بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


بە پەلە: کوێخا سامانی کڵاشکەران درایە بەر دەستڕێژی گوللە

Wednesday, 13/03/2024, 23:54


پەیامنێرمان لە سلێمانی ئەم هەواڵەی پێگەیاندنین.

براکەیان کوشت و خۆشیان کەلەپاچەکرد و کەسوکارەکەشیان دەستگیر کرد

ساڵی پار (دلێر حەمەڕەشید) کە پێشمەرگەیەکی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو، لەلایەن گروپێکی چەکداری نۆ کەسییەوە تیرۆر دەکرێت.
ئەمڕۆش 13 / 03 / 2024 سێ کەس لەو گروپە وەک سەرچاوەکە لە نزیکەوە پێی راگەیاندین، کە لە نزیکەوە بینیویانن بەناوەکانی: (هەڵوێست ڕەفعەت فاتح فەرەج) و (سەرهەنگ فەریق فەرحان) و (هەکاری محەمەد فەرحان) لەکاتی بەربانگ و شکاندنی ڕۆژودا و لەسەر سفرەی نانخواردن لە ئۆردوگای تەیناڵی سەر بە ناوچەی بازیان ئەو سێ کەسە دەچنە سەر ماڵی کوێخا سامانی کڵاشکەران و بەر دەستڕێژی گوللەی دەدەن، بەڕێکەوت نەمردووە، بەڵام تەواوی جەستەی زامدار دەکەن، بەتایبەتی هەردوو قاچی.
سەرجاوەکە دەڵێت، لەکاتێکدا کوێخا سامان لەلایەن کەسوکارەکەیەوە دەفڕێندرێت بۆ نەخۆشخانە، پۆلیس و ئاسایش لەجیاتیی بەدواداچوون بۆ تەقەکەرەکان بکەن، شەش کەس لەکەسوکارەکەی کە لەسەر کار دەبن و بێئاگابوون لە ڕووداوەکە دەستگیر دەکەن.
شایانی باسە (هەڵوێست ڕەفعەت فاتیح) کوڕی مدیری ناحیەی بەکەرەجۆیە و پاسەوانی باوکێتی، تا ئیستاش موچەشی هەیە و بکوژەکانیتریش لە سلێمانی لەلایەن (خالید ڕەوف شینکی) یەکێک، کە قۆنتەراتچی زبڵ و پیسیی سلێمانییەوە لا لایەن خالیدەوە داڵدەدراوە و ئاسایشی سلێمانی و دەسەڵاتی یەکێتیی ئاگادارە.
شایانی باسە هەر ئەم گروپە، کە لەکوشتن و تیرۆرکردنی (دلێر ڕەشید)دا بەشداربوون، لەلایەن پۆلیس و دادگاوە فەرمانی گرتنیان هەیە. تاکو ئێستا نەگیراون و بەئازادی بەچەک و تفەنگەوە دەسوڕێنەوە. 
دەستەچەپ (کوێخا سامان) دەستەراست (دلێر حەمە رەشید)
هەڵوێست ڕەفعەت فاتح
بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ(رەفعەت فاتح فەرەج)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە