مهاباد،رۆژهەڵاتی کوردستان

Friday, 03/05/2024, 21:21

4272 بینراوە


راونان وگرتن وئەشکەنجە ولە سێدارەدانی گەنج ومرۆڤی کورد لە لایان کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە،ئەوڕۆ گەنجێک بە ناوی ئەنوەر خزری خەڵکی شاری مهاباد ودانیشتووی گەڕەکی پشتتەپی ئەو شآرە کە بۆ ماوەی چەند ساڵ دەبووگیراوی زیندانی ئێڤین لە شاری تاران بووە،لەو زیندانەدا لە سێدارە دراوە وکۆتاییان بە ژیانی هێناوە.تاوانی ئەو گەنجەش تەنیا کورد بون بووە هیچی دیکە.
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە پرسەوسەرخۆشیی ناوبراولە رۆژی ١٣ی مانگی گوڵان رۆژی پێنج شەممە لە کات ژمێر٩ی بەیانی تا پێنجی ئێوارە لە مزگەوتی حاجی ئیبڕآهیمیان بەڕێوە دەچێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە