خوێندنەوەیەکی پانۆرامی بۆ فیلمیRang De Basant

Thursday, 29/02/2024, 21:40

379 بینراوە


ئەوەندە بیرمان لە ڕابردووی خۆمان و داهاتووەنادیارەکەمان کردۆتەوە، ئیتر ژیانی ئێستامان هەر وێران کردووە.
Rang De Basanti خوێندنەوەیەکی پانۆرامی بۆ فیلمی
: Rang De Basant
فیلمێکی فیلمێکی بۆلیوودی نایابی ووڵاتی هندستانە ;  ژانرەکەی دراما/کۆمیدیایە، ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و سی و پێنج خولەکە، وەک چۆن لەگەڵ فیلمە هیندییەکان ڕاهاتووین، بە درێژی فیلمەکانیان دەناسرێنەوە، بە پێچەوانەی فیلمە ئەمریکییەکان .
فیلمەکە بە زمانی ئینگلیزی، بریتییە لە Rang De Basanti : ڕەنگی قوربانیدان،ڕەنگم بکە.. ناوێکی جیاواز و ورووژێنەرە کە بینەر بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، وای لێدەکات پرسیاربکات . یەکێک لە بناغەدانەری سینەمایی ئەو ووڵاتە ئەکتەر و دەرهێنەری سینەما کە " عامر خان " کاری دەرهێنانی بۆکردووە دەڵێت : " ئەوەندە بیرمان لە ڕابردووی خۆمان و داهاتووە نادیارەکەمان کردۆتەوە ئیتر ژیانی ئێستامان هەر وێران کردووە.. " هەر بۆیە دەوترێت ڕابردوو ڕۆشت، داهاتوو نادیارە کەواتە ئەمڕۆ دیارییەکە نابێت لە دەستی بدەین.پریسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە : فیلمەکە باسی چی دەکات ؟" یان بەڕاستی چیرۆکەکەی چییە؟چونکەوەک لەبەرگەکەیدا دیارە ، هیچ پێشنیازێک ناکات و بۆ قوربانیدان تەرخانکراوە..!
بەگشتی با بەشێوەیەکی سادە و بێ سپۆیلەر باسی فیلمەکە بکەین، هەندێک وشەی نەشیاویشی تێدایەو و فیلمەکەش بەتەواوی دوورە لە دیمەنی پۆرنۆگرافی، هەروەها ئەستێرەی ناسراوی هیندی (ئەمیر خان) لەگەڵ ئەکتەرە گەنجەکانی تر بەشدارن تێیدا ، چیرۆکی فیلمەکە لە دەوری ئەوان دەسوڕێتەوە..بە سادەیی چیرۆکەکە باس لە کچێک دەکات کە لە ئینگلتەراوە دێتە هیندستان بۆ ئەوەی فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ڕۆژنامەکەی باپیری دروست بکات .کاتێک فیلمەکەم بینی و دیمەنی یەکەم دەستی پێکرد، دڵنیا بووم کە ڕووبەڕووی شاکارێکی بێ کات بوومەتەوە لەوەی سینەمای هیندی بەرهەمی دەهێنێت ،هەرچەندە دەرهێنانی زۆر ئاڵۆز و تەکنیکی ناوازە و جیاواز بەکارهاتووە بۆ ئەوەی زیاتر ورووژێنەر بێت لە توندکردنەوەی دەمارەکانی بینەر، هەروەها بەڕای من قورسترین ئەرک لە دەرهێنانی ئەم فیلمەدا توانای دەرهێنەرە کە ڕووداوەکانی فیلمەکە بە شێوەیەکی نایاب بەیەکەوە دەبەستێتەوە، یەک لە دوای یەک و بەبێ ئەوەی بینەرتووشی دڵەڕاوکێ بکات،کارێک دەکات کەنەزانن چی ڕوودەدات، کاتێک سەیری فیلمەکە دەکەیت، بەهۆی ،دەرهێنانی دیمەنەکان بە وێنەیەکی دروست تێدەگەیت، هەرچەندە فیلمەکە لە یەک کاتدا زیاتر لە چیرۆکێک دەگێڕێتەوە!
چیرۆکەکە بە شێوەیەکی زۆر ڕێکخراوو تووندوتۆڵ پێکەوە گرێدراون و چەندین مانای بەرزی مرۆڤانەی تێدایە کە لەسەر بنەماکانی هاوکاری و سۆز دامەزراوە و ناتوانرێت جیاوازی بکرێت لەلایەن ئایینێک یان نەتەوەیەکی دیاریکراوەوە، هەرچەندە بارودۆخەکە جیاواز بێت .لەم فیلمە بەرزەدا توانای ئەم پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە بە شێوەیەکی جیاواز نیشان دەدرێت، هەستی هاوڕێیان بەرامبەر بە یەکتر و ڕۆحی بەتەنگەوەهاتنیان نیشان دەدا، جا بە نهێنی بێت یان ئاشکرا ، هەروەها کاریگەری خۆیان زیادەکەن لەگەڵ ئەو دیالۆگە زێڕینانەی کە ناتوانرێت لە یادەوەری بینەردا بسڕدرێنەوە و کەئاماژەن بۆ بلیمەتی نووسەر و دەقی بەهێزی فیلمەکە. هەروەها فیلمەکە چەندین مانا و تەحەدای تێدایە کە مرۆڤ دەتوانێت بیکات ئەگەر پێی وابێت : "گۆڕانکاری مومکینە و هیچ شتێک مەحاڵ نییە" ... بێگومان ، ئەمەش هەرلەکاری کاست و کارەکتەرێک دەوەشێتەوە کە هەرگیز لە مێژووی بۆلیووددا دووبارە نابێتەوە.سەبارەت بە گۆرانی و سەمای هیندیش پێویستە چونکە میرات و کولتوورێکن کە دەرهێنەرەکان پێیان خۆشە لە زۆربەی فیلمە هیندیەکاندا پیشانی بدەن، بە گشتی من بە خاڵێکی نەرێنی ئەم فیلمەی نازانم، تەنانەت بە سەرچاوەی بێزارییشی نازانم چونکە ئەو دۆخ و ساتانەی کە پاڵەوانەکانی فیلمەکە ئەزموونیان کردووە ڕوون دەکەنەوەو کاریگەرییان هەیە لە فیلمەکەدا، هەروەها پەیوەندی نێوان کارەکتەرەکان بەڵگەن، لەسەر ئەوەی کەگرنگ وپێویستن.شتێکی تر کە سەرسامی کردم بەکارهێنانی گۆرانی عەرەبی بوو لە پاشخان (دەنگ بۆ هەندێک دیمەن) لە... فیلمێکی هیندی و گۆرانی عەرەبی؟ ڕاشکاوانە بڵێین یەکێکە لە دەست لێدانە نایابەکانی دەرهێنەر و دیدگای جیاوازی دەرهێنەرو جیای دەکاتەوە لە دەرهێنەرەکانی تر.لە کۆتاییدا، فیلمێکی هیندییە بە بەرزترین پێوەر و زۆردوور لە هەموو چاوەڕوانییەکانم ئەوەی تێپەڕاندووە، هەمیشە فیلمی هیندیم بە کەمتر لە فیلمەکانی هۆلیوود بینیووە بەڵام ئێستا دەڵێم: “ ئایا فیلمی هیندی؟ لە ئاستێکدا چی پێشکەش دەکات کە لە فیلمە گەورەکاندا مەحاڵە پێی بگات ؟ ئەم فیلمەش ...فیلمێکی هیندیە ! بەڵام دوای سەیرکردنی تێڕوانینم بە تەواوی گۆڕا، کە ئێستا بە یەکێک لە و فیلمانەی پۆلێن دەکەم کەگرنگن ، یان کەپێشنیازی دەکەم هەمووان بیبینن ... هەرچەندە فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٠٦دایە، واتە تا ڕادەیەک بە کۆن دادەنرێت ، بەڵام گرنگەۆ،پێویستە بینەری بین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە