قومارباز ئەگەر دۆڕاندی دەڵێ...

Wednesday, 24/04/2024, 18:18

1994 بینراوە


ئیدئۆلۆژیای هاورەدە ودەرەکی لە سەدەی رابوروودا حەشری بە گەلی کورد کردوە.مائۆئیسم وکومونیزم وسوسیالیسمی هاوردە بۆتە هۆی کوشتنی هەزاران کوڕوکچی گەنجی کورد.ئەوئیسمانەی کە بەرۆکی کوردیی گرتووە وەهای بەسەر هێناوین کە نەهامەتیەکان وبێبەختیەکانی نەتەوە بریندارەکەی خۆمان لە بیر بکەین و وەدووی تراویلکەی چەپی بیانی بکەوین.
خالید عەزیزی (حەزیزیی)یەکێکە لەو کەسانەی کە ماوەیەکە بۆتە فرەبێژیی حیزبی نادێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران،لەو کاتەوە لە هەرکوێ هەلی بۆ بڕەخسێ بە دژی پژاک دەست ئەکا بە وڕێنە وئەوەی ئەیڵێ نایڵێتەوە.ئەو کۆنە کومونیستە رابوردووی خۆی لە بیرئەکا کە ئەوسەردەم پێی شەرم بوو بڵێ کوردم.
دوای تەواوبونی شەڕی دووهەمی جیهانی،شەڕی سارد لە نێوان سۆڤیەتی ئەو سەردەم وئامریکا دەستی پێکرد.ئەو شەڕەش خۆی خستە سەر خاکی ئیران کە لەوپەڕی لاوازیدا رۆژگاری تێپەڕ ئەکرد.ئەوسەردەم ئیستالین کەسی یەکەمی حیزبی کومونیست بوو،بۆئەوەی بە ئامریکاو هاوپەیمانەکانی نیشآن بدالە ئێران دەستی ئەروواوقسەی پێیە،بە شێوەیەکی کاتی ودوور لە ئەخلاقی سیاسی هەردووک کۆماری مهاباد وئازەربایجانی دامەزراند ووەک ئاتۆیەک بە کاری هێناوپاشآن زۆر نامەردانە پشتیان لە هەر دووک گەلی کورد وئازەری کرد کۆمارەکانیان لەسەرساتو سەودای سیاسی بە رووخاندن داوزۆرکەسیش لەداردران وئاو بە ئاوردا کرا.
قازی محەممەد یەکەم کەس بووکە وەک کەسی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان هاتە هەڵبژاردن.ئێستەشی دەگەڵ هیچ کەس نازانێ کۆنگرەی یەکەمی ئەو حیزبە چۆن گیراوە وچۆن بەرپرسەکانی هەڵبژێردراون.تەنیا شەخسی قازی بە واژۆی چەند کەسی ناوداری شاری مهاباد لە زەویداروشێخ ومەلاو دەرەبەگ خۆی کردە سەرۆککۆمارودەبیری یەکەمی حیزبی دێمۆکڕات.
لەوساتە تا ئەوسەردەمە حەفتا ساڵ زیاتر تێ ئەپەڕێ کە ئەو حیزبە مێژوویەکی سەیروسەمەرەی هەیە وهیچ هەنگاوێکی بۆ چارەسەریی کێشەی کورد نەهاویشتووە جگە لە شەڕی دندووکەی ناوخۆیان وبە کوشتدان ولێکترازان وکەمپنشینی وپەراوازەیی هەندەران وخۆبزلزانی.چەپ وراست ئەرؤن ئەڵێن،ئێمە خاوەنی کۆمارین.
خۆبەدەستەوەدان لەو حیزبەدا بۆتە کولتور،یەکەم کەس ویەکەم سکرتێری ئەو حیزبە قازی موحەممەد بووە کە بەرەوپیری ئەڕتەشی شای ئێران چووتا پێیان بلێ بمبوورن کە کۆمارم راگەیاندوە.ئەوسەردەمیش گۆیا مەلامستەفا لە مهاباد ئەبێ،کە بارودۆخەکە ئەبینێ خۆی تەسلیم ئەکاو تەسلیم نامە ئەنووسێ وپشتگیریی لە سوپای شای ئێران ئەکا ومهاباد جێ ئێڵێ وڕائەکا.هەرئێستێ لە خالید عەزیزیی پرسیار بکەی کە ئەو حیزبەی کە خۆی شانازیی پێوەدەکا چۆن دروست بووە ولە کوێ دروست بووە وبە فەرمانی کێ کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد کرا بە حیزبی دێمۆکڕات نایزانێ.
باقرئۆف کەسی یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجان کاتێک ویستی دەگەڵ ئامریکا بسازێ یەکسەر ناردی بە شوێن قازی محەممەد ودەستوری پێدا کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد باسی سەربەخۆیی کوردستان ئەکا،باشترە وازلەو کارە بێنن وئەو کۆمەڵەیە هەڵبوەشێننەوە ووەدوی خودموختاری بکەین لە چوارچێوەی ئێراندا.لە گەڕانەوەشدا قازی خەڵكی مهابادی کۆکردوە وپێی گووتن،کەس رازی نییە ئێمە باسی سەربەخۆیی کوردستان بکەین.باشترە وازی لێ بێنین.
لەوسەردەمەوە تا ئێستا ئەو حیزبە وەدووی تراویلکەی خودموختاری کەوتووە وجگە لە خۆپەرەستی وخۆ بە زلزانی هیچی دیکەی بۆ دواڕۆژی کورد پێ نییە.کاتێکیش شای ئێران نەما هەلێکی زێڕێن بۆ کورد هەڵکەوت،ئەو حیزبە وکۆمەڵەی ئەوکات دووقۆڵی بڕیاریاندا شەڕی ناوخۆیی هەڵگێرسێنن ونەهێڵن کورد لە ئێران بگاتە چارەسەریی.کاتێک گوێ
لەوکاتەوە تا ئیمڕۆ،نیوەی تەمەنیان زیاترلە باشووری کوردستان تیپەرآندوە وخەریکن بە یەکجاری لەوێش دەریانپەرێنن،ئیتر کەس نازانێ کا...خالید عەزیزی بۆ ئەوەندە دژایەتی پژاک ئەکا.کاتێک مرۆڤ گوێ لەو کورتە ڤیدئۆیە خ،عەزیزی دەکا کە ڕاوێژیی قسەکردنەکەی وەکی مرۆڤێکی لۆمپەن ئەچێ بیر لە دواڕۆژی کوردستانی ئێران ئەکاتەوە وکە ئەگەر ئاڵوگۆڕێکی مەزن لە ئێران رووبدا وئەوانە بگەرێنەوە وناوخۆی کوردستان چی بەسەر ئەم خەڵكە هەژارە دێنن.رەنگە خەڵك پڕ بە دڵ هاوار بکەن و بڵێن:خۆزگەمان بە کفن دزی پێشوو.کا...خالید وحیزبەکەی وەک ئەو قوماربازەیان لێهاتووە کە دۆڕآندوویانە وئەگەر نەڵێن بە...دڵیان دەتۆقێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە