ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە ئەوەی خەیاڵ نەکراوە، دەتوانێت لە شەوێکدا ڕووبدات

Monday, 30/10/2023, 18:19

1777 بینراوە


 شەڕی ئۆکرانیا و پەرەسەندنی پشێوی و خوێنڕشتن لە سەرتاسەری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تێچووی مرۆیی و ئابووری دەردەخات، سەرنجی واشنتۆن لەسەر ھەڕەشەی شەڕێکی فراوانتر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدایە. زیانی مرۆیی و ئابووری زۆر دەبێت و ڕەنگە ئەمریکا بچێتە ناو ململانێکانەوە. بەڵام ئەگەر چین و کۆریای باکوور لە ڕۆژھەڵاتی دوور شەڕ بکەن، کارەسات بەدوای خۆیدا دێنێت. چۆن ئەوەی ئێستا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات، ھەمووی بەرھەمی شکەستی سیاسەتەکانی ئەمریکایە لە کۆنترۆڵکردن و بەرسفدانەوە، نەرمی نوواندن لەھەمبەر ئێرانی خاوەن پرۆگرامی ناوەکی و سیاسەتی پاڵپشتی کردن لە ھێزەکانی بەرەی خۆراگری ئیسلامی (مقاومت اسلامی)لەناوچەکدا، کارەساتی ئەوەی خووڵقاندوە کە ئێستا ھەموومان لە غەززە و ئیسرائیل بەچاوی خۆمان دەیبینین. ئەگەر ئەمریکا ھێز و گروپە چەکدارە جیھادییە ئیسلامیەکانی لە عێراق و لووبنان و یەمەن و فەڵەستین خستبووایە ناو ڵیستی تیرۆریستیەوە، ئەوە بێگومان بەرەنگاربوونەوەیان ئاسانتر دەبوو. بەڵام سیاسەتی ئەو پێنج ساڵەی دوایی ئەمریکا لەسەر ڕێگاکانی دیپلۆماسی و گفتوگۆ بەکەمترین تێچوو، ئاکامەکەی ئەوەی لێکەوتۆتەوە، کە تورکیە وەک گەورەترین ھێزی ناتۆ حەماس وەک ڕێکخراوەیەکی ئازادیخۆاز پێناسە دەکات. چۆن تورکیە دەیەوەی لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکدا سەنگ و قورسایی خۆی ھەبێت و ڕێک ھاوشێوەی ئێران دەیەوەی بەشداری بکات لە جووڵاندنی ھێزە چەکدارە جیھادییە ئیسلامیەکان لە ناوچەکدا. .
ئەگەر حەماس بۆتە ھێزێکی ئازادیخۆاز لای ئەردۆغان، ئەوە بێگومان دەرئەنجامی شکەستی سیاسەتەکانی ئەمریکایە لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆیە ئەو شەڕ و ملمڵانییەی ئێستا زیاتر پەرە دەستێنی و ئاگری شەڕەکە گەورەتر دەبێتەوە. . .

پێچ و پێچەکانی پەیوەندی حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدان لەگەڵ ئیسرائیل:

 حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدان لە تورکیا یەکێکە لە لایەنگرانی سەرسەختی فەلەستین لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، تا ئەو ڕادەیەی لە دوو بۆنەدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاندووە. کاتێک سوپای ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨دا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد، کاردانەوەی توندی ئەنقەرە بەدوای خۆیدا ھێنا. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستای تورکیا، لە کۆتایی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٩ کە ئەوکات سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو، بەشداری لە لوتکەی سویسرا کرد و ھەڵوێستی توندی بەرامبەر شیمۆن پێرێس، سەرۆکی ئیسرائیل گرتەبەر و تۆمەتباری کرد لە "کوشتنی منداڵان" کە بە بەختی ئەو گروپ و وڵاتانی دژایەتی ئاشتی ڕووبەڕووی ئیسرائیل بووەوە. ھەروەھا لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٠ کەشتییەک کە ھاوکاری مرۆیی ھەڵگرتبوو کە بەرەو غەززە دەڕۆیشت، لەلایەن ھێزەکانی ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج و ٩ کارمەندی فریاگوزاری تورکیا کوژران. لەبەرامبەردا تورکیا پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند و تا ئەو کاتەی لایەنی ئیسرائیل داوای لێبوردنی نەکرد و قەرەبووی قوربانییەکان نەدا، ئەنقەرە ڕەتیکردەوە پەیوەندییەکانی دەستپێبکاتەوە.
 لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦ بە نێوەندگیری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەنقەرە و تەلئەبیب ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، بەڵام لە مانگی ئایاری ٢٠١٨دا جارێکی دیکە لەسەر ڕێگای گرژییەکان دەستیان پێکردەوە. ھۆکارەکەی ئەوە بوو کە خۆپیشاندانەکانی فەلەستین لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج و تورکیاش لە بەرامبەردا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ھەڵپەسارد. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە باڵیۆزی ئیسرائیل لەکاتی دەرچوونی لە فڕۆکەخانەی تورکیا پشکنینی ئەمنیی بۆ کراوە، ئەمەش لەڕووی داب و نەریتی دیپلۆماسییەوە بە سووکایەتی ناوزەد کراوە. لەم کاتەدا کاتێک تورکیا میوانداری کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ڕێکخراوی ھاوکاری ئیسلامی کرد لە ئەستەنبوڵ، ئەردۆغان ئیسرائیلی بەراورد کرد بە حکومەتی نازی: "لە نێوان ئەو زوڵمەی کە ٧٠ ساڵ لەمەوبەر بەسەر گەلی جولەکەدا لە ئەوروپا کرا، لەگەڵ ئەو زوڵمەی کە دەکرێت". لەسەر براکانمان ئەمڕۆ لە غەززە. ھیچ جیاوازییەک نییە”. تەنانەت کاتێک ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ژێر سێبەری ڕێککەوتنەکەی ئیبراھیمدا پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیلدا کرد، ئەردۆغان ھەڕەشەی لەم وڵاتە کرد کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بپچڕێنێت.
 ئەو خاڵانەی سەرەوە بە مەبەستی تێگەیشتن لەوەی کە ھۆکاری پەیوەندی تاریکی حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدان و ئیسرائیل پرسی فەلەستین و بەتایبەت قەیرانی غەززە بوو. بێگومان ھەردوو وڵات لە ساڵی ٢٠٢٢ پەیوەندی نوێیان دامەزراند و لەگەڵ سەردانەکەی ئیسحاق ھێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل بۆ ئەنقەرە ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی باڵیۆزەکانیان.

پەیوەندی نێوان حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدان و ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس:

 ئەگەر پەیوەندی حکومەتی ئەردۆغان لەگەڵ حەماس لە پەیوەندی ئێران لەگەڵ ئەم گروپە گەرمتر نەبێت، کەمتر نییە. بەو جیاوازییەی کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی چەک بۆ حەماس دەکات، بەڵام تورکیا نایکات؛ چونکە دوژمنی ئیسرائیل نییە و نایەوێت لەناوچوونی. بەڵام حەماس ھەمیشە سوودی لە پشتیوانی سیاسی تورکیا وەرگرتووە، میوانداریکردنی سەرکردە پلە باڵاکانی دەتوانێت نموونەیەک بێت. تورکیا نەک ھەر پاڵپشتی حەماسی نەکردووە، بەڵکو ھەوڵیداوە وەک ناوبژیوانێک لە نێوان ئەم گرووپە و دەسەڵاتی فەلەستین مامەڵە بکات. بۆ نموونە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا، ئەردۆغان میوانداری ئیسماعیل ھەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و مەحمود عەباس، بەرپرسی دەسەڵاتی فەلەستینی کرد و داوای لە لایەنەکان کرد کە یەکڕیزی بپارێزن. دەوڵەتی ئەردۆغان ھەوڵی داوە ھاوسەنگی لە نێوان ھەردوو کوتلەی فەلەستینیدا دروست بکات، لە کاتێکدا بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی حەماس بە تیرۆریست و دەسەڵاتی فەلەستین بە نوێنەری فەلەستینییەکان دەزانن.
 کاتێک شێخ ئەحمەد یاسین دامەزرێنەری بزووتنەوەی حەماس لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژرا، حکومەتی ئەردۆغان کوشتنەکەی بە "تیرۆری دەوڵەتی" ناوبرد. بەھەمان شێوە خالید مەشعەل، یەکێک لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس، لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٢ بەشداری لە کۆنگرەی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان کرد و ئەردۆغانی نەک ھەر بە سەرۆکی تورکیا، بەڵکو بە سەرۆکی جیھانی ئیسلامی ناوبرد. تەنانەت کاتێک تورکیا ڕازی بوو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێبکاتەوە، داواکاری ئەم وڵاتەی بۆ دەرکردنی سەرکردەکانی حەماس لە خاکی خۆی قبوڵ نەکرد. بەڵام سنوردارکردنی ڕواڵەتی جموجۆڵەکانی سەرکردەکانی حەماسی لەناو خاکی تورکیە قەبووڵ کرد بوو. .

پاراستنی ھاوسەنگی یان پشتیوانی حەماس؟

 لە ھەنگاوی یەکەمدا ھەوڵی تورکیە بۆ پاراستنی سیاسەتی ھاوسەنگییە؛ چونکە پێویستی بە ئیسرائیلە و ناتوانێت ئەم وڵاتە لەدەست بدات بەھۆی پاڵپشتیکردنی حەماسەوە، مەگەر ببێتە شتێکی حەتمی، وەک ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٠ و ٢٠١٨دا ڕوویدا. ھەروەھا تورکیا ئەندامی ناتۆیە و ھەوڵدەدات بچێتە ناو یەکێتی ئەوروپا. وڵاتانی ئەندامی ئەم دوو ڕێکخراوە لایەنگری جیددی ئیسرائیلن و تەحەمولی دوژمنایەتی بەرامبەر بە ئیسرائیل ناکەن. ھەڕوە ھا تورکیا کێشە ی جددی لە گە ڵ ئەڕمینیا و یۆنان ھەیە و لۆبییەکانی یۆنان و ئەڕمەنیش لە جیھانی ڕۆژئاوادا چالاکن و ھەوڵە کانیان بە ئامانجی دابڕانی ئەنکەڕەیە. ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش ​​حکومەتی تورکیا ڕەزامەندی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل نییە کە لۆبی بەھێزتری ھەیە لە ئەرمەنیا و یۆنانیەکان لە ئەمریکا و ئەوروپا. ھەوڵدان بۆ پاراستنی سیاسەتی ھاوسەنگی تورکیا ناچار دەکات وەک ناوبژیوانێک مامەڵە بکات؛ ئەوەی لە گرێبەستی دانەوێڵە لەگەڵ ڕووسیادا ھەیەتی دەیکات.
 لە لایەکی دیکەوە تورکیا پشتیوانێکی جیددی بیرۆکەی پێکھێنانی دەوڵەتی فەلەستینییە لە سنوورەکانی پێش ساڵی ١٩٦٧؛ شتێک کە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەی جیھان دەیانەوێت، بەڵام تا ئێستا ھیچ ھەنگاوێکی یەکگرتوو بۆ قەناعەت پێکردنی ئیسرائیل لەو بارەوە نەکراوە. ژیان و مانەوەی حەماس و فەلەستینییەکان کە بەر ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کەوتوون، بە ڕواڵەت بۆ حکومەتی ئەردۆغان گرنگە. ئەگەر گەمارۆدانی غەززە نەشکێنرێت و بۆردومانەکە بەردەوام بێت، حکومەتی تورکیا لە ھەوڵەکانی ڕاگرتنی ھاوسەنگی ڕادەگرێت و بەرەو پاڵپشتیکردنی ئاشکرای حەماس دەرۆا. چونکە پچڕانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دووجار لە ڕابردوودا بەھۆی ململانێی غەززەوە بووە، ھیچی تر. ھەروەھا لێدوانە نوێیەکانی بەرپرسانی تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان بەرەو پشتیووانیکردن لە گروپی تیرۆریستی حەماس ھەنگاو دەنێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە