ڕوداو چ ئە جندایە کی لە پشتە

Tuesday, 26/05/2015, 23:17

5274 بینراوە


کەناڵی ڕوداو پرۆژەی میدیاییە یان ئایدۆلۆژیا و ئە جندای سیاسی , یان  ڕوداو چ ئە جندایە کێی  لە پشتە ؟ ئایا کەناڵی ڕوداو ئاشوب دروست دەکات و بەنزین بەسەر ئاگری کێشەکاندا دەکات , یان ئەوەی ئەو کەناڵە دەیکات تەنھا لە چوار چێوەی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانیدایە و بەکەسانێک ھەزم ناکرێن کە لە یاسا و ڕێساکانی کاری میدیای نازانن ؟ 
ڕوداو لە ماوەی گرژی نێوان پەکەکە و حیزبی دیموکرات لایەنگری بۆکێ کردو چی کرد ؟  ئایا لەدژی پەکەکە قسەی دەکرد و لایەنگری بۆ حیزبی دیموکرات کرد ؟ ئایا لێدوانەکانی لایەنێکی وەردەگرت و ئەوانی تری فەرامۆش کرد  , یان ھەر بەڕاست کەناڵی ڕوداو دژایەتی پەکەکەی دەکرد لەم گرژی و ئالۆزێی لەگەڵ حیزبی دیموکرات دا  ھەیان بوو ؟ ئایا ئەوانەی کەناڵی ڕوداو بە ئاشوپ گێڕ دەزانن و بەلایەنگری تورکیا تاوانباری دەکەن دەزانن کاری میدیای چییە  ؟ ئایا ئەوانەی وەھا ڕوداو تاوانبار دەکەن  کەسانێکن کە سۆزیان بۆ ئەو لایەنانە ھەیە کە لەدەرەوەی بیرکردنەوە و ھەیمەنەی پارتیدان ؟ یان ھەر بەڕاست کەناڵی ڕوداو خراپترین کەناڵە و ئەوەی لەسەر کەناڵە کە دەوترێت تەواو دروستە و ئەو کەناڵە بۆ دژایەتی کردنی ئەو کەس و لایەنانە دروست کراون کە پارتی  ڕەت دەکەنەوە ؟! 
ئەوەی دەمێنێتەوە پرسیارە ھەستیارەکەیە " ئایا ڕِوداو کاری میدیای دەکات یان ئەجێندای سیاسی جێ بەجێدەکات " روداو پرۆەیەکی میدیاییە یان ئایدۆلۆژیاو ئە جندای سیاسی ؟ ئاخۆ  روداو چ  ئە جندایە کی لە پشتە ؟ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە