جەلال تاڵەبانی بەڕادەی سەددام تاوانبارە

Monday, 25/03/2024, 17:26

915 بینراوە


بۆ یادی هەڵەبجە:

باش لە بیرم نییە چەند ساڵ لەوەی پیش بووکە کەسێک بە ناوی جەمیل هەورامی کە گۆیا کاتی خۆی ئەندامی دەفتەری سیاسی یەکێتی نیشتمانی سەربە بنەماڵەی تاڵەبانی بووە،لە سەر مێدیایەک بە ناوی /ئەن،ئاڕ،تیڤی/ لە سەر پرسی هەڵەبجە راستەوراست ئاخاوت وگووتی:کاتی خۆی سەددام ناردی تا بیبینین.لەودیدارەدا سەددام زۆر بەڕآشکاوی دەریبڕی وپەیامیدا بە تاڵەبانی وگووتی،پێی بڵێن نەکا پاسداروهێزی نیزامی کۆماری ئیسلامی  بێنێتە سەرشاری هەڵەبجە.ئەگە ئەوکارە بکا بە شیمیایی لەو شارەدەدەم.
جەمیل هەورامی ئاوادرێژە بە قسەکانی دەداودەڵێ،پەیامی سەددام ونامەی سەددامم دابە تاڵەبانی.کەچی لە جیاتی ئەوەی بیرلەو پەیامە ترسناکە بکاتەوە،بە پێکەنینەوە جوابی دامەوەگووتی:سەددام درۆ دەکا چەکی شیمیایی نییە.هەرئەوشەوە لە پڕۆگڕامەدا هەورامی دەقی نامەکەی سەددامی نیشآنی بینەردا.
سەددام قەراریی خۆی بردە سەروبە کیمیایی لە هەڵەبجەیدا وهەزاران  کەس برینداروکەمئەندام بون.تەنیا روورەشی بۆ سەددام وجەلال تاڵەبانی ما.
بەڵگەیەکی دیکەی زیندوولەوسەردەمدانەوشیروان مستەفابوو کە لە کەسانی نزیکی تاڵەبانی وگۆیا کەسی دووهەمی ناو حیزبەکەیان بووە.ئاوا باس لەو تڕاژیدیایە دەکا کە حیزبەکەیان وتاڵەبانی بەسەر خەڵکی بێ تاوانیان هێنا.نەوشیروان مستەفا دەلێ:کاتێک لە هەڵەبجەیان داتاڵەبانی هەردووک دەستی بەرەو ئاسمان درێژ کردودەپاڕاوە وگووتی:ئاخخخخخ بۆ دوویان سێ هەڵەبجەی دیکە!
خوێنەریی هێژا،بەڵگە لەو زیاتر بەدی ناکرێ بۆ توانباربونی دووکوردکوژ،واتا سەددام وجەلال تاڵەبانی.هەمووساڵێک کە یادی هەڵەبجە دەکرێتەوە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بە دەیان سەیارەو بادیگاردوکۆیلەی چەکداردێنە ئەوشارەودرۆی تازە دەرخواردی خەڵک دەدەن و دووبارەی دەکەنەوە.
سەددام دووژمنی کورد بووە وهیچ جۆرچاوەڕوانی لێ ناکرێ،بەڵام جەلال تاڵەبانی خۆی بە رزگاریدەروشۆڕشگێڕ دەزانی.ئەدی بۆ هاوشآنی سەددام لە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە کۆتایی نەکرد.ئەگەر بلێم:جەلال تاڵەبانی بەرانبەر بە هەڵەبجە لە سەددام تاوانبارترە زێدەڕۆییم نەکردوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە