بۆکان،رۆژهەڵاتی کوردستان

Sunday, 19/05/2024, 19:49

2666 بینراوە


دەستبەسەرکردنی سووسەن حەسەنزادە مامۆستای زمانی کوردیی لە شآری بۆکان.سووسەن حەسەنزادە چالاکی مەدەنی ومامۆستای زمانی کوردیی قۆڵبەست کراوە.
بە پێی راگەیاندنی ئاژانسی موکریان رۆژی چوارشەممە ٢٦ی مانگی گوڵان،ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی،سووسەن حەسەنزادە چالاکی مەدەنی ومامۆستای زمانی کوردیی خەڵكی شاری بۆکان بە دەستی سازمانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی قۆڵبەست کراوە ورەوانەی زیندانیان کردوە.
بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە / موکریان/ واگووتراوە،کە خاتوون حەسەنزادە لە رێگای چەند سەیارەیەکی سەر بە هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی براوەتە زیندان.تا ئەو کاتە هیچ هۆیەک بۆ دەستبەسەرکردنی ئەوچالاکوانە نەدراوەتە ڕآی گشتی.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵگەریی موکریان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە