زانای مەزن و ناوداری ماتماتیک و فیزیا ئەینشتاین (Albert Einstein)، بە بیردۆزی ڕێژەیی توانی گەلەک بنەمای ڕیشەیی و بنچینەیی لە فیزیازانیدا بگۆڕێت. ئەم بیردۆزە تێڕوانینە چەسپاو و نەگۆڕەکەی (نیوتن)ی دەربارەی جووڵە هەڵگێڕایەوە و سەلماندی گشت جووڵەیەک ڕێژەیییە. هاوکات چەمکی کاتی لە ڕەهایییەوە بەرەو ڕێژەیی برد، پێی گوتین کات بەندە بە خێرایی تەنەکان و تووندی ئەو کێشکردنەی کە تەنەکان تێیدا دەجووڵێنەوە، یەکبوونێکیشی هێنایە کایەوە بۆ کات و شوێن، بەمەش کورتبوونەوە و درێژبوونەوەی کات کرایە چەمکێکی هەرە سەرەکیی...
ئاشکرایە مرۆڤایەتی لەم سەردەمەدا هەنگاوی یەکجار مەزنی ناوە لە ڕەوتی پێشکەوتنە زانستییەکان، بەتایبەتیش لە فیزیادا وای لێ کردووین بڵێین، ئاستی زانین و تێگەیشتنمان لە گەردوون بەکۆتا هاتووە و هیچ نەماوە شارەزاییمان لێی نەبێت. لەڕاستیدا ئەمە بۆچوونێکی هەڵەیە، چونکە گەلەک کێشە و گرفت لە بابەتە فیزیکی و گەردوونناسییەکاندا...
بەشی دووەم: پێوەندییە ناوازەکەی نێوان فیزیا و ماتماتیکزاناکانی ئەستێرەناسی لە ساڵی 1845ی زاینیدا، کاتێک لە هەسارەی ئۆڕانۆس ورد دەبوونەوە، دەیان بینی کە بەشێوەیەکی سەیر دەجووڵێت و ڕێک نایێتەوە لەگەڵ یاسای نیوتن بۆ هێزی کێشکردن. پاش چەندان شیکردنەوە و پێوانە و ژمێرەکردنی جۆراوجۆر، هەردوو زانا ئوربان لو...
بەشی یەکەم: نموونە ماتماتیکییەکانی سروشتئەینشتاین: "ماتماتیک دڵنیابوونێکی تەواو دەبەخشێتە زانستە سروشتییەکان، بەبێ ماتماتیک ئەو زانستانە هیچ شتێک بەدەست ناهێنن."زۆربەمان پێمان وایە ماتماتیک داهێنانێکی مرۆییە و هاوشێوەی زمانە وەک پێناسەکردنێک بۆ شتگەلەکانی سروشت، بەو واتایەی کە لە دەرەوەی هزر و هۆشی...
نامەیەک دەربارەی زانست و خوڕافە: چۆن منداڵەکەت ئاگادار دەکەیتەوە لەم جیهانە نائەقڵانییە؟ *نامەیەکە پێویستە هەموومان بۆ منداڵەکانمان بیخوێنینەوە!بۆ کچە خۆشەویستەکەم:ئێستە تەمەنت بوو بە دە ساڵ، پێم خۆشە چەند شتێکت بۆ بنووسم کە لەلای مندا گەلەک گرینگن. دەشێ ڕۆژێک لەخۆت پرسی بێت، چۆن ئەو شتانە دەزانین کە...
ستیڤن هۆکینگ: هیوا و ئامانجە سادە و ساکارەکەم ئەوەیە، بەتەواوی تێبگەم لە گەردوون، لەبەرچی بوونی هەیە، بۆچیش بەم شێوەیەیە؟لەوانەیە زۆربەمان گوێمان لە بیردۆزی تەقینەوەی مەزن (Big Bang) بووبێ، وەک سەرچاوەیەک بۆ سەرهەڵدانی گەردوون. لەبەرئەوەی ئێمە هەمیشە ڕاهاتووین لە هەموو دەرەنجامێکدا بە دوای هۆ و هۆکار...
فرۆید: ئاین هەڵ قووڵاوی بێدەسەڵاتی مرۆڤە بەرانبەر بە هێزە سروشتییەکانی دەرەوە و هێزە غەریزەییەکانی ناوەوەی خۆی.بۆچی مرۆڤ باوەڕی بە ئاین هەیە و ئامادەیە لەپێناویدا کات و ماڵ و تا ڕادەیەک ژیانیشی بکاتە قوربانی؟ ئایا پەرەسەندن ڕاڤەیەکی هەیە بۆ باوەڕهێنان بە ئاین و بوونی خواکان؟ ئایا بیروباوەڕی ئاینی بۆ...
بەشی سێیەم: ڕاوکردن و کۆکردنەوەی خۆراک و کێشەی مانەوە- ڕاوکردن و کۆکردنەوەی خۆراک ڕاڤەی چیمان بۆ دەکەن؟- بۆچی مرۆڤ بەهارات بەکار دەهێنیت؟- بۆ حەز لە مەی خواردنەوە دەکەین؟- میکانیزمەکانی خۆپاراستن لە ژاراویبوون چین؟- هۆکاری بێزووکردنی ژنانی سکپڕ چییە؟ئەم بەشە دەربارەی خۆگونجانەکانی مرۆڤی کۆنینەیە لەگەڵ...
"دایکم دەڵێت ئەوە باوکتە، بەڵام من خۆم نازانم ئەمە ڕاستە یان نا، هیچ کەسێک ناتوانێ بەتەواوی دڵنیا بێت لەوەی منداڵی کێیە؟ (تلێمیچس ئۆدیسیۆس – لە داستانی ئۆدیسەی هۆمێرس)"بەشی دووەم: دەستنیشان کردنی هۆکاری حەز و ئارەزووی ڕەگەزەکان بۆ یەکدی - ژنان و پیاوان چی شتێکی ڕەگەزەکەی دیکەیان پێ پەسندە و لەبەرچی؟-...
زانای دەروونناسی پەرەسەندنەکی لیدا کۆسمیدس: "کەللـەسەرە هاوچەرخەکەمان هەڵگری هۆشێکی مرۆڤی چاخی بەردینییە." بەشی یەکەم: پێناسە و بنەماکانی دەروونناسی پەرەسەندنەکیزاناکانی دەروونناسی کۆمەڵێک ڕاپرسییان بۆ هەردوو ڕەگەزەکە ئەنجام داوە، یەک لە پرسیارەکان ئەوە بوو:وای دابنێ تۆ خوێندکاری لە زانکۆیەکدا، گەنجێکی...
لە ژێیەکانەوە بەرەو بیردۆزی هەموو شتەکانهەرچەندە بیرۆکەی بیردۆزی ژێیەکان لەمێژە بوونی هەیە، بەڵام لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو وەک گریمانە و پاشان بیردۆزێکی زانستی کاری لەسەر کرا. لە دوا ساڵی حەفتاکان، ئەو زانایانەی خەریکی ئەم بیردۆزە بوون لەبەر بوونی چەندان کێشەی جۆراوجۆر، ژمارەیان گەلەک کەم ببوو. بەڵام...
براين گرين:"ئەگەر بیردۆزی ژێیەکان ڕاست بێت، ئەوا تایبەتمەندییەکانی ئەم گەردوونە کەسێکی وەک ئەینشتاینیش تووشی سەرسوڕمان دەکات." بەشی یەکەم: بیردۆزی ژێیەکان و هەوڵی بەدیهێنانی خەونەکەی ئەینشتاین زانای فرە بەناوبانگ ئەینشتاین لە دوا بیست ساڵەکانی ژیانیدا هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەوە تەرخان کردبوو، بگاتە...
بەگوێرەی بیردۆزی پەرەسەندن، ئێمەی مرۆڤ، یاخۆ مرۆڤی ژیری ناونراو بە هۆمۆ ساپیەنس (Homo sapiens)، لە کۆمەڵەی سەرەکییەکانین و لەگەڵ مەیموونە باڵاکانی دیکە (شیمپانزی، گۆرێلا، بۆنۆبۆ، ئۆرانگوتان) خاوەنی پێشینەیەکی هاوبەشین. سەرەکییەکان (primates) ئەو ئاژەڵانە دەگرێتەوە کە سەربە شیردەرە وێڵداشدارەکانن و خاوەن...
ماتماتیک (Mathematics)، وەک گالیلێیۆ دەبێژیت زمانی سروشتە، یاخۆ زمانی زانستە. ماتماتیک ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێ لە گشت بوارەکانی ژیان و بنچینەی سەرلەبەری زانستەکانە، بە شێوەیەک هەموو ئەو زانستانەی ئەمڕۆکە هەن، هەرگیز نەدەگەیشتنە ئەو ئاستە لە پێشکەوتن و هەڵکشان، بەبێ بوونی ماتماتیک.ماتماتیک خاوەن زمانێکی...
دەرهێنەری ئەمریکایی ناودار ودی ئاڵن: "نامەوێ لەڕێی کار و بەرهەمەکانمەوە بە نەمریی بگەم، بەڵکو دەمەوێ بە نەمردن پێی بگەم."مەرگ، یان مردن بە درێژایی مێژوو جێی سەرنج و بایەخی مرۆڤ بووە، گەلەک لە ئاینەکان و فەیلەسووف و بیرمەندان هەوڵیان داوە ڕاڤەیەکی گونجاوی بۆ بدۆزنەوە، چونکە لە هەر بوارێکدا پێناسەیەکی...