تکایە مەبە بە ڕەزامەندی ستەمکاران

Tuesday, 19/12/2023, 20:32

2038 بینراوە


دەسەڵاتی دوو بنەماڵە: هاووڵاتی بەڕێز...
هۆشیار مەبە،ئەگەرچی ئاشتیخوازیشبیت.
بەڵکوو گەوجبە،ئەگەرچی شەڕانگێزیشبیت.

لەناو جەرگەی پایتەختی هەرێم پاش کۆتایی هاتنی یاری کلاسیکۆی تۆپی پێ،دەیان گەنج لە کافتریاکان دێنە دەرەوە کە ژمارەیان ١٠٠ تێپەڕ دەکات و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوانیان ڕوو ئەدات و دوور لە ڕەوشتو ڕێزو گیانی وەرزشی دەست دەکەن بە شەڕە دەبە لەسەر ڕیاڵ و بەرشە،نە پۆلیس دێت جودایان بکاتەوە،نە تەقەیان بەسەردا دەکرێت نە لێشیان دەپرسنەوە!
لەبەرامبەردا....
 خۆپیشاندانێکی مەدەنیانەی دوور لە توندو تیژی ڕێك دەخرێت،کە شیعاری خۆپیشاندەران ″بە ئاشتی″یە،وە تیایدا خەڵك داوای مافەکانی دەکاتبە شێوازێکی هێمنانە،کەچی پۆلیس و ئاسایش دەڕژێن بەسەر شەقامەکاناو سێ چەکداری مەدەنی خۆشیان بە (بی کەی سی)ەوە تەقە بەناو خۆپیشاندەراندا دەکەن و خوێنی ڕۆڵەیەک دەڕێژن کە هاتووە داوای مافی هاووڵاتی بوونی دەکات!،پشتە ملی مێرد منداڵێکی ١٧ ساڵ دەگرن بە شەق و پێ لەقە دەیبەنە زیندان کە دەیویست ئێستە لە ماڵێکی ڕوناکو گەرم بەبێ هەبوونی کەمو کورتی بیری لای خوێندنەکەیبێت!
ڕێکخەرێکی خۆپیشاندان دەستگیر دەکەن کە هێشتا بەتەواوی پلانی ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکەی دانەڕشتووە!
شەق لە مامۆستایەک دەدەن کە ڕۆڵەکانیان پەروەردە دەکات!

ئایا ئەمە بەڵگە نییە لەسەر ئەوەی کە دەسەڵات گەوجێکی شەرانگێزی پێ باشترە لە هۆشیارێکی ئاشتیخواز؟!
تکایە مەبە جێی ڕەزامەندی ستەمکاران!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە