هاتنی مەسعود بۆ کەرکوک بردنی داهاتەکەیەتی

Friday, 10/07/2015, 17:31

2125 بینراوە


ئەو هاتنانەی مەسعود بارزانی بۆ کەرکوک، چی خیر و بێرێکی بۆ کەرکوک هێناوە؟ لە دوای هەموو هاتنێکی کێشەی بۆ خەڵکی کەرکوک دروست کردووە، با برادەرانی پارتی باسی یەک پرۆژەی گەورەی شێوەی پرۆژەکانی هەولێر و دهوکمان بۆ باس بکەن، کە بۆ کەرکوک دروستیان کردووە، کە هەزار کەرکوکی سودمەند بووبێت؟ لە ساڵی ١٩٩١ وە ئەم کەرکوکە تاڵان ئەکریت بە پشتیوانی بەشێک لە دەسەڵاتە حزبی و سیاسەکانەوە بەرەو شارەکانی هەریم ئەبردرێت، لە ساڵی سییەکانەوە تا ١٩٩١ عەرەبی حەویجە و حرس قومی و کەرکوکی تاڵان ئەکرد، ئێستاش هەموو ئەزانین کێ تاڵانی ئەکات، ئێمە دەپرسین لەو هەموو دەسەڵاتە حیزبی و ئیدارییەکانی کەرکوک، کی خاوەنی کەرکوکە؟ کی بەرپرسیارە لە کەرکوکییەکان؟ کێ خەمخوری کەرکوکە؟ هەموو هەر لە کەرکوک دەبەن، بە کوردو، تورک و، فارس و، هەموو بیانیەکانەوە، دەبوایە ئەم شارە جوانترین شار و هیچ فەقیر و کەم دەرامەتی تێدا نەبوایە، ساڵی ١٩٩٦ بوو لەگەل بەرپرسێکی مەکتەبی سیاسیی باسم لە (مەغدوریەتی) ئاوارەکانی کەرکوک کرد، وتی بابچنەوە شارەکەی خوتان ئەبنە خاوەنی هەموو شتێک، وتم ئەترسم لەویش میوان بین و شارە بە دەستی خەڵکی ترەوە بێ، وتی نا وانابێ، من لە کەرکوکییەکان ئەپرسم ئێوە ئەڵین چی؟ کێ خیری بۆ کەرکوک هێناوە، لە بردنی خیر و بەرەکەتەکەی زیاتر؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە