دەسەڵاتی تاک لایەنە

Tuesday, 14/04/2015, 19:51

3932 بینراوە


لە ساڵی ١٩٥٨ دا ماو سی تۆنگ بڕیاریدا کە هەموو جرج  و چۆلەکەکان بکوژن
هۆکاری ئەم بڕیارەش ئەوە بوو لە دیدی ماو سی تۆنگەوە باڵندە جرج زەرەریان هەبوو بۆ دانەوێڵە
بەمەش بەرهەمی دانەوێڵە کەم دەبێتەوە واتە میلەت زەرەرمەند دەبێت.
لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ئەم بڕیارە جێ بە جێ کرا و میلەتی چین باجی ئەم هەڵەیەی ماو سی تۆنگی دا.
لە ساڵی ١٩٥٩ واتە ساڵی دوای بڕیارەکە وە لە ساڵی ١٩٦١ دا لەبەر زۆری حەشەرات وەک کولە بەربومی دانەوێڵە بە تەواوەتی کەمی کرد ئەمەش بوە هۆی کەمی دانەوێڵە لە چیندا
لەبەر کەمی دانەوێلە نزیکەی ٤٥ ملیۆن کەس لە برسا گیانیان لەدەست دا، پاشان بە ناچاری چین ٢٠٠ هەزار چۆلەکەی لە ڕوسیا کڕی  و بە شەمەنەفەر گواستیانەوە بۆ چین تاوەکو باڵانسی سروشت بگەڕێتەوە بۆ کاتی پێش بڕیارەکەی ماو سی تۆنگ.
پاش ئەم بەسەرهاتە چینیەکان گوتیان ئیتر ئێمە قبوڵمان نیە ماو سی تۆنگ تاکلایەنانە بڕیار بدات لەسەر پرسە نەتەوەییەکان، هاتن شۆرایەکیان دروست کرد کە پێک هاتبوو لە ٣٠٠ کەس لە چین و توێژی جیاواز.
واتە هەم چینیەکان هەم ماو سی تۆنگ بۆیان دەرکەوت ئەم بڕیارە تاک لایەنانەیە زۆر زیادە ڕۆی بو وە بوە هۆی مردنی ٤٥ ملیۆن هاوڵاتی چینی
بۆیە ئەم مێژوەم هەڵدایەوە تا میلەتی کورد بە ئاگا بێن لە ترسناکی تاک ڕەوی مەسعود بارزانی و بنەماڵەکەی
وەک ئاشکرایە زۆرینەی بڕیارەکان کەس ئاگای لێ نیە و لە ژورە تاریکەکانی سەری ڕەش بڕیاری لێ دەدرێت.
کێشەی مەسعود بارزانی و دەسەڵاتەکانی ئەوەیە کە هیچ شارەزاییەکی سیاسی ، سەربازی و ئابوری نیە لەگەڵ ئەوەشدا لە بری وەزیری دارایی وەزیری کارەبا وەزیری نەوت لە بری هەموو کەس بڕیار دەدات و کەس نازانێت لەگەڵ وڵاتانی وەک تورکیا یان ئەمریکا چی بڕیارێکی داوەو باسیان لە چی کردوە..
هیوادارم شەقام سود لە هەڵەکانی میلەتان وەرگرێت و هەڵەی وڵاتان دوبارە نەکاتەوە، سەرۆکایەتی هەرێم پۆستێکی گرنگە و دەبێت کەسێکی شیاو ئەو پۆستە بگرێتە دەست نەک نەخوێندەوارێک یان کەسێکی ساویلکەی وەک مەسعود بارزانی.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە