قسەکەی سەرۆ لەسەر ئەوانە راست دەرچوو

Saturday, 14/02/2015, 12:00

4766 بینراوە


چەند ساڵیک لەمەوبەر سەرۆ قادری قەڵەمشەڕانی و ئاگر خۆشکەری شەڕی ناوخو، هەروەها جنێوفرۆش وەکو هاوڕێ حەمەسەعید حەسەنی برادەری حیزبیی، لەکۆرێکدا ئەم سەرۆ قادرە گوتی (کورد ئەگەر نانی بدەیتێ وەکو سەگ بە دوات دەکەوێ).ئەم گوتەیە کاردانەوە و پرۆتستوی زۆری بە دوادا هات، لەکاتێکدا لەسەر خۆی و جەماوەری پارتی و یەکیتی دروستە و ئیستاش ئەم تیورەی سەرۆ وا پەڕیوەتە نێو سەدان رۆژنامەنوس و نووسەر و شاعیر و ئەدیبیشەوە، چونکە لە سەرۆ قادرەکانەوە بۆ هەزاران هەواداری پارتی و یەکیتیدا کشا و بێشەرمانە کەوتنە دوای کورسی و پارە و ژیانی خۆش، گەرنا هەمو دەزانن پارتی و یەکیتی، تاوان و ناپاکی و درۆ نەماوە نەیکەن لەگەل ئەو میللەتە بچوکترین سیمای حزبیان پێوە نەماوە، بوونەتە دوو کۆمپانیای بازرگانی، بەلام لەبری بازرگانی بەشتی جوانەوە بکەن بەخوێن و دۆسیەی گەلێکی ژیردەستەی بریندارەوە دەکەن.

ئەو ژەهرە ئیستا بە بەرفراوانی کەوتوتە ناو نووسەر و کەسایەتییەکانی دەرەوەی دەسەلاتیش، بەتایبەتی ئەوانەی دژ بەو گوتەیەی دوێنی سەرۆ دەوەستانەوە، کەمپینیان لە دژی دەکرد، کەچی بە ئاگایی بیت یان نەزانانە، دروشمەکەی سەرۆ قادر لەسەریان جێ بەجێ دەبێ.لە نمونەی بەختیار عەلی کە لەلایەک گەنجی ئەو ولاتە هان دەدات دەسەلاتی کوردی بۆتە فاشی، لە لایەکی تر بەبێ ئەوەی شەرمی پێ بێت بۆ دەزگای باسی پاراستن دەنوسێ؟ ئەوەی سەیرە ئەم بەختیار عەلییە لوتیشی بەرزە، خۆی بە شت دەزانێت، چونکە دەسەڵات دروستی کردووە و بایەخی پێدەدات، وا دەزانێت ئەگەر هەر ساڵەی رۆمانێکی دەرکرد، ئیتر بە جوانی دەچێتە مێژووەوە، لەکاتیکدا نارەزایەتیی زۆر بەرامبەر ئەم بەختیار عەلییە دەربردرا کە چون نووسەرێک لەخەمی ریژوان و سەردەشتەکان بێت، دەچێت بۆ هەمان دەزگای تیرۆریست نووسین دەنوسێ کە ئەگەر توزيیک رێزی لە قسە و رەخنەی خەڵک بگرتایە وازی دەهینا کەچی سیاسەتی کەری دێزی پەیرەو کرد.
عەدنان عوسمانی بەناو گۆرانخواز و پولەکییش، کەمال رەئوفی دەبل موڕال و عارف قوربانی کۆنە رەفیق حیزبی، تا پێیان دەکرێت لەو مینبەرانەی دەستیان پێدەگات باس لە بەهەدەردانی پارەی میللەت دەکەن، بەلام خۆیان لەو کەناڵ و میدیایەی کە بەشیکە لەبەهەدەردانی پارەی میللەت، ئەمانیش بە پارە قسە دەکەن، رەنگ بێت هەموو ئەوانەی لەو میدیا سیبەرانەی پاراستن و نیجیر و بنەماڵەی هیرو دەنووسن بلێن لە ئەوروپا و دنیای مودیرنیش یەکێک نوسین بنوسێ بۆ میدیایەک یان بەشدار بێت لەبەرنامەیەک بریک پارەی پی دەدرێ، بەلام ئەو گوتەیە چەواشەی خەڵکە، جونکە لەئەورپاش خەلکی بەمورال و ئازادیخواز ناجێتە مینبەری راسیستەکان لیدوانیش نادات بەلکو وەک پرەنسیب بایکۆتیان کردون.

ئیستا دەتوانین بلینن گوتەکەی سەرۆ قادر لەسەر هەموو ئەم نوسەر و رۆژنامەنووسانە دەسەپێت کە ویژدان و کەرامەتیان بۆ چەند وەرەقەیەکی سەوز هەراج کردوە ئیتر چ لەو دەزگایانە کار بکەن یان بە بڕێک پارە.

کەنالە نەوتاوییەکەی روداو و میدیای دەزگا پاراستن، بە وشە و قسە درۆکانیان بازاڕی خیانەت و ناپاکیی گەرم دەکەن، بەنەفرەت بن، ئەوانەی کە ناوم هێنان، ئەوانەیش کە دەچن بۆ ئەو کەناڵە، هەروەها ئەوانەیش کە بۆ پارە دیوەخانی دەسەڵات گەرم دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە