دەمیرتاش وقاسملۆ

Monday, 03/06/2024, 22:18

5722 بینراوە


یەکێک لەو مژارانەی کە کۆمەڵگای کوردستانی بە سێ چەپە بە قوڕ گرتووە،سازکردنی ئەفسانە وزانیاریی بێ بنەمایە بۆ تاقمێک لە سەرۆک حیزب وسەرکردەی حیزبەکانە.بۆ نەهامەتیش نە تاکی کوردونە زانای کوردیش کەمتر وەدووی راستی وناراستیی ئەو ئەفسانانە دەکەوێ.لە یەکەم بیستنی بابەتێکی ئەفسانەیی وقارەمان سازیدابۆ کەسایەتیەکانی ناودارانی کورد باوەڕ ئەهێنێ،پاش باوەڕهێنانیش دەست ئەکا بە بڵاوکردنەوەی ئەو بەڵگە ناڕاستانە تا زەینی مناڵی کوردیی پێ داڕووشێنن.بیستراوە کە مەلا مستەفا دوودەمنەی پێ بووە چون لە جگەرە کێشانداخێرا بووە.بۆیە گووتراوە یەکێک لە دەمنەکانی دژە تانک بووە!یان وا باسکراوە کە شێخ مەحموود فیشەک کاری لێ نەکردوە!
قاسملۆ،ئەو ماوەیەی کە بە فرتوفێڵ وزۆرە ملێی وبە دەنگی دەروبەرەکانی نزیک لە خۆی توانی بۆ ماوەی دە ساڵ بەرپرسایەتیی یەکەمی حیزبەکەی وەربگرێ ووەک کەسی یەکەی ئەو حیزبە سیاسەتەکانی درێژە پێبدا.هەرکەسیش رەخنەی لێ گرتبایە بە جاش ناویان دێنا،کە چی بۆ خۆی پەیوەندیی تووندووتۆڵ ونزیکی دەگەڵ سەددام حوسێن هەبووە.
پاش سەرهەڵدانی خەڵکی ئێران،هاتنەوەی حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵات،هیچ حیزبێک نەمابووقاسملۆ شەڕی پێ نەفرۆشێ،هەر شەڕی ناوخۆیی دەگەڵ کۆمەڵە وهێرش بردنە سەر حیزبەکانی دیکە.کە چی دوای ترۆرکردنی بە پێغەمبەری ئاشتی ناوی دێنن ودەڵێن جگە لە زمانی کوردیی چەند زمانی دیکەشی زانیوە.

سەرهەنگ زیبایی وقاسملۆ:

سەرچاوە:کتێبی ئاڵەکۆک لە نوسینی غەنی بلووریان لاپەڕەی١٩٣.
سەرهەنگ زیبایی بۆی دەرئەکەوێ کە رەحمان قاسملۆ،ئاگای لە وەزعی نێو حیزبی دێمۆکڕآت نییە.بەڵام پێێ رادەگەینێ،ئەگەرئامادە نەبێ هاوکاریی ساواک بکا،دەساڵ زیندانیی دەکەن.رەحمان قاسملۆ بۆ ئەوەی خۆی رزگار بکا،ئامادە دەبێ بۆ ساواک بنووسێ وئامادەیە هاوکاریان لە گەڵ بکا وبەمجۆرە پاش چەند رۆژ زیندانی کردن ئازاد دەبێ.قاسملۆ،چۆنیەتی ئازاد بوونەکەی بۆ رێبەرایەتی حیزبی توودە نووسیوە کە من دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ز،ئەو نووسراوەیەی قاسملۆم وەچەنگ کەوت.

دەمیرتاش وزیندان:

بەڕێزدەمیرتاش،چەند ساڵێکە نێوئاخنی زیندانەکانی تورکیە کراوە،لەو ماوەیەدا چەند پەڕتووکێکی بە نرخیشی نووسیوەوکەوتۆتە بەر دیدەی ئۆگرانی ئازادی.لە هەر جاردادگایی کردنی بەڕێزدەمیرتاشدا،ئەوە ئەو بووە کە دادگای،دادگایی کردوە وقەت سەری بۆ دانە نەواندون.دوامین جار ساڵەکانی زیندانی کردنی زۆر درێژ کراوەتەوە.کاتێک ئەو خەبەرەی پێدەدەن دەڵێ،شآییولۆغآن بگێڕن من سەرم دانەنەواندووە،کاتێکیش لە ناو زینداندا مردم،دارمەیتەکەم راستەوراست(ستوونی) لە دەرگای زیندان بەرنە دەرێ با هەر سەر بڵند بمێنم لە حاند نەتەوەکەم.
ئەمەیە جیاوازیی لە نێوان دەمیرتاش وقاسملۆ ومەلا مستەفاوسمکۆی شکاک وتاقمێکی دیکە لە بەرپرسانی حیزبەکانی دیکە کە زۆر هاسان خۆیان بە دەستەوەدا،کە چی بەشێک لە کۆمەڵگاکەمان خەریکی ئەفسانە سازین بۆ ئەو کەسانەی کە مێژووی کوردیان بە لارێدا بردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە