ڕۆژنامەنووس و تیرۆر

Monday, 04/12/2023, 10:11

1430 بینراوە


حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی لەوەتەی هەن، تەنیا زوڕناژەنەکانی خۆیان بە ڕوژنامەنووس قبولە،  ئەوەی لە دەرەوەی خۆیشیان بووبێت بە گێرەشێوێنی دەزانن، خۆ ئەگەر ڕۆژنامەنوسێکی قەلەم پاک و بە توانا ڕەخنەی جددیان لێبگرێت، ئەوا دەبێت دەست لە ژیان و ئارامی خۆی و خێزانەکەی بشوات.
پارتی و یەکێتی ڕاگەیاندن بە تەواوکەری تفەنگ تێگەیشتوون، ئەو کولتوورەش هی سەردەمی شاخیانە، کە نیازی شەرێکی نێوخۆی خوێناویان هەبوا، سەرەتا لەڕێگەی  ڕاگەیاندنەکانیانەوە زەمینەی خوێن ڕشتنەکەیان دەڕەخساند.
ئەوان،  ڕۆژنامەنووسی بە هەڵوێست وەک دوژمنی سەرەکی خۆیان دەبینن، هەموو ڕێگەیەک دەگرنە بەر بۆ بێدەنگکردنی، بە پارە و کڕینی شکۆ، بە هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە، بە هەڵبەستنی تۆمەتی شەڕەف و ناوزڕاندن، دواجار کوشتن و لەناوربردن وەک پیشەی هەمیشەییان بەکارهێناوە.
نموونەی بەشێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی کەوتنە بەر تیرۆری دەسەڵاتی حیزبی و بنەماڵەیی،(سەردەشت عوسمان-وەدات حسێن-کاوە گەرمیانی-شوکری ڕێکانی-سۆرانی مامە حەمە), لە ھەمان کاتدا گیراوانی بادینان کە زۆربەیان رۆژنامەنووسن یان لەو کەرتە کاردەکەن، لەلایەن حزبەکەی بارزانیەوە و بە تایبەتیش مەسروری سەرۆکی ماوەبەسەرچووی حکومەت، بۆ چەند ساڵ دەچێت خراونەتە زیندانەوە،  بەوەش تۆمەتبارکراون، گوایا جاسووسییان بۆ هەندێ وڵاتی زلهێز کردووە لە کاتێکدا پارتی و یەکێتی هیچ دەزگایەکی هەواڵگری ناوچەکە و جیهان نەماوە جاسووسی بەسەر میللەت و وڵاتەکەی خۆیان بۆ نەکردبێت.
دەسەڵاتدارانی هەرێم، زۆرێک لە قەلەمفرۆشانیان کڕیوە و دژ بە ڕۆژناووەنووسیی ڕاستەقینە بەکاریان دەهێنن.
ئەو  نا حکومەتی هەرێمە باسی هەر شوێنێکی بکەی عەیبێکە لەوەی دیکە گەورەتر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە