ئەنفال کردنی منداڵانی دەڤەری بایکۆت لەژورەکانی غازدا کێ لێی بەرپرسە؟

Tuesday, 13/02/2024, 2:16

2989 بینراوە


بەهۆی بردنەوەی منداڵان بۆ قوتابخانەکانی دەڤەری بایکۆت لەم بێ نەوتی و بێ مامۆستایی و بێ چاو دێریە وبێ فرۆشگای ناوقوتابخانە دا کێ بەرپرسە لێی؟ تۆی بەڕێوبەر لەگەڵ پەروەردە فاشیلەکەتدا کاتێک منداڵی خەڵک دەبەیتەوە بۆ قوتابخانە منداڵە کانی خۆشتان لە قوتابخانە اهلیە کاندان بەپارەی دزراوی خەڵکی هایلایڤ دەخوێنن و سەرەڕای ئەوەی هەمیشە منداڵی قوتابخانە حکومیە کان لەدەڤەری بایکۆت نمرەو پلەی  یەکەم بەدەست دەهێنن منداڵەکانی خۆشتان لەقوتابخانە اهلیە کاندا فێری ڤایپ کێشانو شتی تریش دەبن سەرەڕای هەمو ئەم گرفتانەش مەترسیەکە لێرە دایە کەسەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و وەزیری پەروەردە دەیانەوێت کەیسی قوتابیە خنکاوەکەی سلێمانی پەردەپۆش بکەن لە ڕێگەی ئەم دوو کەسەوە.
دوێنێ هەریەکە لە دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گ. پەروەردەی. سلێمانی و مامۆستا عومەری جێگری سەردانی ماڵی ئەو قوتابیەیان کرد کە لەناو پۆل بەغازی سۆپا گیانی لەدەست داو خنکا.
هەردوکیان بە باوکی قوتابیەکەیان وتووە کە بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی ئەم سەردانەیان کردوە. لەکاتێکدا ساڵانە قوتابی هەیە بە نەخۆشی گیان لەدەستدەدات یان ڕووداوی تر بەڵام سەرۆکی حکومەت یەک سەرەخۆشیشی نەناردوە، کەوایە ئەم ماستە موویەکی تێدایە.
بەپێی راپۆرتی پزیشکی ئەو قوتابیە لە پۆلدا غاز خنکاندوویەتی چونکە ئەو ڕۆژە زۆر سارد بووەو بەڕێوەبەری قوتابخانەکە وتوویەتی دەبێت لە پۆلدا بمێننەوە چونکە مامۆستایانی قوتابخانەکە بایکۆتیان کردوە و هیچ مامۆستایەک لە پۆلدا نەبووە و بەبێ چاودیری مامۆستا لەناو پۆلێکدا بە غاز و دووکەڵ قانگ دراون.
 بەرپرسیارێتی ئەمەش دەکەوێتە سەر هەریەکە لە مامۆستا تریفە بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و مامۆستا دڵشاد و عومەر و وەزیری پەروردەو سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، چونکە بەبێ بوونی مامۆستا قوتابیان هێناوەتەوە وەکو زیندان لە ژورێک بەندیان کردون.. لەکوێی دییادا مناڵ بەبێ چاودێریی لە ژورێکدا بەجێدەهێڵڕێت!؟
لەکاتێکدا پێویستە چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکی بکەن کەچی خەریکە مەسەلەکە پەردەپۆش دەکەن.
هەر هەمان ڕۆژی رووداوەکە ئالان حەمەسەعید وەزیری کاربەڕێکەری پەروەردە بەیاننامەیەکی نایاسایی دەرکرد و رایانگەیاند کە رووداوەکە مردنێکی ئاسایی بووە و پەیوەندی بە غازەوە نەبووە، ئەمەش گەورەترین فەزاحەتە کە وەزیرێک لە بری راپۆرتی پزیشکی لە کەسیێکی ئاوەهادا خۆ بریار بدات چی روویداوە لەکاتێکا ئالا حەمە سەعید پسپۆڕییەکەی خۆی یاسایە بەڵام قسەکەی ١٠٠٪ نایاساییە و بەلاڕێدابردنە!.
فەزاحەتەکە هەر بەوەشەوە نەوەستاوە بەڵکو دەڵێن مناڵەکە جەڵدە لێێ داوە، ئاخر لە کوێێ دنیادا هەیە مناڵێک لەو تەمەنە کەمەدا جەڵدە لێێ بدات؟.
پێویستە داواکاری گشتی لەسەر ئەم کەیسە بێتەدەنگ و نە‌ێڵیت ئەم ئابڕووچەنەیان بەسەردا تێپەڕێت.. چونکە ویستیان تەحەدای بایکۆت بکەن و بەزۆر مناڵی فەقیری خەڵکی ببەنەوە بۆ قوتابخانەکە بۆ داپۆشێنی عەیب و عاری خۆیان ، بەڵام دواتر گیانی مناڵێکی فەقیریان کردە قوربانی.
هەریەکە لە مامۆستا عومەر و مامۆستا دڵشاد بەپرسیارێتی قورسی یاساییان دەکەوێتە سەر ئەگەربێت و بەشداربن لەم پەردەپۆشکردنەدا.. ئەوان بەرپرسیارن لەوەی لەوەی مناڵی خەڵکیان بەزۆر هێناوەتەوە بۆ قوتابخانە و لە ژورێکی پڕ لە دوکەڵ و غازدا بەبێ چاودێری مامۆستا بەندیان کردوە ئەمەش جۆرێکە لە سزا کە کاتی خۆی هیتلەر بەکاری دەهێنا بۆ خنكاندانی نەیارەکانی!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە