کوردەکانی مالمۆ لە سوید (٥٠٠ هەزار کڕۆن) خەڵاتی دەوڵەتیان دزی

Wednesday, 06/03/2024, 12:31

2133 بینراوە


زۆرێک لە مرۆڤەکان کە لەناوماندا دەژین، تا ئاستی کەمتیار دڕنندە تر وەحشیترن، کە وەک کەمتیار گیاندارێکی هەرە دڕنندە ترینە، چونکە زۆربەی هەرە زۆری گیاندارە گۆشتخۆرە، نێچیرەکەیان دەخنكێنن، پاشان نێچیرەکەیان دەخۆن. مرۆڤیش هەیە کە ئەڵێ هەمان جینتێکیان هەیە، سەرەتا با لەو ڕوانگە زانستیەوە لەم جینە هاوبەشی نێوان کەمتیار و مرۆڤە سپڵەکان کەمێک بدوێین:
 "ڕیچار داوکینز" پسپۆڕی جینەکان، لە کتێبەکەیدا بەناوی جینی خۆپەرستی The selfish gene or the selfish gene Richard Dawkins بە ووردی لەم بارەیەوە دەدوێت، کە وەک باسم کرد، بە ڕیشە دڕندە و خۆپەرست وخۆ بەزلزان ولووتبەرز، بوونیان وایە، زۆری لەسەر ناڕۆین لینکێکی ئەو بلیمەتەم بە عەرەبی  دۆزیوەتەوە، تا ئاسانتر لە مرۆڤە دڕنندەکان تێبگەین.
 
جگە لەوەش، بۆ پشتڕاستکردنەوەی بیردۆزەکانی چارلس، پەلەوەری "کوکوو" کە هەر لە کاتی شکاندنی هێلەکە بێچووەکە هێشتا زەرنەقووتەیە، دەبینین  یەکەم کاری فڕێدانی بێچووی خانە خوێەکەیەتی، ئەم جۆرە پەلەوەرە، دایکانەکەیان هەرکاتی هێلکەکەردنی هاتنی هات، دەگەڕێت هێلانەیەکە دەدۆزێتەوە ویەکسەر هێلەکەکەی تیدا دەکات، ئیتر کاری بەسەریەوە نامێنێت وبێچووەکەی بەخێو ناکات و ڕۆڵی دایکێتی نابینیت، هەروەک گووتمان ئەم هێلکە هەر پێتا یەکسەر کاری سەرەکی ئەم زەرنەقووتە فڕێدانی بێچووی خانە خوێکەیە، خاوەنە ڕەسەنەکەی ئەم هێلانەش نازانێت کە بێچووی خۆی نیە، بەمدەست ئەو دەست خواردنی بۆ دەهێنێت، هەتا دەگاتە ئەوەی کە دوو هێندەی زیاتڕلە دایکەکەی لێدێت خەر دەخوا.
لەلایەکی دیکە ئەگەر بنواڕینە جەنگی جیهانی دووەم کە جەنگەکە کۆتایی هات لە یەکەمی سێپتامبەردا، کەچی هەرچەند جەنگ کۆتایی هاتبوو، ئەمەریکا چەند هەفەتەیەک پێش کۆتایی یەکجاری جەنگەکە دوو بۆمبی ئەتۆمی کێشا بە هێرۆشیما و ناکازاکیدا. لێرەدا مەبەستمە بلێم کە شەڕ کۆتایی هاتبوو، هیچ پێویست نەبوو،  نزیکەی١٢٠ هەزار کەسی سڤیل نەک سەرباز ببنە قوربانی خولیای مرۆڤە جانەوەرەکان.
بەهەمان شێوە فەقی مچەی بارزانی ئاشبەتاڵێ ڕاگەیاند، کەچی فەرمانی کرد کە " فاخر مێگەرسووری" خۆی و خزم و کەسەکانیان بکوژن، شێوەی کوشتنەکەشیان تەنها لە جانەوەرێکی وەک مەلا مچەی بارزانی دەوەشێتەوە، کە هەنگوینیان کرد بە جەستەیاندا بە بەستراوەی بەجێیان هێشتن، واتا هێواش هێواش هەنگ و زەردەواڵە تەرمەکیانیان هەلا هەلاکردن.
دڕندەی جەلال تالانی هیچی کەمتر نەبوو، لە دڕنندەی فەقێ مچە بارزانی، ببینە و ببیستە بەدیدی و گوێێ خۆت، کە د عەبدوڵا لەبەرنامەی "تللک ایام" لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەو شتە کە ناویان ناوە فواد مەعسوم، د عەبدوڵا لە نامەعسوم دەپرسێت کە سەدام حسێن ڕێگەیدا لە جیاتی خۆی تاریق عەزیز واژۆی جیابونەوە و سەربەخۆیی بکات، کەچی جەلال خۆی دەشاردەوە لە ئیمزا و واژۆی کردنی سەربەخۆیی، ئەم نامەعسومە ئەڵێ ڕاستە نازانم بۆچی؟! بەڵام وابزانم کە ئەمەریکەیان بەڵێنێ زیاتریان دابوو بە جەلال تالانی
https://www.facebook.com

بیهێنە پێش چاوی خۆت د عەبدولا ئەڵێ ئەمە سەرەتای٨٠ کان بوو، واتا ئەو جانەوەرە دڕنندە جەلال تالانی ئەگەر واژۆی بکردایە، ئیتر ئەو هەزاران هەزار لە لاوانی گەلەکەمان نەدەبوونە قوربانی، ئەنفال و کیمیابرانیشمان نەدەبینی، تەنانەت خومەینیش نەیدەتوانی کە خۆرهەلاتی ناوین بەوشێوە خەڵتانی خوێن بکات، ( لەهەر هەموو سەیر و سەیر وسەمەرەکانم گوێلێبوو، لەگەڵ ڕوانشاد مام ئەسکەندەر نزیک بە گووندەکانی بۆکان، مامەیەکی بەساڵاچومان توشهات، ئەوە مامە ووتی: ئێران خۆرهەلاتی ناوەراست هەتا بە٥٠ ساڵیدیکە خوێنی لێدەچۆڕیت)، ئەمەش لەکاتێکدا هەر هەموو ئێران تەنانەت ئازادیخواهان، خەرکی هەلهەلەو چەپڵە لێدان بوون بۆ ئیمام،داتر زانمان، کە ئەو مامە تودەی کۆن بووە).
چەند ووردە زانیەریەکی پێیوسیت، کە پێوسیتە هەر هەموو لێی ئاگادار بن، بە دڵنیای باسی خۆم ناکەم لەلاشم مەبەست نیە، ئێوارەیەک کە تازە لەکار دەگەڕامەوە، کە کاک خەباتی شێخ جەنابم لە سەرڕیی ماڵەوە بینی و بانگیان کردم، کەسێک بەناوی کاک عومەر ووتی کاک تەها فریام کەوە، بە کورتی ووتی کێشەی خانووم هەیە، ٥٠ هەزار کردۆنم داوە بە نوێنەری مافی مرۆڤ"کاک ئازاد"، کەچی هەر ڕازی نیەو داوای زیاتر دەکات، منیش توانای زیاترم نیە،کاتێک کەلەگەڵ کاک خەبات لە کێشەکەیان تێگەیشتم، بۆ سبەی بردمەلای کرستینای نوسینەکەی "ئێم کۆبی " بۆ چارەسەرکرد بەبێ بەرانبەر، بەهەمان شێوە زۆرێک ئاگادارن کە نوێنەری مافی مرۆڤکەی مالۆ ٦٠هەزار و زیاتری لەخەڵکە کەمدەست دەستدەستاند، ئیسلامیەکە لە ٨٠ هەزار کرۆن کەمتر هەرگیز ڕازی نەدەبوو،، بەلام منی کافر ویەعفورەکان واتانی ملعید، یەک سەنتەم لەکەس وەرنەگرتووە، گواهیشم هەیە وئامادەی دادگاشم.
هەر ئەم کۆمەڵە جانەوەرە دڕنندانە، بۆ پچڕاندنی و دزینی باوەشێک دۆلار، هەوڵیاندا، بەناوی دۆزینەوەی ڕوەکێکی نوێ کە زەیتی خەرتەلەی لێبەرهەم بهێنن، ئەوەتا بەچاوی خۆت ببینە کە "بێگەرد تاڵەبانی" بەناوی وەزیری کشتوکاڵەوە ئەڵێی هەنگوینی لەکۆتەرەداردا دۆزیتەوەتەوە، نیشتیمان پڕە لە خەرتەلەی سروشتی، کەچی بۆ چەواشەکاری ناویان ناوە خەردەل، ناڵێن خەرتەلە.
https://www.facebook.com/TahaHalladny

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات لە شاری مالمۆی باشووری سوید، بەڕیوەبەری شارەوانی شاری مالمۆی باشووری سوید،٥٠٠ هەزار کرۆن دەبەخشێت بە کۆمەڵە کوردیەکان کە ئاهەنگی نەورۆز بەرن بەڕێوە، ئەو بڕە پارە نیوەی بۆ کوردە نێوەی بۆ فارسەکانە، چوونکە ئەو دوو نەتەوە ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن، بەڵام نازاندرێت کە ئەوپارە چۆن خەرج دەکرێت یان چی لێدێت؟
بەڵام سەرەداوی ئەو چەتەییە هەر لە ئێستاوە دیارە، چوونکە کۆمەڵەی سکۆنە کورد، بڵاوکردنەوەیەکیان، بڵاوکردۆتەوە کە گوایە ئاهەنگەکە بەهاوکاری گروپی چالاکوانی شاری مالمۆیە، گروپی چالاکوانی شاری مالمۆش، بەیانیان دەرکردووە، کە ئەوان لەدووروو نزیکەوە ئاگادارنین، هاواریش دەکەن بوختانمان بۆمەکەن ئێمە ئاگادار نین.
پارەی ئاهەنگەکەی شارەوانی شاری مالمۆ خرواتە سەرکۆنتۆی "ئازادی مافی مرۆڤ، ئەوەی کە خۆی ناوناوە حاکم ئازاد"، بەرپرسی سەرەکیش لەم پرۆسەدا "بەهرۆز ڕەحمی و ئازادی مافی مرۆڤە" 
https://www.facebook.com/MalmoKurd2011

ئەو بڕە پارە بۆ هەر هەموو کوردەکانی شاری مالمۆ خەرج دەکرێت، نەک جەند کەسێک بەناوی چالاکی کلتور وکەلەپورەو بیدزێت، بۆیە ئەرکی سەرشانی هەر هەموومانە کەلێی بێدەنگ نەبین، کەلە سەر کوردبوونی من و تۆ چەند کەسێک دزی لە دەوڵەتی سوید بکەن، بەئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم کە لێپێچینەوەی وورد بکەم، هەتا بتوانم بزانم پارەکە کێ دەیدزێت، یاخوود خێر، ئێوەی هاوزمانیش نابێت بێدەنگ بن و بە پێویستی دەزانم هاوکارم بن لەئاشکراکردنی دزەکان بۆ یاسا.
زۆر بەکورتی ئەڵێم ئەمە کارەی دز و جەتەکان نوێ نین، بەڵام بەدڵنیام دیتوومە کە ملێۆنان کرۆنیان نوسیوە بۆ چاو شەکر و خوێ، بەناوی کۆمەلەی کلتوری کوردی، چوونکە لەنزیکە ئاگادار نیم بۆیە ناتوانم پەنجەی ئاماژەم بۆ کەسێک درێژ بکەم، بەڵام حامید گەوهەری یەکێکە لەو بەرپرسانەی کە ئاگادارە پارەیەکی خەیاڵی دزراوە، لە قۆناغی فیدراسێۆنی کۆمەڵە کوردیەکاندا، بەداخەوە حکومەوتی سوید هەمیشە دەستی واڵاکردووە،بۆئەم چەتە و دز و قۆڵبڕانە.
بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا هەرهەمووی ڕەشبین مەبە، هەزاران مرۆڤی جوانمان هەیە، جیهان بریتی نیە لە تەنها چەتەو قۆڵبڕ، بەڵکوو عەبدولکەریم قاسمان هەیە، کە سەرۆک کۆماری عێراق بوو خوشکەکەی بە سەفەرتاس نانی بۆ دەبرد بۆ کۆشکێ کۆماری.
سەرۆکی نوێی مەکسیک فڕۆکە تایبەتیەکەی سەرۆک کۆماری خۆی فرۆشت، بەپارەکەی داو دەرمانی بۆ خەڵکە هەژارەکە کڕی،خۆی بە ترومبێلی ئاسایی هاتووتوچۆ دەکات.
https://www.facebook.com/permalink.

سەرۆکی ئۆرۆگوای کە ١٣ ساڵ زیندانی کرا، ٧ جار لەشەڕدا بریندارکرا، کەبوو بەسەرۆک مووچەکەی خۆی بەخشیە هەژاران، ئەو کۆشکەی کەبۆی دیاری کرابوو، وەک کۆشکی کۆماری دایە کڕی و کرێکەی دەدایە هەژاران و خۆی لەکێڵگەکەیدا مەڕ وبزن و مریشکی دەلەوەراند.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە