• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

عوسمانی حاجی مارف: پاش دە ساڵ، هەڵبژاردنێک بە نەعرەتەی قەومی

ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران جار لەگەڵ جار زۆر کەمتربۆتەوە، گەر بەشداری بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کە لەساڵی ٢٠٠٥ ئەنجامدرا ڕێژەی بەشداربوانی بەرێژەی %٨٠ بوبێت!، دەبینین ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ دا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بۆ لە %٣٠...

عوسمانی حاجی مارف: ڕۆڵی ئێران لە هەڵبژاردنی ١٨/١٢دا

ڕۆژی ١٨ی کانونی یەکەم، بۆ یەکەم جار لە ماوەی دە ساڵدا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ڕێژەیەکی کەم لە دەنگدەرانی عێراقی چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام ئەتوانین بڵێین ئەم دەنگدانە یاریەکی سیاسی و ڕێگەیەک بو، تا لایەنەکانی دەسەڵات و کوتلەکانی هاوپەیمانی شیعەو لەگەڵیاندا کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ...

عوسمانی حاجی مارف: پێگەی هەرێم لە ناوەندبونەوەی عێراقدا

حکومەتی عێراق بە دەسەڵاتداری هیزە شیعەکان لە پرۆسەی هەوڵدان بۆ ناوەندکردنەوەی دەسەڵات، لە یەکەم هەنگاویدا هەناردەکردنی نەوتی لە حکومەتی هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەکان قەدەغەکرد. دواترلە رێگەی بریاری دادگای باڵای فیدراڵیەوە پەرلەمانەکەشیانی هەڵوەشانەوە، مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی لە توانایی هەرێم بۆ بەرگەگرتن...

عوسمانی حاجی مارف: دادگای باڵای فیدراڵی ئامرازی دەستی لایەنێکی سیاسیە

ڕۆژی 14ی نۆڤەمبەر دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، جەنجاڵیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کاتێک بڕیاری سکاڵایەکی لەسەر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەرکرد، لە کۆتایدا بڕیاریدا ئەندامێتی حەلبوسی لە ئەنجومەنی یاسادانان هەڵبوەشێنێتەوە، لە بەرامبەر ئەم بریارەشدا فرسەتی هیچ تانەدانی  بۆ حەلبوسی نەهێشتەوە.دەمەزراندنی...

عوسمانی حاجی مارف: چەند هەنگاوێک لە راستی ململانێی جەمسەرەکاندا، بە قازانجی چین و روسیا

ئەوەی لەشەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیادا دەگوزەرێ، واشنتۆنی خستۆتەبەردەم ستراتیژێکی نارۆشن بەرامبەر بە ئۆکرانیادا. هەموو پێوەرەکانیش ئەوە دەردەخەن کە ئۆکرانیا توانای پێشکەوتنی لە شەڕەکەدا لەدەستداوە، بەو پێیەی تواناکانی نزیکە لە نەبوون، ئومێدی سەرکەوتن تەواو لە تاریکیدایە بۆ ئۆکرانیا. هەربۆیە هاوپەیمانەکانی...

عوسمانی حاجی مارف: لە ئۆکرانیاوە بۆ فەلەستین

ڕۆژئاواو ئەمریکا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیەکانیان، پێشوازی بێشەرمانەو تەواویان لە دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کرد، بەمەش بزماری کوشندەیان داکوتا، لەو نەزمە جیهانیەی دوای کۆتایی بلۆکی ڕۆژهەڵات بانگەوازی بۆ دەکەن، تەنانەت پێش شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، نەزمی ئێستای جیهانی بە سەرکردایەتی ئەمریکاو ڕۆژئاوا...

عوسمانی حاجی مارف: ئەو سیاسەتەی لەپشت گۆشەگیرکردنی حەلبوسیەوەیە!

بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، سێبەرێک دەخاتە سەر دیمەنی سیاسی لە عێراقدا، کە دەرگای ئەگەری گۆڕانکاری ئاڵۆز لەبارەی ئایندەی حکومەت و هێزو لایەنە سیاسیەکان و لەهەمانکاتدا پرسیاری لەسەر ڕەوتە سیاسیەکانی عێراق وروژاندوە، بەتایبەتی ئەو هەوڵدانەیە...

عوسمانی حاجی مارف: ئیسرائیل ناچار بە ئاگربەست بوو

ئەم ئاگربەستەی ئیسرائیل پێشوازی لێکرد، کە لە ماوەی چوار ڕۆژدا پەنجا دیلی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ئازادبوبی سەدوپەنجا دیلی فەلەستینی ئازاد بکرێن، پێویستە سەرەتا ئەودەستەواژیە وەبیر بهێنینەوە کە ئیسرائیل لە بەرامبەر حەماسدا بەکاری دەهێنێ و خۆی لە ئاگربەست بەدور دەگرت، بەهیچ جۆرێک دان بە کێشەی فەلەستیندا...

عوسمانی حاجی مارف: موچەو قەوارەی هەرێم..!

نەمانی تەواوی متمانەی نێوان هەرێم و بەغدا، پەیوەندیەکانی نێوانیانی بەرەو ئاڵۆزی و ناڕۆشنی بۆ ئایندەیەکی نادیار بردوە، کەلەم نێوەدا هەر ڕێکەوتن و پرتۆکۆلێک و بنەمای دەستوری پێشویان هەرچیەک بوبێت، بواری کارکردنی هاوبەش و پێکەوەییان لە حوکمڕانی و دەسەڵاتی سیاسیدا لەدەستداوە. کارکردنێک کە لەناواخنی ڕێکەوتنی...

عوسمانی حاجی مارف: کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەی مەعمەدانی، گەورەترین کارەساتی کۆمەڵکوژیە لە مێژووی فەلەستیندا

لە تاوانێکی جەنگی ڕوون و لە کردەوەیەکی مێژوویی بێوێنەدا، فڕۆکەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەکانیان کردۆتە ئامانج، لە ئەنجاندا کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەی مەعمەدانی،  گەورەترین کۆمەڵکوژیە کە تا ئێستا ئیسرائیل بەسەر گەلی فەلەستیندا سەپاندویەتی.لە نێو قوربانیەکاندا پەنابەران هەبوون، کە بۆ دەربازبوون لە بۆردومانی...

عوسمانی حاجی مارف: سیاسەتی پاکتاوکردنی فەلەستینیەکان

کاتێک فەلەستینیەکان بێدەنگ دەبن، پشتگوێ دەخرێن. کاتێک بەڕەنگار دەبنەوە بە شەیتان ناوزەند دەکرێن. ڕاستە ڕووداوەکانی زیاتر لە سی ڕۆژی ڕابردو، مەترسیەکانی پشتگوێخستنی پرسی فەلەستین نیشان ئەدەن. لەهەمانکاتدا دەبینین ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی، بەمەبەست بەو ئەنجامە نەگەیشتون کە دەبێت ئەم کارەساتە بەجددی وەربگرن...

عوسمانی حاجی مارف: وەستانەوە لەبەرامبەر دڕندەیی دەوڵەتی ئیسرائیلدا

هێرشەکان و توندوتیژی بۆردومانی بێبەزییانەی دژی دانیشتوانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەتایبەتی بۆردومانی بیمارستانی مەعمەدانی لە غەززە، نیگەرانی جیهانی وروژاندوە. لەم ئاراستەیەشەوە سەرەتای شەڕێکی گەورەی بەرفراوانی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکردووە. بەتایبەتی ئەم نیگەرانیە زیاتر فەلەستینیەکانی...

عوسمانی حاجی مارف: نابێت هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا قەبوڵ بکرێن!

دەستپێکردنەوەی هەڵەشەیی هێرشەکانی ئێستای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق، بەبیانوی لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان، کەفڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێزی پیادەی بەکارهێناوەو زیانێکی گیانی زۆری لیکەوتۆتەوە، دۆخێکی تەواو نائاسایشی لە ناوچەکەدا خولقاندوە، دەبێت دەست بەجێ مەحکوم بکرێت...

عوسمانی حاجی مارف: باڵادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر عێراقدا

داگیرکاری هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی سەدام و وێرانکردنی بنەما ئابوریەکانی، ئەو واقعیەتە بوو کە عێراقی کردە مەیدانێکی سیاسی ئاواڵا بۆ دەخالەتی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران. لەو بارەیەوە کۆماری ئیسلامی، عێراقی کردە بنکەو مەیدانێکی تایبەت و فراوان بۆ چالاکیە سیاسی و تیرۆریستیەکانی...

عوسمانی حاجی مارف: شیعەگەراو کوردایەتی لە ئایندەی عێراقدا

بەدرێژایی سەدەکان، ڕێوڕەسمی شیعەکان لە کاتی موحەڕەمدا بۆ چینە باڵاکان زۆر هاندانێکی گرنگ بووە، بۆ پاراستن و وزەبەخشین بە کۆمەڵانی شیعە، لەهەمان کاتدا بۆ ڕاگرتن و بەردەوامیدان و بەرجەستەکردنی جیهانبینی  خورافات و ئەفسانەکان، تا کەسایەتی ناو چینە نەداراکان بە ئاراستەی وەهم و خورافات، زەلیل و بێدەسەڵات...