مانگی ئازادیم بدەنی اعدامم بكەن

Friday, 08/10/2010, 12:00

1603 بینراوە




ئازادی یەك وشەیە بەڵام ماناكەی ئەكاتە ژیانی مرۆڤ إ لەكوردستاندا هەندیك ئازادی سنور دارو هەندیك ئازادی دەسەڵاتدار هەیە و خەتە سورەكانیش بە ئارەزوی دەسەڵاتە , شتیكی (سەدام حوسەین) دێتەوە یادم وتی (نگبق الدیمقراگیه الی یوالم مع شعبنا) واتە ئەو دیموكراسیە جی بەجی ئەكەین لەگەل میلەتەكەمان بگونجی , لای هەموان ئاشكرایە میلەت لای سەدام هیچ بایەخیكی نەبو إ ئیستا هەندیك دەسەڵات هەمان شیوەیە كردەوەكانیان وەك ئەوەی كە باس لە دیموكراسی ئەكەن ئەڵین خۆ ئیمە ناتوانین ئەو دیموكراسی یەی لە ئەورۆپا هەیە لیرە جیبەجی بكرێت بۆ ئەو مەبەستە یەكسەر باس لە مەسائلی ژنان ئەكەن و جیاوازی ئاینو كەلتورو ئەڵین ئیمە كۆمەڵگایەكی عەشایەریو ئەقلیەتی ئیمە لەگەڵ خەڵكی ئەورۆپا فەرقی زۆرەو تا دوایی زۆر بیانوی نابەجی باس ئەكەن تەنها بۆ بێدەنگ كردنی هاووڵاتی و ئەندامانی حزب و رێگرتن لەئازادیەكان , خۆ ئەگەر نان برین نەبی ئەوە هەمومان داوای ئازادی را دەربرین ئەكەین پیش هەموو ئازادی یەك , ئەگەر ئەو ئازادی یە هەبی كەناڵی تەلەفزیونی و چەند ئیزگەیەكی ئازادو چەند رۆژنامەیەكی ئازادی بە مانای ئازادی هەبوایە ئەوە دەمانگوت لەم كوردستانەی بۆتە موڵكی كۆمەلیك كە نان و ئاو كارەبا بەدەستی ئەوانەوەیە كۆنترولی دەنگەكانی راگەیاندنیانیش كردووە بە هەمو ئوسلوبیكی دیموكراسی ؟ لەكوردستان ئەم رۆژنامەیە یا هەفتە نامەیە موڵكی دەسەڵاتێكە بەكەسانەوەش كە ناویان رۆژنامەنوسو رۆشنبیرە ریكلام بوتاك یا كوتلەیەك ئەكەن بەڵام بە پارەی حزب بە ریگایەكی پیچاو پیچ لەحزب دائەبرن بۆ كارە تایبەتی یەكانی خۆیان , ئەو كەناڵە محەلیە یا ئاسمانیە یا ئیزگەیە موڵكی فلانە هەمان شیوەی یەكەم , ئەو ریكخراوە یا سەندیكایە یا گرۆپیكی هونەری تا گەیشتوتە شتە كومەلایەتی و حكومیەكان و تۆبپنو تۆپانجی یەكان و كاسبكاران و (تەلەبەكانیش) ناڵیم (قوتابی یا خۆینكار) بڤەیە هەمو بونەتە موڵكی فلانو فیسان , زۆرمان دەیان سال لە پیناوی ئازادی نەتەوەكەمان خەباتمان كردوە , من خۆم چەند جارێك رژیم بەندی كردم دووا جار سالی( 1988 بە لیبوردنی گشتی ئازاد بوم ئەگینا ئیعدام ئەكرام , ئیستاكەش ئامادەم بۆ یەك مانگ ئازادی و یەك هەفتەیەك دەسەڵات لە كەركوك پاشان ئیعدامم بكەن بەس تیرورم مەكەن ,
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە