کوبانی دەریخست کە بۆچی دەستەڵات موچە نادات

Friday, 13/02/2015, 12:00

2012 بینراوە


(دەستەڵات بۆیە موچە نادات بۆ ئەوەی خەڵک ئازادیی پێ بکڕێ)
لە فەرەنسا لە فەرماندەی یەپەژە هەڤاڵ نەسرین عەبدوڵا دەپرسن: ئێوە وەک فەرماندە موچەتان چەندە؟
هەڤاڵ "نەسرین عەبدوڵا" لە وەڵامدا دەڵێت: ئێمە مۆچە وەرناگرێن، چونکە ئێمە بە پارە ئازادیی ناکڕێن. بە گیانی خۆمان ئازادیی و رزگاریی دەکڕین. هەر کاتێک ئازادیی بە پارە کڕدرا ئەو ئازادییە نرخی نامێنیت. ئەو کاتە ئازادییش نرخی هەیە کە بە گیان و خۆێن تێکۆشانی بۆ بکەیت.

پیسخۆریی دەستەڵاتدارەکانی باشور و ملکەچیی جەماوەر، بارەکەیان گەیاندۆتە ئەو ئاستەی، کە ئیتر دەستەڵات موچەشیان پێ نەدات.

بۆچی گەیشتۆتە ئەم ئاستە؟
"کوبانی" پرۆسەیەکی مێژووییە دەریدەخات بۆچی دەستەڵاتدارانی باشور موچە نادەن بە فەرمانبەران، مامۆستایان و پێشمەرگە. مێژوو لە دەمی " نەسرین عەبدوڵا"ی جەنگاوەرەوە وەڵام ئەداتەوە:
بۆ ئەوەی بچن بە "بێموچەیی" ئازادیی بکڕن. بەڵام ..؟

جەماوەرێک هەموو جارێک بە دەنگدان ملکەچیی خۆی تازە بکاتەوە بۆ ئەو دەستەڵاتەی کە ژێردەستەی کردووە، نازانێت ئازادیی چییە و لە کوێوەیە. بۆیە جەماوەری باشور ناتوانێت هیچ بکڕێت بەو بێ موچەییەی ئەوەتا لە دەستیدایە. هەر پێی زەلیل ئەبێت.
جان جاک رۆسۆ دەڵێت: "جەماوەرێک بێ مەرج خۆی بخاتە دەستی هەر دەستەڵاتێکەوە هیچ نرخێک وەرناگرێت لەباتی."

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە