گەرانەوەی دەسەڵاتی بەعس

Friday, 20/08/2010, 12:00

1623 بینراوە





نەوەكانی پیش چارەگە سەدەیەك بەعسی یان لە بیر نەچوە چ وەك حزبیكی گەورەی دەسەڵا تو چ وەك رەفتاری رۆژانەیان , من لیرەدا زۆر باس لە دەسەڵاتی بەعسی یە عەرەبەكان ناكەم ئەوەی بە ئەركمان ئەزانی لە ژیاندا بۆ بەدی هینانی ئازادی رۆ بە رۆی بەعس بۆینەوە تا چووە زبڵخانی میژوەوە , عەیب نیەوە تاوانیش نیە هەوڵی تەواو بدەین بۆ پاراستنی نەوەكانی داهاتومان لە شیوە رفتاری بەعسی یەكان بە ئاگایان بهێنن لە شێوە نۆی یەكەی بە هەر زمانیكی دی چونكە بەعس وەك حزب قیزەوەند نەبوو لای (رفاق و نێیر و مۆید) بەڵام وەك كردەوە قیزەوەند بۆو لەبەر چاوی جەماوەرو ئەندامانی خۆی هەر بویە لە كاتی هەر شكستیكدا بە تایبەتی لەم شارەو هەموو ئیراقی عەرەبیدا كە ئەندام و لایەنگرانی دژی بەعس ئەبونەوە ,كۆمەڵی لەو ئەندام دوست و لایەنگرانەی بەعس بەراستی دلسۆزی بەعس بونە جا كورد بونە یا عەرەب یا توركمان بەڵام رەفتاری نامرۆڤانەی دەسەڵاتەكە توشی سەرلیشیواندنیانی كردبو لە بێ دەسەڵاتی و نەبونی لیپرسینەوەو ناعەدالەتی لە كەمو كوریەكانی رۆژانەدا . هەر بویە ئەوەتا كۆمەڵی لەو بەعسیانە تا ئەمرۆ بە نهینی كار ئەكەن لە ناو ریزەكانی بەعسدا بە واتەیەكی تر لە كاتی پیویستدا كار ئەكەن بە هیوای گەرانەوەی بەعس و چاك كردنەوەی وەزعی ناو حزبەكەیان ,لیرەدا ئەو دلسۆزانەی بەعس وەلای خۆیان نیشان ئەدەنەوە بۆ بیرو باورەكەیان . ئەوەی جێگای مەترسیە دەبی هەڵویستەی لەسەر بكەین یا دەبی بێ دەنگی هەلنەبژیرین ئەوەیە وەك ئیسلام ئەڵێت (ئەزعەف الایمان) بەكار بهێنین , نەوەی بەعس لەم شارەداولە هەمو كوردستاندا بە شیوەیەكی نۆیی سەردەم ئەگەرینەوە دەسەڵات وەرئەگرن ئەویش لە رێگەی (بروانامەكانیانە) كە مندال و كەسو كاری خەباتگیران و دوست و لایەنگر انی نەتەوەكەمانە كەبەزۆری بەدەستیان نەهیناوە لەسەردەمی بەعسدا كە هۆكارەكانی زانراوە , لەگەل شارەزا بونی بەعسیەكان لە ئیدارەو مێز رازانەوەو خۆ بردنە پێشەوە , وە بە پشتیوانی هەندی دەسەڵاتی كردەوە بەعسیدا , پاراستنی ریزەكانی كورد بە پیدانی دەسەڵات نابی بۆ خاین و بەعسیەكان و فایلدارو نابوتەكان لە ژیر هەر بیانویەك بێ تاوانە و ئەنفالكردن و گەرانەوەی بەعسە بە كردەوە نەك بەناو , كردەوەی دەسەڵاتی بەعس ئەم ووڵاتەی ویران كرد نەك ناوی حزبی بەعس , لیرەوە من داواكارم لەهەموو مرۆڤ دوستیك ریگە نەدەین ئەو جۆرە خەلكانە بێننەوە ناو دەسەڵاتە جۆراو جۆرەكان تا نەكەوینە بەر نەفرەتی نەوەی داهاتو وەك ئیمە نارەزایی دەرئەبرین لە گەورەكانی رابردومان كە نەیانتوانیوە وەك پێویست ئەركە نەتەوایەتی یەكانمان بەجێ بهینن, زەنگی زۆر خەتەر ئەوەیە بێ دەنگی هەڵبژیرین و * كڵاوەكانمان با نەیبات * یان *بەمن چاك نابی * یان *من چیم * یان *لە دەسەڵاتی من نیە * یان *كورە با ویرانی بكەن تا بێنە سەرخۆیان * یان * خۆم نان براو نەكەم * هەر بۆیە ئیستاكە كۆمەلێك لە بەسی یە كوردەكان و سیخۆرە كوردەكان دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری یان كەوتوتە دەست پاش چەند ساڵێك دوور نیە پێمان بڵین (احجی بالعربی) و یان و یان و یان ....
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە