نامەیەک بۆ فاروق رەفیق، هاوبیرەکەی ئەبوچیچۆ

Monday, 03/06/2024, 22:32

2428 بینراوە


جیڤارا دەفەرموێت: 

سەربازێکی خائین تەنها کەسێک یان چەند کەسێکی بۆ دەکوژرێت، بەڵام نووسەری خائین دەتوانێت گەلێک بکوژێت.

جوانی فەرموو کەڵەمێردی شۆڕشگێر، نووسەران و بیرمەندان، ئەوسا و ئیستاش هەمان ڕۆڵ دەبینن، بەهەزاران نووسەر و شاعیر وبیرمەند، لە قەشمەرجاڕییەکەی مچە بارزانی کۆبووبوونەوە و ئاگاداری هەرهەموو کارە قێزەون و دزێوەکانی خێڵی مچە بارزانی بوون، هەر هەموو ئاگادار بوون، ئەو بارزانیانەی کە مەلا مچە دابەشیانی کردبوو بەسەر هەموو دەڤەرەکاندا، دەستیان بۆ ئابڕووی خەڵکیش بردووە، ئارەزوویان بچوایەتە سەر هەر خانمێک ئەوا بێگومان لە دەستیان ڕزگاری نەدەبوو، کەچی، شاعیران و نووسەرانی لۆتی لە بەزمی خۆیان نەدەکەووتن:

چەک چەک بارزانی، بژی بارزانی.

هەر بەرپرسێکی سەربە مچە بارزانی ئەگەر دەسدرێژی بکردایەتە سەر کەسێک، یان زەوی زاری کەسێکی داگیر بکردایە، ئەوا مچە بارزانی خەڵاتی دەکرد لەجیاتی سزادانی، بۆ نموونە حەمە شەمێرانی کە سەرەتا چایچی ماڵی مەحمود خان سانە ئەحەمەد بوو، زەوی و زاری داگیردەکات، دەیان کەسیان لێدەکوژێت، بە پشتیوانی مچە بارزانی، ئەوا بارزانی خەڵاتی کرد، چونکە کاتی خۆی مەلا مچە دەچێتە دەڤەرەکەیان مەحمود ئاغا وەک پێویست ڕێزی لێناگرێت.
ئەوە بوو، کە خەڵکێکی زۆر هانایان بۆ مچەی بارزانی برد، کە ساڵی ١٩٧٤ شەڕ نەکات، چونکە پیلانی شا و ئیمپریالیزمە، ئیتر هەرلە حشع، ڕێخراوی ئازادیخواهی فەلەستیی، حزبی تودەی ئێران، حزبی دیموکراتی ئێران، بە بارزانییان ووت چەندتان لێمان کوشتووە لێتان خۆش دەبین، بەڵام تکایە شەڕ مەکەنەوە، تەنانەت نوێنەری کاسترۆ، سەرجەم جەپەکان و کۆمەنیستەکان، تەنانەت بریماکۆڤی وەزیری دەرەوەی سۆڤێت، بە مەلا مستەفایان ووت، شۆڕشەکەتان پێگەیەکی پتەوەی هەیە ولەدەستی خۆتانی مەدەن، دەسەڵاتیش لاوازە و بە هەموو داخوازیە سەرەکیەکانتان ڕازی بن، هەرهەمووشمان پێستیوانیاتان دەکەن، لە بەر خاتری گەلەکەتان مەکەن، ئەگینا بەگورگان خواردووتان دەدەن، شۆرشەکەشتان ناگاتە ساڵێک، هەر بەڕاستیش هێشتا لەبیرمە، کەلە بیری نوێدا نوسرابوو ناگاتە ١٠ مانگ، ئەوە بوو لە ١١ مانگدا هەرهەموو وەک بەفری بەرخۆر توایەوە، ئەم لینکەی خوارەوە سەردانی بریماکۆڤی وەزیری دەرەوەی سۆڤێتە، جامانەی سوری لەسەر کرد و خۆی گەیاندە بارزانی، کە کورد بەگورگان خواردوو نەدەن، ئەفسووس هێشتا کوردی گەمژە وگێلە پیاوەکان لە سۆڤێت تێنەگەیشتن.
پێش ئاشبەتاڵ بەهەمان شێوە دیسان هەرهەموویان، ئازادیخوان هاتنە پێشەوە، کە فەقێ مچە ئاشبەتاڵ نەکات و پێیان ووت ئێمە پشتگیریتان دەکەین ئاشبەڵ ڕامەگەیەنە، هەی گەمژەی گوێرەکە بیر، پێش یەکەم تەقە تکامان لێت کرد، ئاگادار بووین، کە یارییەکی خوێناویە لەسەر خوێنی کورد، ئێستا بەگوێمان بکە و گەلەکەتان سەرگەردان و ئاوارە مەکەن، نەخێر دیسان بەگوێی کەسی نەکرد، چونکە مەلا مچە خۆی هیچ بوو، " عیسا پژمان" واتەنی خۆی شۆڕشی بەرپاکرد خۆی ووتەنی ئاوری بەئاگرەکەشدا کرد لەبەرژەوەندی شای گۆڕبەگۆڕی ئێران.
نازانم فاروق ڕەفیق ئەو مێژووەی خوێندۆتەوە و ئاگاداری ئەو کارەساتەیە یان نا!؟ ئەرستۆ هەتا مرد دەیقیڕاند کە من هیچ نازانم، بەڵام فاروق ڕەفیق دەقیڕێنێت، دەڵێت من هێندەی باڵای تۆ کتێبم نووسیوە.
دیسان ئەم فاروق رەفیقە رەنگە ئاگاداری ئەو ڕەوشە قیزەونەی ئەوسا و ئێستای بنەماڵە مەلا مستەفا بارزانی بێت، ئاگادار بێت، کە نانەوەی کێشەی نێوان بەغداد و دەسەلاتی ناوەندنی بەغداد تاوانی بنەماڵەی بارزانیە، ئەگەر ئەمڕۆش بڕە نەوتەکەیان بنردایە بۆ بەغداد، ئەوا نیشتیمان تووشی ئەو قەیرانە داراییە نەدەبوو.
بەبەرچاوی هەموومانەوە بە پاڵنانی ئەردۆگانی فاشی ئەوەبوو ریفراندۆمەکەی راگەیاند، لە لەو ریفراندۆمەدا، نیوەی خاکی نیشتیمانی دۆراند وهەستایە سەرپێ، هەروەک نە دۆی دیبێ نەباران، هێشتا مەسعود بارزانی بەچکە خائین، وەک جاران دەقیڕێنێ، فارق ڕەفقی نامەرد و خۆفرۆشیش خۆی ئەوانی گرتووە دەقیڕێنێت، پێی وایە بارزانی هەرچی کردووە ونەکردوە نابێت بڕازی بێت کە بەغداد مووچە ڕاستەخۆ دابەشی سەر فەرمان مووچەخۆران بکات، فارق ڕەفیقی کەللە بۆگەن لەهەموومان باشتر ئاگادارە کە نەک هەر خێڵی مچە بارزانی، بەڵکو خێڵی بلەی ئەحەڕەشیش بەلای منداڵدا بڕۆن کلی چاوی منداڵ دەدزن، واتا تۆ بەناوی کوردایەتیەوە ڕەوا بەدزینی مووجەی مووچەخۆران دەدەیت، جیڤرا هەلەی نەکرد، ئەوەنیە فارق ڕەفیقی خۆفرۆش گەڵێک دەکوژێت، بیهێنە پێشچاوی خۆت کە کارمەندێک لە مووچەکەی زیاتر هیچ شک نابات، ئەی ئەگەر مووجەکەشی دزرا چی؟
دواجار رووی دەمم دەکەمە فاروق، کە ئیستا ناشزانم رووی تەواوی لە کوێیە، ئەرێ فاروق ڕەفیق بەڕاست تۆ کێی؟، شەرم ناکەیت، هەی بێئابڕوو، هاوکاری برسی کردنی گەڵیک دەخەیەتە ئەستۆت، ژیان هێندە کوللە مەرگی نیە، هەی خوێڕی لە پێناو مشتێک دۆلاردا خەڵک و خاک بدەیتە دەست خۆفرۆشەکانی بنەمالەی بارزانی ڕەواییان پێ بدەیت،
پیرۆزت بێت هەواری نوێ لەگەڵ ئەبوو چیچۆ، ئێمە هەڵە لێت تێگەیشتبووین تەنها ئەبوو چیچۆت پێڕەوا دەبینی، کە هاوڕێت بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە