تــا عەلی سەر نەبــڕن ئاسودە نابن !!

Wednesday, 25/03/2015, 12:00

1765 بینراوە






لەسەرتای کاردنی عەلی لەسەر دۆسێی ھەڵدانەوەی گەندەڵیەکان و بەھەدەر دانی سامانی گشتی خەڵکی کوردستان یەکەمین ڕاپۆرتی ئامادەکراوی بۆ بەرنامەکەی حەمەی شیخ عەبدوڵابوو لە تەلەفزێونی KNN لەماڵە سادەو ساکارەکەی منەوە ڕەوانەی کردو وتی ھاوڕێ ئیتر کاتی دەرخستنی ڕاستیی کانە بۆ خەڵک و تێکشکاندنی عەرشی گەندەڵکارانە !! عەلی ھەروای کردو ئەو ڕاپۆرتەی سەرەتایەکی بەھێز بوو بۆ خەجاڵەتکردنی ھەموو ئەوانەی قوتی خەڵکیان ئەدزی و تەخشان و پەخشانیان بە سەروەت و سامانی خەڵکی کوردستانەوە دەکرد
.
ئەوەى بەرامبەر بەعلی کرا چاوەڕوان کرابوو سوپاس بۆ خوا کە ھێشتا لەژیاندامەوە و وەک " کاوە و سۆران و زەردەشت " تیرۆرنەکراوە و ھێشتا توانی لەماوەی ٤ ساڵی ڕابردودا دۆسێى گەورەتر ھەڵبداتەوە و خەڵکی زیاتر خەجاڵەت بکات !! عەلی بەھۆی ئازایەتی خۆیەوە بەردەوام بوو , ئەو کوڕی پێاوێکی ھەژار و بێ پشت و پەنایە بـۆیە پشتگیری کردنی خەڵک لـە عەلی گەورەترین سەرمایەی مەعنەویە بۆ عەلی بەھیوام خەڵک ھەمیشە بەرپرسانە لەگەڵ ئەو جۆرە کێشانەدا مامەڵە بکەن و بەتەنھا بەجێ نەھێڵن .
بەھیوام سیاسیەکان کۆمپانیا و بازرگانەکان ئەوانەی عەلی گەندەڵیەکانی ئاشکرا کردون ئەوانەی عەلی خەجاڵەتی کردون واز لە بیرۆکەی " سەربڕینی عەلی " بیھێنن و دانیشن بەخێر چونکە دڵنیام ئەگەر ڕۆژێک "دەسەڵاتی یاسا " بکەوێتە پێش یاسای دەسەڵاتەوە ئەوا چارەنوسیان باش نابێت و بۆھەمیشە ئەو پەنجانە ئەگەستن کە سەروەتی خەڵکیان پێ دزیوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە