بە زمانێکی ئاسان دین ئەفیونی گەلانە

Thursday, 25/04/2024, 15:22

1105 بینراوە


"دین ئەفیونی گەلانە" یەکێکە لە بیردۆزەکانی کارل مارکس، بەڵام ئەم بیردۆزە کورت کراوەتەوەو و تەواوکارەکانی دیکەیان لقرتێدرا، بۆ نموونە هەروەک خۆیان کوردویانە بە بنێشتە خۆشەی سەرزمانیان ئەڵێن، یان وەک تانە زۆرێک بەکاردەهێندرێت،کە لە سورەی "نسا٤٢" ئەڵێ نزیکی نوێژکردن مەکەون، ئەوکاتەی کە مەستن، واتا مەرجی داناوە، نەک ئایەکە هەر هێندە بڵێێ نزیک نوێژکردن مەکەون، بیردۆزەکەی مارکسیشیان بەهەمان دەرد برد،بەهەمان شێوە، تەواوکەری دەستەواژەکانی دوای دین ئەفیونی گەلانە، قرتاندوەو کەم کەس هەیە کە ئاگادار بێت، تەنانەت مارکسیەکانیش بێئاگا هاوشێوەی شیواندنەکەی پیاوە ئاینەکان لە تیۆرەکە گەیشتوو،زۆرینە نازانن کە بیردۆزکە تەواوکەری هەیە، هەتا وەک چەکێکی کاریگەر بەکاری بهێنن دژ بە مارکسیزم و لەخشتەبردنی خەڵکە سادەکە و قێزەونی بکەن لە پێش چاوی باوەڕداران.
 ئەوە بیرۆکەی پیاوە ئاینەکانە کە بەدەسکاریەوە بەگوێی گەلانیان چرپاند بیرۆکەکەیان وجێگای خۆشی کردۆتەوە،لەناە هەرهەموو گەلانی جیهان چینو توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا جیوازەکان، چوونکە ئیتر بووبە وێردی سەرزمانی گشت، ناخۆ ئاگا، کە مارکس دین بە ئەفیونی گەلان دەبینێت، بە کورتی چ مارکس چ عەلی شەریعەتی خاوەن ئەزمونێکی دەوڵەمەندو خوێندنەوەیەکی قوڵیان بۆ باسەکە هەیە.
 بە پێویستی نازانم کە باس لە کەسایەتی عەلی شەریعەتی بکەین، چوونکە کەسێکی ناسراوەو نەک هەر لە ئێران و ووڵاتانی عەرەبی، بەڵکوو بیردۆزەکانی شەریعەتی هەر هەموو سنوورەکانی بڕی، نوسینەکان و بڵاوکراوەکانی بۆ زۆربەی هەرە زۆری زمانەکانی جیهان وەرگێڕدرا. بۆیە بەکورتی لە زمانی سەرۆکی ساواکەوە ئاماژە بۆ کورتە باسێک دەکەین، سەرۆکی ساواکی کە ڕۆژانە هەواڵی عەلی شەریعەتیان دەگەیاند بە شای گۆڕ بەگۆڕی ئێران، سەرۆکی ساواک ئەڵێ: گەورەم ئەوەی پسپۆڕانی بوارەکە باسی دەکەن، شەریعەتی کەسێکی بلیمەتی بێوێنەیە، ئەڵێن هەر ٥٠٠ ساڵێک جارێک مرۆڤێکی هاو شێوەی لەدایک دەبێت، ئەوەی سەیرە دەتوانێت کە ١٠ ڕۆژ نەنوێت و تەنها بخوێنێتەوە، هەرچیش دەخوێنێتەوە، هەرگیز بیری ناچێتەوە، هەتا لەژیاندا مابێت، گەورەم بەهۆی کاسێت و هەروەها  لێدوانەکانی لە حسوەینیەی ئیرشاد بۆتە هەرە خۆشەویسترین کەسی ئێران و جیهانیش، ئەو زیاتر لە ٣٠ کتێبی نووسیوە، کە نموونەیان دەگەمەنە نەک هەر لە ئێران بەڵکوو لەهەر هەموو جیهان، ئەو دەچێت لە پاریسی فەڕەنسا دژ بە چەوساندنەوەی جەزائیریەکان بەشداری خۆپیشاندان دەکات و لەوێ دەسگیری دەکەن، ئەو دۆستی هەرە نزیکی هەرە ئاژوەگێڕترین و یاخیەکانی سەر ڕوی زەویە کە سارتەری وکامۆن،گەورەم کاتێک سەرۆکی پۆلیسی پاریس ویستی ساتەر دەگیر بکات، سەرۆکی شارەوانی بە سەرۆکی پۆلیسی پارسی ووت گەمژە پاریس چۆن زیندانی دەکرێت، واتا تووشی بەڵایەکی هەرە گەرەهاتووین، ئەو نامەی بۆ٣٠٠٠ ساڵ لەمەبەر دەنووسێت، بەناوی براکەم کۆیەلەکەی فریعەون، گوایە کە ئەو کۆمەڵە گۆڕەی کەلەکەنار پیرامیدەکانەوە، کۆڕی کۆیەلەکانن کەلەژێر باری قورس وگرانی کار کردندا گیانیان لەدەستداوە، ئەو ئەڵێ پیرامیدەکان بە هێزی بازوی ئەو خەڵکە کۆیلە دروست کراوە، کەلە دووری ٩٠٠ کیلۆمەتر گابەردی ١٠ تەنیان گواستۆتەوە بۆ جێگای ئێستای پیرامیدەکان، گەورەم لێت ناشارمەوە، کەنامەیەکەیم خوێندەوە کەبەناوی براکەم کۆیەلەی فیرعەن، نەمتوانی بەربەست دروست بکەم کە فرمێسکەکانم نەیەنە خوارەوە، گەورەم ئەو ئەڵێ ئەو دینەی ئێستا خوشگوزەرانیتان بۆ دابین نەکات، ئەوا لەئەو دنیاش سوودی نابێت، گەورەم ئەم شەریعەتیە ئاگری بەرداوەتە ماڵی هەر هەموو پیاوە ئاینەیەکانیش، قوربان پیاوە ئاینیەکانیشی کەڕ و لاڵ کردووەو دەستبەندی کردۆتە دەست و زمانی ئەوانیش، چوونکە شەریعەتی بەزمانێکی سادە وئاسان، ئەڵێ حەزدەکەم لەبەر باران بیر لە خۆشەویستم بۆ خودا بکەمەوە، لە جیاتی ئەوەی لە مزگەووت دانیشم و هەمەیشە بیرم لەلای پێلاوەکانم بێت، کە نەی دزن، گەورەم ئەو بەخەڵک ئەڵێ مەچن بۆ مزگەوت، مزگەوت شێوێندراوە و بۆتە ئامڕازێک بەدەستی پیاوە ئاینیە خوێنخۆرەکانی دەسەڵاتەوە، قوربان کە ئەڵێ خودا ئاینی پیرۆزی ئیسلامی بۆ ناردوین بۆ کە ژیان گوزەرانمان چاک بکات، نەک ژیانمان بکاتە دۆزەخ، ئەو ئەڵێ ئێستا موسڵمانان لە دۆزەخدا ژیان بەسەر دەبەن، گەورەم نازانم لەکێوە دەست پێبکەم، گەورەم وا تێدەگەم کە شەتیعەتی موسێکە لەناو قوڕگماندا گیری خواردووە،گەورەم شەریعەتی لێدوانەکانی "مارتن لۆسەری" قەسەی ئەڵمانیش بۆ خەڵک باس دەکات، کە کاتی خۆی ویستیان لۆسەر تاوانبار بکەن بە ئاژاوەگێڕی و هۆکاری کوشتنی یەک لەسەر چواری ئەڵمانیا، چوونکە شەریعەتی ئەڵێ کە لۆسەر پاپاکان دەبێنیت کەلە ڕەنجی شانی خەڵک بوونەتە ملێۆنێر سەراپا پاشا ئاسا دەژین، ئەو ئەڵێ ئەگەر گەلی ئەڵمنیا شۆڕشی دژی کڵێسا ڕانەگەیاندایە ائەوا لەسەرخۆ دەمردن، لۆسەر ئاینی کریستیانی کرد بە دووکەرتەوە، بە چەکوشەی کە یەکەم جار دای لە دەرگای کڵێساو، چەکوشەکەی بۆ هەڵواسینی ئاگاداریەک بوو، کە نامەی لێبوردنی خودا بەرانبەر پارە، گەورەم شەریعەتیەکەی خۆمان زۆر لەوە ترسناکترە، هیوادارم خودا توانمان بداتێ کەلە دەستی ڕزگارمان بێت، بەڵام بە ئەستەمی دەزانم، بۆیە تەنها چارەمان لەنابردنیەتی، خۆشەویستی خەڵکیشە دەترسم بە لەناوبردنکەشی دیسان وکە زیندووبوونەکەی ببێتە مێردەزمەیەک بۆمان.
خاڵی مەبەستی سەرەکیمان لەم باسەدا، باسکردنی بیردۆزکەی مارکسە، کە "دین ئەفیونی گەلانە" وەک لە سەرەتاوە باسمان کرد، مەبەستەکە شێوێندراوە، مەبەستی سەرەکی تەواوکەری هەیە،واتا بەڵێ دین ئەفیونی گەلانە، چوونکە دین بەکار هێنراوە هەرلە سۆمەریەکانەوە تا ئەمڕۆ پیاوە ئاینیەکان بۆ گێژکردنی گەلان وبێدەنگ کردنیان دینیان بەکار هێناوە، چوونکە هەر هەموو مێژوو ئەڵێ کە پیاوە ئاینیەکان بونەتەکە کۆڵەکەیەک بۆ دەسەڵاتە ستەم کاراکان بە کە بە پێوە بمێنن، بۆ خوێنمژینی گەلان، ئەمەش دژ ئاینی ڕاستەقینەی خودایە، گەورەم ئەم باسانەی شەریعەتی بە سانای دەچێت بوگوێی هاوڵاتیانداو بەسانایی لێی تێدەگەن، ئەمەش بەڕاستی هەڕەشەیەکی ترسناکە، کە توانیویەتی بە ئاسانی خەڵک تێبەگەیەنێت.
لەو بەشەشدا کەخۆی ناویناوە " کەرکردن و ڕاچەڵەکاندن" هەرهەموو دیاردەکانی بەدیدی خۆمان دەبینن لە وێرانستانەکەی خۆماندا، ئەفسووس کە شتێک بەناوی "د عبدول لەتیف" بەبێ شەرم بەبەرچاوی دەسەڵات و هەرهەموومانەوە ئەڵێ دوعا خوێندن بە کوردی حەرامە، لەکاتێکدا ئێستا لەسایەی جووت مافیاکە ئێمەی کورد لەژێر هەرە ترسانکترین هەڕەشەدا دەژین، جگەلەوەش لەناو ئەو هەزاران ئاین و نەتەوەدا هیچکامیان باس لەوە ناکەن، کە دوعا دەبێت بە عەرەبی بێت، جگەلەم دەم زێرابە، هەرهەموومان بینیمان و بیستمان کە عەلە قەرەداخی، وەرگرتنی مووچەی بەغدادی حەرام کرد، لەکاتێکدا لەکوردستان بە ٤ مانگ و زیاتر مووچە نادەن، هەرچەند مووچە لەبەغدادوە دێت، بەڵام دەبێت چەتەو مافایاکانی کورد دابەشی بکەن، چەتەو مافیاکانی جووت بنەماڵەش مووچە نادەنە خەڵکی بۆخۆیانی دەبەن، خەڵک برسی ، بازار دەوەستێ یا ناوەستی، ئەوە کێشەی عەلە قەرەداخی دەمزێراب نیە، بەڵام لەئەنجامی ئەوەی کە خەڵک بەدیدی خۆی دەبینێت کە تورکی وەحشی بەدرۆنەکانیان خەڵکی بێگووناه دەکوژن، عەلە قەرەداخیش گەوادی بۆ تورکی وەحشی دەکات، خۆشبەخاتنە ئێستا خەڵک ..... بە کڵاوی ناپێوێت، مەلایەکی دیکە دەقیڕێنێت کە حەرامە بە چاک خراپ باسی دەسەلات بکرێت چوونکە وەلی ئەمرە، جگەلەوانەش هەرهەمووی جووت بنەماڵەکە خەڵکیان تووشی نامئومێدیەکە کردووە، کە خۆزگە بەبەعش بخوازێت.
لەدوا ووتەدا ئەڵێین کە تاک بەتاکی کورد پێویستە کە دین دژە دینەکەی شەهید شەریعەتی بخوێنێتەوە، لێرەوە بەپێی توانا هەوڵدەدەن کە خاڵە هەرە گرنگەکانی ئەو بلیمەتە بکەمە کوردی بیخەمە پێچاوی خوێنەری کوردی بەڕێز.

سەرچاوەکان:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە