فاروق رەفیق وەکو کارمەندێکی دەزگای پاراستن خۆی ئاشکرا کرد

Saturday, 02/03/2024, 8:56

4563 بینراوە


دوای ئەوەی کوردستانپۆست وەکو یەکەم سەرچاوە، ئەوەی ئاشکرا کرد، کە فاروق رەفیق پەیوەندیی کردووە بە پارتییەوە و لە نێو راگەیاندنی سەر بە دەزگای  پاراستن  کارێکی پێی دراوە بە موچەی 4 هەزار دۆلار،  هەروەها هێرشی کردۆتەوە سەر خەڵکی سلێمانی و بە دوایدا ماڵی گواستەوە بۆ هەولێر.
سەرچاوەکەمان ئاگاداری کردینەوە، کەوا ئەمڕۆ بە فەرمی  د.ف. فاروق رەفیق  لە راگەیاندنەکانی پارتیدا دەرکەوت و ئەم سێ وێنەیەی خوارەوەتان  بۆ دەخەینە روو کە چۆن لە پاڵ ئاڵای پارتیی و وێنەی مەسعود و مەلا مستەفا دەرکەوتووە و پۆز لێدەدات.
سەرچاوەی هەواڵەکە وتی چەند مەرجێکیان بۆ فاروق دانابوو لەوانە ئەو دووانەی  خوارەوە، ئەویش بۆ ئەوەی متمانەی پێ بکەن و ئەو کارەی پێ بسپێرن:
 یەکەم: دوورکەوتنەوە و هەڵویستوەرگرتن لە کوردستانپۆست، ئەویش بە دەنگی تۆمارکراوە جنێو بە بەرپرسی کوردستانپۆست بدات،  جنێوەکانیش تەسلیم بە پاراستن بکات.
 دووەم هێرش بکاتە سەر خەڵکی سلێمانی.، هەروەک زۆربەی لایەنگر و کەسەکانی دیکە کە دەبنە کەوشی پێی بنەماڵەی بارزانی.

 تێبینی:

(د.ف. ) کورتکراوەیە بۆ (دکتۆری فەل).

هەواڵەکەی کوردستانپۆست:

https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=93340

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە