• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

دوکان و بازاڕی ئاڵا

Saturday, 19/12/2020, 19:09

801 بینراوە


 ئەمڕۆ بازاڕی ئاڵای کوردستان زۆر گەرمە! کە لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە خاوەندارێتی ئەو ئاڵایە دەکات. بێگومان لە هەر وڵاتێکی سەربەخۆ ئاڵا وەک سیمبوڵێکی پیرۆز رێزی لێدەگێرێ، بەڵام ئەمەی لە باشوری کوردستان لە لایان سەرۆک خێڵێکی خۆفرۆش کراوەتە رۆژی ئاڵا، بۆتە جێگای پرسیار!
بنەماڵەی بارزانی تا ئێڕە باش کەڵکیان لە کۆمەڵگای ساویلکە وەرگرتووە.
نان و پێخۆریی ئاڵا لە باشوری کوردستان بۆتە هێمای دزیی و فرۆشتنی خاکێک، کە بە خوێنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی کورد ئاودێرکراوە. لە ژێرسای ئەو ئاڵایە رێفڕاندۆمێکی سەقەت و دوور لە ئەقڵی سیاسی بەڕێوە چوو، کە تا ئێستاش باجەکەی هاوڵاتیی و هەژاری کوردستان دەیدا. خێر وبێریشی بۆ کۆمپانیای سەر بە بنەماڵە و حیزبە کوردییەکانە، کە وەک گەنە خۆیان بەو ئاڵایەوە هەڵواسیوە و خەڵكی پێ دەچەوسێننەوە!
لە ژێڕ شەکاندنەوەی ئەوئاڵایەدا بووە کە ماوەی سی ساڵە دز و چەتەی سیاسی وەها دۆزی کوردیان بێنرخ کردووە، کە خەریکە شاخ بە شاخی زۆنی زەرد لە رێگای بنەماڵەی بارزانی دەکەوێتە ژێر چەپۆکی پاشماوەکانی ئاتاتورک وئەردۆغانی دڕندە!
ئاڵا کاتێک پیرۆزیی هەیە، کە ئازادیخوازیی کورد بە فەرمانی منداڵەکانی بارزانی نەخرێنە کونجی زیندان. مێدیا و چاپەمەنیی نەکەونە ژێڕ فشاری داخستن و گرتن.
قازانجی دوکان وبازاڕی ئەو ئاڵایە تەنیا دەسەڵاتی پێ دەوڵەمەند بووە، لە ژێرخاپاندنی دروشم و ئاڵا و سرودێکدا بە بێ ئەوەی هیچکەس ئاگادار بێ گرێبەستی پەنجا ساڵەی سەروەت وسامانی نەوەکانی ئەنفال وهەڵەبجە لەگەڵ دڕندەترین دوژمنی کورد دەبەسترێ و نەوت رادەستی دەوڵەتی تورکیا دەکرێ.
رۆژی ئەو ئاڵایە بۆ ئێمە هیچ چەشنە نرخ و جەوهەرێکی ئازادی و پیرۆزیی تێدا نییە.