کاتێک زانست لەدایک دەبێ خورافەکان دەمرن

Tuesday, 02/01/2024, 16:55

98494 بینراوە


جیاکەرەوەیەکی گرینگی زانست و ئاین لەوەدایە، کە زانست بایەخ بە سروشتی ماددەیی دەدات، بەڵام ئاین پێوەندی بە شتگەلە ناسروشتییەکانەوە هەیە، بۆیە ڕاڤەکارییە زانستییەکان بۆ بابەتەکانی دەرەوەی سروشتی وەک خواکان و فریشتە و هێزە نادیارەکان دەست نادەن. بۆ نموونە، زاناکانی بواری دەمارناسی لەرێی دەمارەکان و بارودۆخی مێشک و هەستەکانەوە شیکاری بیرۆکەکانمان دەکەن، نەک بە پەنابردن بۆ پرسە گیانییەکان و شتە ناماددەییەکان.
ئەگەر لە زانستدا ڕاڤەی دیاردەیەک بە بەڵگە و ئەزموون نەسەلمێندرا، دەبێ چاک بکرێتەوە، یان هەموار بکرێت تا ڕادەی بەڵاوەنانیش، ئەمە بۆ باوەڕ و دەقە ئاینییەکان ناگونجێت، چونکە ئاین دەوەستێتە سەر ڕاستییەتی ڕەها و جێی گومانی تێدا نابێتەوە. کەواتە دەکارین بڵێین، زانست و ئاین زۆر لە یەکەوە دوورن و لێک جیان و هەریەکەیان بە شێوازێکی تایبەت مامەڵە لەگەڵ تێگەیشنی مرۆڤەکاندا دەکات.
هەر لەم ڕووەوە گالیلێیۆ دەبێژێت: خوا و گیانی پیرۆز فێرمان دەکەن چۆن بچینە بەهەشت، نەک چۆن ئاسمان بەڕێوە دەچێت.
بەو بۆنەیەوە کتێبی "کاتێک زانست لەدایک دەبێ خورافەکان دەمرن" دەیخەمە بەر دیدی خوێنەران تا بە تێڕوانینێکی زانستییە بۆ چەند پرسێکی ئاینی وەڵامەکەی وەربگرنەوە.

لەم شوێنانەی خوارەوە کتێبەکە دەست دەکەوێت:

 هەولێر: ناوەندی ئاوێر هەولێر / لای قەڵات / کۆڵانی پشتی پارێزگا
سلێمانی: ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند سلێمانی / کاسۆ مۆڵ / نهۆمی دووەم / دوکانی ژمارە 41 ناردن بۆ ئەوروپا؛
0046721999303
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە