کوشتنی کۆڵبەرێک لە بانە:

Wednesday, 08/05/2024, 19:50

3989 بینراوە


بانە،رۆژهەڵاتی کوردستان

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١٦ی مانگی گوڵان ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی /٢٠٢٤ / کۆڵبەریکی کورد خەڵکی شآری سەقز بە ناوی عەتا رۆستەم پوور،لە ناوچەی سنوریی هەنگەژاڵە،سەر بە شاری بانەی پارێزگای کوردستان،کەوتە بەر دەستڕێژی گوللە هێزە ئەمنییەکان گیانی خۆی لە دەستداوە.
بە پێی گوزاریشیی ئاژانسی خەبەریی موکریان ئێوارەی دوێنێ /یەکشەممە/ گرووپێک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنوریی هەنگەژاڵە دەکەونە بەرکەمینی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی فیشەک باران دەکرێن.بۆیە کۆڵبەرێک بە ناوی عەتا رۆستەم پوور کوژراوە وهەوکات جەنازەکەشی راگوێژیی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە کراوە.

سەرچاوە:موکریان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە