چڕە دووکەڵی عێڕاقی فیدڕاڵ

Monday, 04/03/2024, 12:07

2385 بینراوە


بۆیەکەمجارلە سەروێنەیەک لە کوردستانپۆست چاوم بەو سەردێڕە کەوت کە لەو وتارەدا نووسیومە (چڕە دووکەڵی عێڕاقی فیدڕاڵ). ئەگەرهەڵە نەبم ، مەبەستیی کوردستانپۆست ئەوە بێ کە ئەو فیدڕالیزمەی کە دوای سەددام وحیزبیی بەعس لە عێڕاقێکی کە زیاتر٦٣لە سەتای دواکەوتووی مەزهەبی شیعەن،زۆر زەحمەت کۆمەڵگا بە شێوەی یەکسان وفدڕاڵیی بەڕێوە بچێ وباس لە دێمۆکڕاسی بکرێ.لێرە بە هیچ جۆرێک مەبەست بێ ڕێزیی نییە بە ئایینی شیعە یان هەر ئایینێکی تر،زیاتر ئاماژەیە بە رووی راستیەکانی دیرۆکیی.
فەسادوگەندەڵی ودزی بێویژدانی وای لە خەڵكی ئەفغانستان کردکە پێش گەڕآنەوەی دەسەڵآتداریەتیی تالیبانیان بۆ نەگێرێ،لەوەش بترازێ ئامریکاش لێیان وەڕس بوبووودەیخواست لە دژی دەسەڵاتدارانی ئێرانیش بێ تالیبانی سووننە ئایین بە دژی ئێرانی دەسەڵات شیعە بێنێتەوە سەرکار. .ئەگەر مرۆڤ سەرنج بداتە یاسای بنەڕەتیی دەسەڵاتی پێش تالیبان،دەبینێ ئەو یاسایە مافی تەواوی پێکهاتەکان ودانیشتوانی ئەفغانستانی رەچاوکردوبوو.بەڵام نووسین لە سەر کاغەزوبە کردوە کردنی ناوەرۆک وجەوهەریی ئەو نووسینە کارێکی ئەستەم ودژوارە ودەسەڵاتداریی شارەزاوکارامەی دەوێ.ئێستێ خەریکە عێڕاقیش بە دەردی ئەفغانستان بچێ وئەو فیدرآڵیەی کە کوردوعێڕاقیەکان شانازیی پێوە دەکەن تەنیا لە سەررووپەڕیی کاغەزبمێنێتەوەوهیچی دیکە.
دەمێکە وڵاتی عێڕاق،سنووری دەرباز بونی خۆی لە فدڕالیزم ودێمۆکڕاسیی تێپەڕآندوە.وڵاتێک کە ئاداریی بەسەر پاداریی نەماوە وپڕە لە چەکداری هەمەرەنگەوهەمەجۆر ناو وسەر بەحیزب ویاغی لە یاسای بنچینەیی لە عێڕاق،کوامرۆڤ هەست بەوە دەکا کە سیستمی فیدڕاڵی وپڕۆسەی دێمۆکڕآسیی بەرەوداوڕۆژێکی گەش هەنگاو دەنێ.لەتەواوی ئەوانەش مەترسیدار ئەوەیە کە ئێڕاق هاوسێی وڵاتیکە بە ناوی ئێران کە لەسەر ئایینی شیعە بونیاد نراوە،مێژووش شآهیدیی ئەوەمان بۆدەدا کە لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی بنەماڵەی سەفەوی بە ئایین شیعەلە ئێران،وڵاتی عێڕاق بەشێک بووە لە خاکی ژێر دەسەڵاتی سەفەویەکان.
چڕە دووکەڵی عێڕاقی فیدڕاڵ لە باشووری کوردستان:
وڵاتی عێڕاق بە رۆژگارێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ.دەسەڵاتداریەتیی ئەو دووبنەماڵەەش هێدی هێدی بەرەو کووژانەوە دەچێ.ئەوە بناوانی سیاسەتەکانی وڵاتی ئامریکایە.هەر دەسەڵاتێک لە هەر کوێیەکی ئەو سەرزەوییە دابمەزرێنن،تا کاریان لێدەکێشن رایاندەگرن،بەڵام کاتێک کە هەستیان کرد بەرەوماوەبەسەرچوو هەنگاو دەنێن دەیانڕووخێنن وەلایان دەنێن.لە سەفەری ئەو جارەی جەللادێکی وەک مەسرووربارزانی(مەغروور) وادەردەکەوێ کە بیر لە جێگرەوەی دەسەڵاتداریەتیی ئەو دووبنەماڵەیە دەکرێ.بەواتایەکی دیکە چڕە دووکەڵی عێڕاقی فیدڕآڵ خەریکە چاویان کوێردەکا.
هەنگاوی یەکەم، دەرهێنانی ئەو هێزەیە کە ناویان ناوە پێشمەرگە.ئەو هێزە تەنیا گلادیاتۆڕی ئەو جووت بنەماڵەیەن.بۆیە ئامریکا زۆر جەخت لەوە دەکاتەوە ئەو هێزە وەک ئێستێ نەمێنێ ولە چەنگی حیزب دەهێنرێ.لە کۆتاییدادەسەڵات دەدرێتەوە دەست بەغداوناوەندیی عێڕاق.سیستمی فیدڕالیش وەک ئیشکەڕنی لێدێ کە هیچ مەترسیەک بۆ یەکپارچەیی خاکی عێڕاق دروست ناکا.لە دواییشدا ئەگەر ئۆپۆزیسیونیش لە عێڕاق و باشووری کوردستان چێ بێ،ئەوەندە لاوازدەبێ کە بە فوویەکی دادگای فیدڕاڵی با دەیباووەک خڕنۆکی بیابان بەدەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە و دیارنییە بەرەوکوێ هەنگاو دەنێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە