مەلا مستەفا و مانگاکانی دەوەری بارزان

Thursday, 29/02/2024, 21:07

2115 بینراوە


گووتارێکی ڕێزدارکەمال جەمال موختارم لە رووپەڕی کوردستانپۆست خوێندەوە.هەرتاکێکی کورد گلەیی وگازەندە لە داگیرکەری خاکی کوردستان بکا، پێویستیی بەوەیە کە زۆر زووسەردانی دوکتوریکی دەروونناس بکا، تا هۆی ئەو باوەڕەی لە کوێیەوە سەرچاوەدەگرێ؟دوژمنی کورد، دۆستیی کورد نییە، ئەدی ئەگەرسەرکردە و بنکردە وحیزبیی کوردیی لە دوژمن خراپتریان بەسەرهێنابین چارەمان چییە؟
لە کوێی دونیادا بینراوە بە رزگارکردنی بەشێک لە خاکی کوردستان کە رووبار رووبار خوێنی بۆ ڕژابێ ودووژمنێکی وەک سەددام وحیزبیی بەعسی لێ دەرکرابێ، بەڵام تێکۆشەریی کورد کە لە سەردۆزیی رەوای کورد پەراوازەی هەندەران بووبێ و کاتێک خۆشەویستێکی لە دەست دەدا، لە ترسی بێڕێزیی و تڕۆڕ و کوشتن و رفاندن و زیندانیی کردن نەوێرێ بگەڕیتەوە ناو خاکی خۆی تا لە پرسە وسەرخۆشیی عەزیزانیدا بەشداربێ؟ بەڕێز کەماڵ نەیتوانی لە پرسەی براکەی کە ماوەیەک لەوەی پێش کۆچی دوایی کرد بەشداربێ، لە بەر هیندێک هۆ کە باسمان کرد! ئەوکارەساتە نموونەیەکە، کە بە دەیان وسەدانی دیکە بەسەریاندا سەپاوە و گەڕآنەوەیان بۆ زێدی خۆیان لە ترسی ئەو دووبنەماڵەیە لێ قەدەغە کراوە!
ئەرێ باشووری کوردستان ئازاد بووە؟ باشووری کوردستانیان لە چەنگ بەعس بۆرزگار کردین؟ بەڵام هێشتا دوای ٣٣ساڵ لە دەسەڵاتداریەتیی ئەو دوو بنەماڵەیە ئازاد نەبووە. هیوادارم لە داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک تووشی ئەو دەردە نەبن کە دانیشتوانی باشووری کوردستان پێوەی دەناڵێنن.

بەسەرهاتێکی دوای ئاش بەتاڵ:

دۆستێکی رێزدارم (عارف ئاریا) بەسەرهاتێکی دوای ئاشبەتاڵی بۆ ناردووم کە بە ئەمانەتەوە دەقی ئەو بەسەرهاتە لێرەوە دەگێڕمەوە و دەیدەمە دەست کوردستانپۆست تا بڵاوی کاتەوە.دەقی بابەتەکە کە بۆ منی نووسیوە:
بۆ ئاگاداریتان لە دوای ئاشبەتاڵ کە بنەماڵەی بارزانی ڕۆێشتنە شاری کەرەج لە ئێران، مەلامستەفای بارزانی یەکێک لە داخوازییەکانی ئەوەبووە، کە ئەوان عادەتیان کردوە بە تەنوور و کولێرەی تەنووریی وشیریی مانگاکانی دەوەری بارزان! ئەڕتەشی شاهەنشآیی ئێرانیش لە رێگای ناوچەی شاری شنۆ، ئەنێرن لە ناوچەی بارزان چوارمانگا ئەهێنن بۆدۆڵی کەرەج وتەنووریشیان بۆ دائەنێن، ئەوە لە کاتێکدابوو بە هەزاران ئاوارە و لێ قەوماوی ئاشبەتاڵ لە ناو ئوردوگاکاندا ناشیرینترین سوکایەتیان پێ دەکرا.
(عارف ئاریان) دەڵێت: من خۆم شاهیدیی بەشێک لەو رووداوەم لە شارەکانی مەریوان وکامیاران (لە رۆژهەڵاتی کوردستان) وئاوارە کوردەکانی کارەساتی ئاشبەتاڵ!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە