەمی گرتنی ئەو کۆنگرەیە دیارنازانرێ، وەک رۆژی رووناک دیارە کە دووبارە هەمیسان بنەماڵەی تاڵەبانی تێیدا سەردەست دەبن.لە بیرمان نەچێ دەست تێوەردان وخواستەکانی بنە ڕەتی کۆماری ئیسلامی / دەبێ / لە کۆنگرەیەدا باڵادەست بێ.هیچ ئاڵوگۆڕێک بە بێ ئیزنی تاران لە سەرکردایەتی ئەو حیزبەبەدا ئەنجام نادرێ.
ترسی هەری مەزنی ئەو کۆمپانیایە / مەبەست یەکێتی نا نیشتمانییە/هەڵبژاردنی مانگی شووباتە لە ساڵی ٢٠٢٤دایە،ئەوان باش دەزانن دەنگیان لە کەمێی دەدا،بۆ ئەوەی روخساری حیزبەکەیان تا رادەیەک رووتووش بکەن ئەو کۆنگرەیە دەگرن.بە گرتنی ئەو کۆنگرەیەش هیچ ئاڵوگۆڕێکی بنە ڕەتی وسەردەمیانەو دێمۆکڕاتیک لە ئارادانابێ.تەنیا خۆڵ لە چاوی کوردو دونیای دەرەوەی کوردستان دەکەن.بافڵ وقوباد،هەر دەمڕاستی ئەو حیزبە دەبن،ئەوانی دەروبەریش وەک کۆیلەی حیزبیی تەنیا بەڵێ قوربانیان بۆ دەڵێن تا لە داهاتوودا پلەوپۆستێکی رواڵەتی وکەم دەسەڵاتیان پێ بدەن ومووچەی مانگانەی خۆیان وەربگرن.چاوەڕوان بن لەو زیاتر بە دی ناکرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە