ناوچەی کەپوستینیار لە ڕوسیا هاوشێوەی ناوچەی ٥١ لە ئەمریکا

Saturday, 25/03/2017, 19:46

7055 بینراوە


ناوچەی کەپوستینیار لە ڕوسیا هاوشێوەی ناوچەی ٥١ لە ئەمریکا
ناوچەی کەپوستینیار دەکەوێتە ٥٠٠ میل  باشوری مۆسکۆ و نزیکە لە ستالینگراد و ئەم ناچەیە هەمان شێوەی ناوچەی ٥١ ی ئەمریکی بەکار دەهێنرا وەک بنکەی سەربازی و تاقی کردنەوەی تەکنەلۆژیای سەربازی، لە هەمان کاتتدا هەر لەم شوێنە لە ساڵی ١٩٤٨ دەست کرا بە کۆپی کردنی تەکنەلۆژیای بێگانەکانی دەرەوەی زەوی..
ئەم سەربازگەیە لە لایەن یوسف ستالینەوە کرایەوە و لە نزیکەوە سەرپەرشتی دەکرد، هۆکاری گرنگی دان بەم بنکەیە ئەوە بوو کە لەم بنکەیەدا تەکنەلۆژی دەرەوەی زەوی کۆپی دەکرا و هەموو جۆرەکانی ساروخی ڕوسی لێرە بەرهەم دەهات.

ئەم شوێنە کە بە رۆسوێڵی ڕوسی ناسراوە هۆکارەکەی ئەوەیە کە لە ساڵی ١٩٤٨دا کەشتیەکی ئاسمانی لە شێوەی سیگار خرایە خوارەوە بە دەستی ڕوسەکان، لەم شوێنەوە بیدایەتی دروستکردنی ساروخ بۆ سەر مانگ دەستی پێ کرد.
بەهەمان شێوەی ناوچەی ٥١ لە ئەمریکا هەموو ئەو کارو لێکۆڵینەوانەی لە کاپوستینیار دەکرا هەمووی دەکەوتە ژێر ڕکێفی کەی جی بیەوەو هەموو شتێک لەو شوێنە نهێنی بوو، تەنانەت ئەو شارەی کە نزیک بوو لە کەپوستینیار بە ناوی زێتکۆر هەموو شارەکە ڕاماڵراو خەڵکەکەیان لێ دەرکردو کردیان بە ناوچەی قەدەغەکراو بۆ خەڵکی سڤیل.

لە ١٩-٦-١٩٤٨ دا لەسەر شاشەی رادارەکانی هێزی ئاسمانی روسیا دەرکەوت کە کەشتیەکی نەناسراو بەسەر ئاسمانی ئەو بنکە سەربازیەوەیە، کە فڕۆکەکانی ڕوسیا لێی نزیک بونەوە دییان کە کەشتیەکە لە شێوەی سیگار وڕەنگی سلڤەری هەیە، فڕۆکەوانەکە ویستی هێرش بکاتە سەر کەشتیە نەناسراوەکە، بەڵام تیشکێکی زۆر بە هێز لە کەشتیە ئاسمانیەکەوە دەرچوو کە فڕۆکەوانەکەی بۆ ماوەیەکی کەم نەبینا کرد، پاش ئەوەی بۆ ماوەی ٣ خولەک دوای ئەم کەشتیە دەکەوێت لە پاش سێ خولەک توانی کەشتیە ئاسمانیەکە بخاتە خوارەوە. بەڵام بە پێچەوانەی ڕوداوەکەی ئەمریکاوە ئەم ڕوداوە لە میدیاکانی ڕوسیا بڵاو نەکرایەوە و و روسیا بێ دەنگی هەڵبژاردو هەموو ڕوداوەکا تا سالانی ٢٠٠٠ بە نهێنی مایەوە.
لە کاتی هێرش کردنە سەر کەشتیە ئاسمانیەکە فڕۆکەیەکی ڕوسیش لە هەمان کاتددا بەر تیشکی لەیزەری کەشتیە نەناسراوەکە کەوت و کەوتە خوارەوە. لەگەڵ ئەوەشاد ڕوسیا بڕیای کۆتایی دابو بە هەر نرخێک بێت دەبێت دەست بگرن بەسەر کەشتیەکی بێگانەکانی دەرەوەی زەوی، لەبەر ئەوەی ساڵێک پێش ئەو ڕوداوە لە ئەمریکا کەشتیەک کەوتبوە خوارەوەو دەست ئەمریکیەکان کەوتبوو، بۆیە ڕوسیا زۆر عەوداڵی ئەو تەکنەلۆژیە تازیە بوو هەر کە میکەکانی نارد بۆ خستنە خوارەی ئەو کەشتیە، بە فڕۆکەوانەکان گوترابوو کە ئەمە وەک ئیشێکی خۆ کوژی وایە نابێت بگەڕینەوە تا ئەو کەشتیە نەخەنە خوارەوەو هەتا ئەگەر بە فڕۆکەکەوە خۆیان لێ دابێت دەبێت ئەو کەشتیە بخەنە خوارەوە.

وێنەی بونەوەرەکەی دەرەوەی زەوی

لە پاش ئەم ڕوداوە ڕوسیا دەستی کرد بە پەرە پێدانی پڕۆگرام بەرەو ئاسمان، هەر لە کەپوستینیارەوە ڕوسیا دەستی کرد بە دروست کردنی ساروخی زەوی ئاسمان، ساروخی ژێر دەریای دژە غەواسە و ساروکی زەمین بە زەمین، یەکەمین کەشتی ئاسمانی ڕوسی کە چوە سەرمانگ لەم بنەکەیە بەرهەم هێنرا.
هەڵبەتە ڕوسیا وڵاتێکی زۆر گەورەیەو زۆر جار کەشتی ئاسمانی بینراوە هەمووی بە دۆکومێنت کراوەو لە ئەرشیفی وڵاتی ڕوسیا هەڵگیراوە ولە ١٥ ساڵی ڕابردودا ڕوسیا چەند دۆکومێنتێکی کەی جی بی ئازاد کرد و خستیە ئەرشیفی کراوەی ڕوسیاوە و خەڵک بۆیان هەیە ئەو ئەرشیفە سەیر بکەن.
یەکێک لە لێکۆڵەرەوە ڕوسیەکان دەگێڕێتەوە کە ئەو ناوچیە هەزارەها ساڵە کەشتی ئاسمانی لێ دەبینرێت و لە ساڵی ٩٥٨ دا خەڵکی ڕێبوار بینویانە کە کەشتی بە ئاسمانەوە بوەو بینیویانە کە کەشتیەکان بە چەکی تیشک هاوێژەر شەڕیان کردوە.
لێکۆڵەرەوە کە دەڵێت لە ساڵی ١٦٦٣دا بە هەمان شێوە کەشتیەک لە شیوەی دەڤری فڕیو کەوتۆتە خوارەوە لە بەشی باکوری ڕوسیا و کەوتۆتە ناو دەریاچەیەکەوە.

بەهەماشێوە دەگێڕێتەوە لە ساڵی ١٨٩٢دا کەشتیەکی ئاسمانی بەسەر ئاسمانەکانی مۆسکۆوە بوە بۆ ماوەی ٢٠ تا ٢٥ خولەک بینراوە و وێنەی گیراوە.

وێنەی ئەو کەشتیە ئاسمانییەی سەر مۆسکۆ

لە ساڵی ١٩٠٨دا گەورەترین کەشتی ئاسمانی بونەوەری دەرەوەی زەوی کەوتە خوارەوە لە تانگوسکا لە ڕوسیا  ئەوکات  وتیان کە ئەمە نێزەکە بەڵام پاش ئاشکرا کردنی ئەرشیفی ڕوسی دەرکەوت کە ئەمە نێزەک نەبوەو کەشتی ئاسمانی بوە.

ئەم زانیاریانە دەریدەخەن کە هەزارەها ساڵە بێگانەکانی دەرەوی زەوی دێن بۆ سەرزەوی و خەریکی تاقی کردنەوەن لەسەر مرۆڤ و مادەی خامی زەوی دەبەن بۆ خۆیان.

زانیاریەکان لە ئەرشیفی روسی وەرگیراوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە