حەفدەی شوبات چی ڕویدا

Saturday, 17/02/2024, 1:37

982 بینراوە


حەڤدەی شوبات لە دوو دیودا…!

حەڤدەی شوبات لە دیوی یەکەمیدا،  شکاندنی ترس و بێدەنگی خەڵک بوو لە بەرامبەر ساڵانێکی زۆری دەسەڵاتی هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، هاوارێکی تووڕەی جەماوەری بوو  لە هەمبەر ناعەدالەتی و تاڵانچێتی پارتی و یەکێتی، سەرەتای تەقینەوەیەکی خۆڕسکانە و شکاندنی هەیبەتی چەوسێنەران بوو.
بزاڤێک بوو لە دوای خۆیدا حەقیقەتی دەسەڵاتدارانی لە هەرێمی کوردستان ڕیسواکرد. 
دیوی دووەمی حەڤدەی شوبات، هەڵوێستی زالمانەی دەسەڵات بوو لە بەرامبەر خەڵکی ڕاپەڕیوو، کە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، ھەستان بە ئەنجامدانی کوشارگەی مەدەنی و ویستی لێسەندنەوەی ئازادی و نیشاندانی دیکتاتۆری،کە بوە ھۆکاری یەکەم قوربانی بە ناوی ڕێژوان عەلی مێرمندال بە گولەی پاسەوانانی پارتی دیموکراتی کوردستان شەھید بوونی ٩ خۆپیشاندەری تر، بریندار کردنی نزیکەی شەست سەد ٦٠٠ خۆپیشاندەر، ئەوەش ڕوونبووەوە کە حزبەکانی دەسەڵاتی خۆسەپێن، باوەڕیان بە ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی و دەستاودەستی دەسەڵات نییە، لە ریفۆرم و چاکسازی تۆقیون و ئامادەن بە سەدان و هەزاران دەنگی ناڕازی خەڵک سەرکوت بکەن کە کردیشیان، ئیدی دەسەڵات لە حەڤدەی شوبات و پێدا، ئەو پەردەیەی لەسەر داماڵدرا کە لە پەنایدا خۆی وەک ڕزگارکەر و پێشکەوتووخواز نیشاندابوو، ڕووە ناشیرین و قێزەوەنەکانی وەدەرکەوتن.
لێکەوتەکانی حەڤدەی شوبات بە شێوازێکی دیکەی ناڕەزایەتی تا ڕۆژی ئەمڕۆشمان بەردەوامە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە