• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

شۆخان فه‌ره‌ج: مه‌لاکان ده‌یانه‌وێت فیتنه‌ بنێنه‌وه‌ له‌ نێوان ئاینه‌کان له‌ کوردستاندا

ئێمه‌ی کورد یه‌کێکین له‌و میلله‌تانه‌ی که به‌ناوی ئاینیشه‌وه‌‌ زۆرترین نه‌هامه‌تیمان چێشتووه‌.باشترین نمونه‌ له‌ به‌رده‌ستماندا شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفال بوو که‌ ڕژێمی به‌عس به‌ناوی ووشه‌ی ئه‌نفاله‌وه‌ که‌ له‌ قورئاندا هاتووه‌ ڕه‌وایی دا به‌ جینۆسایدی کورد،له‌ کاتێکدا زۆرینه‌ی کورد موسڵمان بووین نه‌ده‌بوو...

شۆخان فه‌ره‌ج: ناموس و شه‌ره‌فمان نه‌ماوه‌ با پیاوان بڕۆن پارێزگاری له‌شه‌ره‌فی خۆیان بکه‌ن

سێر جودی ناوی خوازراوی ئه‌و کیژه‌ی ڕۆژئاوای کوردستانه،که‌ له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه‌ ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕیزه‌کانی گه‌ریلادا په‌یدا ده‌کات و ده‌بێت به‌گه‌ریلایه‌کی قاره‌مان له‌ ناو پارتی کرێکارانی کوردستان.ئه‌و کیژه‌ له‌ ماوه‌ی خه‌باتکردنی له‌ چیادا قاچێکی له‌ده‌ست ده‌دات. ئه‌گه‌ر چی من پێم خۆش بوو...

شۆخان فه‌ره‌ج: ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا دێت به‌ناو سه‌رکرده‌کانی باشور لێی به‌رپرسیارن

گه‌لێکی بێ ناسنامه‌،گه‌لێکی سته‌ملێکراو،گه‌لێکی چه‌وساوه‌،گه‌لێکی قاره‌مان و ئازاو چاونه‌ترس،گه‌لێکی خۆخۆر،گه‌لێکی بێگانه‌ په‌رست، گه‌لێکی بێ سه‌رکرده‌،ئه‌ویش گه‌لی ئێمه‌یه‌ گه‌لی کورد،چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا دیسان سه‌رکرده‌کانمان له‌ باشور گه‌وره‌ترین خیانه‌تیان له‌گه‌له‌که‌مان کرد به‌ چاوسورکردنه‌وه‌یه‌کی...

شۆخان فه‌ره‌ج: ڕه‌وشی ئۆجه‌لان به‌ره‌و باشتربوون ده‌ڕوات

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ میلله‌ت گوشارێکی زۆریان له‌سه‌ر حکومه‌تی تورکیا درووستکرد، چه‌ندین چالاکی له‌ کوردستان و له‌ ئه‌وروپاو زۆربه‌ی ووڵاتان ئه‌نجامدران.بڕیاروایه‌ که‌ شوێنێ سه‌رۆک چاک بکرێت . په‌نچه‌ره‌ی تر بخه‌نه‌ ژوره‌که‌یی و هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنیشی بۆ...

شۆخان فه‌ره‌ج: له ‌له‌نده‌ن یادی 31 هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی په‌که‌که‌به‌رز ڕاگیرا

به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌دانیشتوانی به‌ریتانیا، له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، له‌یادێکی پڕ شکۆدا، له‌ڕۆژی یه‌کشه‌مه ‌ڕێکه‌وتی 29/11 له‌له‌نده‌ن یادی 31هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان(په‌که‌که ‌)به‌رز ڕاگیرا.سه‌ره‌تای یاده‌که ‌به‌ده‌م سروودی نه‌ته‌وایه‌تیمان (ئه‌ی ڕه‌قیب)...

شۆخان فه‌ره‌ج: ژنه‌ به‌ ناو ‌ڕۆشنبیره‌کانی کورد

له‌ڕێزماندا(ڕێزمانی ئینگلیزی) پیاداهه‌ڵدان(وه‌سف) ی مرۆڤ ده‌کرێت به‌دوو به‌شه‌وه‌، به‌شێکیان پیاهه‌ڵدانه ‌له‌ڕووی کاراکته‌ره‌وه‌، به‌شه‌که‌ی تریان له‌ڕووی شکڵه‌وه‌، ئایا ئه‌و مرۆڤه‌ که‌سێکی جوانه‌؟ ناشرینه‌؟ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌که‌. دیاره‌ دووه‌میان بابه‌تی ئێمه ‌نییه ‌و زۆر گرنگ نییه ‌له‌لامان، به‌ڵام به‌شی...

شۆخان فه‌ره‌ج: ئیبراهیم لۆتۆس زۆر جار واهه‌ستی کردووه‌ کورد به‌شێکن له‌ عه‌ره‌ب

2 بۆ 4 ی ئه‌م مانگه‌ کۆنفڕانسیکی گه‌وره‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ به‌سترا‌ که‌ له‌ ووڵاتێکی فیدڕاڵیدا ده‌ژین.ئامانج له‌و کۆنفڕانسه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ شاره‌زای کلتوری یه‌کتربن و زانیارییان هه‌بێت له‌سه‌ر مێژووی یه‌کتر.خۆشبه‌ختانه‌ کوردیش یه‌کێک بوو له‌ونه‌ته‌وانه‌ی...

شۆخان فه‌ره‌ج: ژن بریتییه‌ له‌ (قاپ،جل،ماڵ،سێکس)

ڕگه‌زی مێینه‌ کاتێک که‌ له‌دایک ده‌بێت به‌ ئازادی دێته‌ دنیاوه‌،به‌هه‌مان شێوازی نێرینه‌ چاوهه‌ڵده‌هێنێت،هیچ جیاوازییه‌ک له‌ نێوانی ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه‌دا نابینرێت به‌ڵام له‌دوای له‌دایک بوون سنورێک و چوارچێوه‌یه‌ک بۆ ژن ده‌کێشرێت.کاتێک که‌ ناوی ژن ده‌هێنین به‌تایبه‌تی ژنی کورد یه‌کسه‌ر وێنه‌ی (قاپ و جل...

شۆخان فه‌ره‌ج: شه‌رم له‌ کچێتی خۆم ده‌که‌م کچه‌ به‌ ناو گۆرانی بێژه‌کان هاوڕه‌گه‌زمن

له‌ دوای ده‌رکردنی هه‌ڵکه‌وت زاهیر ڕۆژانه‌ گوێبیستی کۆمه‌ڵێک چیرۆکی کاره‌ساتبار ده‌بین، کچه‌ به‌ناو هونه‌رمه‌نده‌کان خۆیان بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بکه‌ن ده‌یگێڕنه‌وه‌و،په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن،په‌ندێکی کوردی هه‌یه‌ پێم جوان نییه‌ لێره‌دا بینووسم که‌ دڵنیام هه‌مووتان ده‌یزانن،که‌ ده‌ڵێت له‌ دوای........ تا دوایی.تازه‌...

شۆخان فه‌ره‌ج: برا گۆڕان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به‌و شێوه‌یه‌ نابێت

پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکه‌م به‌نوسینی ووتاره‌که‌م،ده‌مه‌وێت بڵێم کێ وا تێده‌گات نوسینی ئه‌م ووتاره‌ بۆ خۆده‌رخستنه‌ ،یاخود بۆ ده‌سته‌ڵاته، یاخود به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی تر تێده‌گه‌ن،گرنگ نییه‌ له‌لای من ،له‌ بری وه‌ڵامێک ده‌ وه‌ڵامم بۆ بنوسن ،چونکه‌ ماوه‌یه‌که‌‌ ناوێرین ڕه‌خنه‌یه‌ک بگرین تاوانبارمان ده‌که‌ن...

شۆخان فه‌ره‌ج: له‌ له‌نده‌ن ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا

تایبه‌ت به‌ کوردستانپۆست .له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ دانیشتوانی له‌نده‌ن و ده‌ورو به‌ری به‌ژداربوون تێیدا،ئه‌نجومه‌نی پشتگیری له‌ لیستی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا. له‌ دوای خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان، کۆبونه‌وه‌که‌ به‌چه‌ند ووته‌یه‌کی به‌ڕێز کاک مسته‌فای سه‌ید قادر ده‌ستی پێکرد،که‌...

شۆخان فه‌ره‌ج: کلک مۆره‌کانی سه‌ر گرده‌که‌ بگرن و هه‌ر هه‌موویان بکوژن

ئای ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ چه‌ند ئازارم ده‌دات،ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بوو منداڵی شێواندم،تووشی ئه‌م ده‌رده‌ی ئێستای کردم،که‌ ده‌می خۆم نه‌گرم و بێده‌نگ نه‌بم،ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بوو که‌ کاکه‌می ناچار کرد چاڵێک له‌ حه‌وشه‌که‌ماندا هه‌ڵبکه‌نێت پێش ڕاکردنی بۆ سه‌یران به‌ن هه‌موو کتێبه‌کانی...

شۆخان فه‌ره‌ج: وه‌ڵامێک بۆ زۆر به‌ڕێز کاک حه‌مه‌ سوسه‌یی

ده‌ستخۆش بۆ ووته‌کانت له‌گه‌ڵ زۆری ووته‌کانتم.کاتێک که‌ من ڕه‌خنه‌ له‌ گۆڕان ده‌گرم دڵنیابه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ من له‌ گۆڕان سارد بوبێتمه‌وه،من هه‌تا بتوانم ئیش ده‌که‌م بۆ گۆڕان،به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز ئیش بکه‌م،من ده‌مه‌وێت سود ببینم له‌ لیستی گۆڕان،سود بینین له‌ ڕووی ماده‌وه‌ نه‌خێر،سود...

شۆخان فه‌ره‌ج: گه‌نجه‌کانی گۆڕان پاشه‌کشه‌ ده‌که‌ن له‌ گۆڕان

ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازی،قۆرغکردنی ده‌سته‌ڵات له‌لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه‌و،کۆمه‌ڵێک که‌سه‌وه،به‌کارهێنانی ده‌سته‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی،سوکایه‌تی کردن به‌ مرۆڤه‌کان له‌ ژێر سایه‌ی یه‌کێتی و پارتی،دزینی پاره‌ی میلله‌ت،خیانه‌تکردن،بچڕانی په‌یوه‌ندی نێوان جه‌ماوه‌رو حکومه‌ت و حزبه‌کان،زۆرترین ناڕازیی به‌دوای...

شۆخان فه‌ره‌ج: چیم بینی له‌ کۆڕه‌که‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی له‌ مانجسته‌ر

ئه‌گه‌ر چی له‌ ناو کورددا واباوه‌ که‌ ده‌بێت سه‌ر به‌حزبێک یان لایه‌نێک بین،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هێند پابه‌ندبین به‌و حزبه‌ی‌ که‌ ئه‌ندامین تێیدا،ته‌نیا حزبه‌که‌ی خۆمان و سه‌رکرده‌ی حزبه‌که‌ی خۆمان، له‌ هه‌موو حزبه‌کان و سه‌رکرده‌ی حزبه‌کانی تری کوردستان به‌ باشتر بزانین،بێجگه‌ له کۆڕو سیمیناری...