• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ناسر حەفید: لە سواڵکەری هەقەوە بۆ رێکخەری هەق

(دەربارەی خۆپیشاندەران و کێشەی بێ موچەیی)دڵنیا بن گرفتی بێ موچەیی بێ پارەیی نیە. دەنا لە کەم کەم و لە زۆر زۆر. گرفتی بێ موچەیی لەوە قوڵترە کە لە روخساردا پیشان دەدرێت. پارە زۆرە ئەوەی نیە سیستێمێکی بەڕێوبەریی سیاسییە کە موچەی فەرمانبەران تیایدا ئاسایی رێک خرابێت. کەچی خۆپیشاندەران بەردەوام چاویان لەسەر پارەکەیە نەک لەسەر سیاسەتەکە. بۆیە نیووەی هۆکاری بێ موچەیی دەگەڕێتەوە بۆ خۆپیشاندەران خۆیان و بە گشتی کۆمەڵگاکە کە چاوەڕوانیی کردەیەکەی سیاسیی لە دەستەڵاتێکی ناسیاسیی دەکەن وەکو ئەوەی کە کەڵەشێرێک...

ناسر حەفید: برای دەلال خۆت بە خاکی غەریبیی داپۆشە!

هەندێک بەیانی بۆنی نانەگەرمەکانت لە پێش خۆتدا خۆیان دەکرد بە ژوردا. لەسەر رێت سەفتەیەک گەرمە تەنورت دەکڕی و بە هاڵاوی تەنورەوە دەهاتیت. وەکو جریوە جریوی پۆلە چۆلەکەی بەیانیان، ماڵەکەت دەخرۆشاند. هاوارت دەکرد: "ئەه! دە هەر بڵێن مستەفای حەسەنە گەورە خراپە! چۆنم بۆتان؟" یەکسەر بۆ لای تەباخەکەو هێلکەوڕۆن....

ناسر حەفید: هەق سواڵ ناکرێت، هەق رێک دەخرێت!

چارەسەر سواڵی موچە نییە. موچە هەقێکی رەوایە مرۆڤ پێی سەربەرزو بەختیار ببێت!سواڵی موچە دەتانکات بە سواڵكەری موچە. ئەوەی مرۆڤی پێ سەرشکێن دەکرێت، موچە نییە. ئەگەر گرفتەکە ئاوا ببینن کە موچەیە، ئەوا دڵنیابن بە موچە ناگەن! نەبوونی موچە یەکێکە لە گرفتەکان. گرفتەکان دانەکانی شانەیەکن، پەنجەکانی دەستێکن. بە...

ناسر حەفید: یواکیم مێدین رۆژنامەنوسی سویدیی دەڵێت: لە نمونەی مستەفا کەمن

یواکیم مێدین، (Joakim Medin) رۆژنامەنوسی سویدیی و نووسەری کتێبی کوبانی و کتێبی دی، لە کاتی هێرشەکانی داعشدا سەردانی دەکردم بۆ سلێمانی و لام دەمایەوە. چەند جارێک چوو بۆ قەندیل، لە گەرمەی شەڕی کوبانی و رۆژئاوادا، ئەوەندەی رێگای بدۆزیایەتەوە بۆ ئەوێ، دەچووە مەیدانەکەوەو لە سەر رووداوەکان دەینوسی....

ناسر حەفید: لەو پەڕی تاڵییدا شیرین

کەسێک لەو پەڕی خۆتاڵکردندا، هەر شیرین بوو. هەڕەشە و شەڕی بە دەمانچەی ئاو بوو، کەس نەیدەبوغزان، مەگەر یەکێک بێ زەوق بووایە.مستەفا رەهەندەی دژی خراپە بوو. ئەگینا ژیانێکی سەخت و دوو برای شەهید بە سەر شانیەوە بوون. ئەوانەی مستەفایان بە دوژمنی خۆیان دەزانی، نەزانن ئەگەر ئەمڕۆ نەزانن دوژمنێکی جوانیان...

ناسر حەفید: رێگای بایکۆت

* جنێودان بە یەکێتی و پارتی لە جێگەی هیچ کەس و لایەنێک ناگۆڕێت لە ناو سیستێمەکەدا.* راگری دز سەرپشکە لە رێگای کام لایەنەوە ملکەچیی خۆی تازە دەکاتەوە بۆ هەموویان نە وڵاتپارێزێن نە بەڕێوبەر. نە دیموکراتن نە دیکتاتۆر. نە کوردن نە بێگانە.--------------------------------جەماوەرێک کە خۆی لەسەر جادە دانی بەوەدا...

ناسر حەفید: حکومەتی هەرێم کڵاوێک بوو کرایە سەری کورد

پارتەکان بۆ حکومەت و پەڕلەمان نابن. ناتوانن نەوتیان لەژێر دەستدا بێت. ئەوان هەر دەتوانن جاشی وڵاتان بن.----------------------------------دوای ڕوخانی رژێمی سەددام حوسەین عێراق هەڵوەشایەوە. پرسیارە سیاسییەکە بوو بەوەی کە چۆن عێراق دروست بکرێتەوە. بەشێکی گەورەی ئەم ئەرکە کەوتە سەر شانی پارتە کوردییەکان....

ناسر حەفید: سەوداکردن بە سەربەخۆیی و دەوڵەتەوە دوا بێڕێزییە بە میللەت بکرێت، بایکۆت!

(بایکۆتی ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنەکان، تا هه‌بوونی سیستێمێکی باوه‌ڕپێکراو)--------------------------------------هیچ گەلێک چارەنوسی خۆی ناداتە دەست "چی دەبێت با ببێت" مەڕمیللەت نەبێت.- ئەگەر ریفراندۆم بۆ هه‌زارو یه‌ک مه‌به‌ست بێت دووان له‌وانە سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت نین.- بە نەخێرو بە بەخێر هاوڵاتی ملکەچیی...

ناسر حەفید: بایکۆتی ریفراندۆم و هەڵبژاردن ئەرکێکی نیشتیمانییە

کێ هەیە دەوڵەت و سەربەخۆیی نەوێت، ئەو دوو شتەی سەرگردەکان خۆیان گەرەنتین بۆ ئەوەی نەمانبن- پرس بۆ ریفراندۆم دەوڵەت نییە. متمانەیە بە حیزبەکان، بمێننەوە یان چۆڵی کەن؟- ناکرێت دەستێک پەنجەیەکی رەحمان بێت و پەنچەکانی تری شەیتان- رێگای وڵاتپارێزیی لە دەرەوەی پارتەکانە------------------------------سەرانی...

ناسر حەفید: گۆڕان هەر ئەوەندەی تیا دەبێت کە کوڕ لە جێگای باب بێت

کوردستانپۆست: پاش کۆچی دوایی رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان (نەوشیروان مستەفا) کە لە رۆژی ١٩ / ٥ / ٢٠١٧ بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد، هەفتەیەکی پێنەچوو، کۆمەڵێک جموجۆڵ و هاتوچۆ لەناو گۆڕان دەستی پێکرد، کە لای زۆر لە لایەنگر و خەمخۆرانی ئەو بزووتنەوەیە بوونە جێگای گومان و دڵەڕاوکێ، نائومیدی...

ناسر حەفید: تەسلیمبوونەوە بە دەستەڵات لادانە لە یاسای سروشتیی

ئەو باوەڕەی خەڵک بە حیزبەکانی ماوە، قولاپێکە لە قوڕگیاندابەردەوامبوونی بایکۆت موراڵێکی نوێی دەوێتپارتی رێک دەڕوات بەڵام یەکێتی و گۆڕان بە زیکزاکبڕوخێ راگری دز!-------------------------------------جیاوازیی پارتی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕاندا ئەوەیە کە پارتی رێک و رەوان بەڵام یەکێتی و گۆڕان بە پێچ و پەنا بۆ هەمان...

ناسر حەفید: ئه‌قڵی کلکی که‌ر

(ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ده‌سته‌ڵات بێت مانای وایه‌ ده‌سته‌ڵات زیاتر ره‌وایی به‌ روخانی خۆی ده‌دات.)له‌ زه‌مانی کۆندا کاتێک جوتیاران ناکۆکییان تێ ده‌که‌وت ئه‌وانه‌ی که‌ ترسنۆک بوون په‌نایان ده‌برد بۆ شتی سه‌یر. له‌وانه‌ شه‌و ده‌چون کلکی که‌ری ناحه‌زه‌کانیان ده‌بڕیه‌وه بۆ ئیهانه‌‌. ئه‌قڵیان بڕی نه‌ ده‌کرد که‌...

ناسر حەفید: فیکەو قەل

ئەندام سەریبەتاڵی بۆسەرگردەکەی هەڵگرتووە.ئەو چی تێ بکات ئەم ئەوەیەچەپ بێت یان راستخوا نەیبڕێتئەمەی زیاتر پێ کەوتووە.ئەندام قەلەچەتر لێدەرو گوێ قوڵاخ پۆپنە شۆڕ و چاو لە ئاسمانعولو لولوی پڕ دەنوکەلە ناو خەڵکا قورس و گرانبۆ فیکەفیکی سەرۆکیشلەسەر پێیەرۆحی سوکە.١٣/٠٦/٢٠١٦، سۆڵنا

ناسر حەفید: رێکەوتن یان هێلکەڕەنگکردن

(هەتا مێژوویەک نەگاتە خاڵی وەرچەرخان دەستەڵاتدارانی هەرچییەک بڵێن دەخوات. بەڵام کاتێک کە مێژووەکە وەردەچەرخێت دەستەڵاتی زۆردار هەرچییەک بڵێت بە هەمان ئەو یاسایەی کە هەموو شتێک دەیخوارد، بە وەرچەرخاویی بە پێچەوانەوە هیچ شتێکی ناخوات.وەرچەرخانی مێژوو خودی تێگەشتنەکان ناگۆڕێت. وەرچەرخانی مێژوو جێگەی مرۆڤەکان...

ناسر حەفید: کێ پیاوی ئەو قسانەیە کە دەیانکات؟

(ئەو کەسانەی راستن بۆ چارەسەر کەسانی وڵاتپارێزو رابوردوپاکن، بەشدار نەبوون لە هیچ پڕۆژەیەکی تاڵانیی، وڵاتفرۆشیی و پیسخۆرییدا.)تا ئێستا له‌ ناو کۆمه‌ڵگای کوردییدا "مه‌رج" نییه‌ له‌سه‌ر قسه‌و تێکست. خه‌ڵک به‌ گشتیی گوێ ده‌گرێت بۆ قسه‌که‌رو وشه‌کان ده‌کات به‌ سه‌رچاوه‌ی تێگه‌شتن و متمانه‌ به‌ که‌س‌ یان...