گێرت هێندریش کاوە جەلال لە ئەڵمانییەوەئەوە کە پێشتر گۆتمان (واتا پشتگوێخستنى وەڵامدانەوەى پرسیارە فەلسەفەییەکان بۆ خاترى وەڵامدانەوەى ئایینى کە لاى کندى بینیمان – و) دووەم سیستەماتیکییە مەزنەکەى سەدەى نۆیەم ناگرێتەوە: ئەبوبەکر محەمەد ئیبن زەکەرییا ئەلڕازى.ئەم وەک گومانگەرا و ڕەخنەگرێکى ناوداری ئایین دەیگۆت کە فەلسەفە پێشتریی لە ئایین هەیە. وەلێ پەیوەند بە ئەمیشەوە تەنیا چەند بەشێکى بەرهەمە فەلسەفەییەکەیمان پێگەیشتووە، بۆیە داڕشتنێکى سەرجەمییانەى بەرهەمەکەى زەحمەتە. ڕازى هەروەها لە لایەن چەرخى...