نامەیەکی تاڵەبانی بۆ شیخ عوسمانی بیارە، گرێکوێرەی مێژووی خیانەتمان بۆ دەکاتەوە

Thursday, 23/08/2018, 19:34

23177 بینراوە


 کاتێک ئێمە لە مێژووی سیاسیی سەرانی کورد دەڕوانیین، گەر نەتوانین بە وریایەوە خوێنەوەمان بۆی نەبێت، دەکەوینە ناو گێژاوێکەوە و بە هەڵە بڕیاری سەربەخۆ دەدەین، لە نەزانینەوە دەڵێین ئەوانە لە پێناوی گەلەکەیاندا سەریان بەکۆشی داگیرکەراندا کردووە، ئەمانە مرۆڤگەلی ئازا و جوامێرو شۆڕشگێڕ بوون، دەبێت ڕێزیان لێبگیرێت و ستایشیان بکەین، بەڵام گەر بێت و شەن و کەوی دێر بە دێڕی مێژووەکەیان بکەین وەک لەم نامەیەدا دەیخوێننەوە، دەبینین دێڕی نووسراوەکان پڕێتی لە پلان و دانیێنانی خیانەتکردن و ڕاوکردنی یەکدی لە پێناوی دوژمنێکی دیاری کراودا کە جێگە و مۆڵگەیەک یان مستێک پارەدا هەموو شتێکیان لێوەشاوەتەوە، داگیرکەرانیش وەک سەگ تێیانی روانیوە و چونکە سەگ ئاسا کەوتوونەتە کلکە لەقێ و خزمەتکردن وپاسەوانکردنی دوژمنان.
چیرۆکی نامەکەی تاڵەبانی بۆ شیخ عوسمانی بیارە (نەقشبەندی)، ئەوەیە کە پێشتر شیخ داوا لە تاڵەبانی دەکات کۆمەڵێک جاشی لەلای کۆمەڵە گیراون، داوای بەردانیان دەکات.تالەبانیش بەم نامەیە وەلامی داوەتەوە.
گەڕانەوە بۆ ئەو مێژووە زۆر دور نییە، چونکە خۆمان ڕاستەوخۆ تێیدا ژیاوین و ڕەنگە لە بەشێکییدا کارەکتەری ناو ڕووداوەکانیش بووبین، بەتایبەتیی شێخ عوسمانی بیارە، دوای رووخانی شای ئیران، کە  لە (دووڕووە)ی ئێران دەبێت، گەڕایەوە بۆ عێراق و بوو بە پیاوی سەدام حوسێن، شێخ عوسمانە یەکەم کاری ئاودیو کردنی ماڵی خەڵک بوو، بۆ باشوور کە ئەو کاتە ئۆتۆمۆبێلێکی زۆریان هێناو لە شەقامی سالم لە سلێمانی لای کارەباکە کەوتنە فرۆشتنی، ماوەیەکی زۆر ئەو ڕاو ڕووتە ژینگەی سلێمانی پیسکردبوو، کە زیاتر لە سەدان ئۆتۆمۆبێل و لۆری و شتی تر لە ئێرانەوە دەهاتە ئەمدیوی عێراق، شێخ عوسمانی بیارە خاوەنی جاشەکانی سەر سنور بوو، کە بازرگانییان بە ئاودیوکردنی سەیارەوە دەکرد، و لەسێبەری ئەودا ئەم تاڵانییە دەکرا.کەس ئەمە باس ناکات و ئەو مێژووە لە بیر خەڵکەکە براوەتەوە.لای خەڵکی خوداناس و ساویلکە، ئیتر بەسە نابێت ئەو لاپەڕەیە هەڵبدرێتەوە، چونکە شێخ عوسمان پیاوی خودا و نورانی و شێخی تەریقەتە، سەدان دەروێشی هەیە..
هەروەها ئەگەر ئێمە بە وریاییەوە نامەکەی تاڵەبانی بخوێنیتەوە، وەڵامی زۆر شت وەردەگرینەوە، تێدەگەین شێخ عوسمانیش دەچێتە نێو مێژوویەکی رەش و خیانەتکارانەوە دژ بە گەلی کورد کراوە، کۆچی دواییکردنەکەشی لە باوەشی تورکاندا ئەمەش جۆری بیرکردنەوە و خواست کارەکانی دەردەخات، تەنانەت هەر لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق و پەلاماری کوردستان لەلایەن ئینگلیزەکانەوە، شێخ عوسمان وەکو عادلە خانم خه‌ڵاتی (به‌هادۆر)ی ئینگلیزی پێدراوه‌ و هاریکاری ئینگلیزەکانی کردووە.لای کوردی ساویلکە، بەسە بگوترێت شێخ عوسمان ئیتر هەرچی رابردوویەتی بە پیرۆز و بە جوانی بۆ نووسراوەتەوە و خەڵکی دەچنە سەر مەزارەکەی و بەرد دەنێن بە کێلەکەیەوە تا ئامرازیان حاسڵ بێت، (لێرەدا ژیاننامەکەی بخوێننەرەوە) .بەڵام ئەم نامەیە لای کەسی وشیار هەمووی هەڵدەوەشێنێتەوە و کەسی عاقڵ ناکەوێتە ژێر سۆزێکی دەروێشانە، تەنانەت بۆ تالەبانییش ناتوانرێت بگوترێت بەم نامەیەدا دڵسۆزی لە جەلال تالەبانی دەچۆڕێت، گوایە هێرش دەکاتە سەر ماڵی مەلامستەفا و پارتی،  هێندە بۆ کورد دڵسۆزە داوا دەکات کە کورد لەگەڵ یەکتر تەبا بن و یەکتر نەکوژن، هەموو لە بەرەیەدا کۆببنەوە، گوایە داوا دەکات هەموو چەکەکان ئاراستەی دوژمن بکەن کە ڕژێمی بەعسە.هەڵبەت ئەمەش لە کاتێکدایە، کە ماڵی مەلامستەفا و پارتی بە سەدان کیلۆمەتر لەبەعسەوە دووربوون و ئەوان سەرگەرمی شەڕو خزمەتکاری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بوون، ڕاوی کوردانی ڕۆژهەڵاتیان دەکرد بۆ بەرژەوەندی ئێران و بازرگانی خۆیان.
 ئەم نامەیە وەکو سەرچاوەکەی کوردستانپۆست پێی راگەیاندم، کە لە رێگای شێخ عوسمانەوە دەگاتە دەست ئیدریس بارزانی و ئەویش دەیدات بە سوپای پاسدارنی ئێران.واتە هەموو ئەو کەسانەی ناویان لەم نووسینەدا هاتووە لەگەڵ یەکدا ناپاک و خائین بوون، ملی یەکتریان لەبەرامبەر دوژمنەکانی کورددا شکاندووە.
لەنامەکەدا تاڵەبانی دەڵێت جگە لەشیخ عێزەدین ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمەڵە و دیمکرات و چریکدا نییە، هەڵبەت ئەمە درۆیەکی شاخدارە، چونکە تاڵەبانی بۆ نزیک بونەوە لە بەعس بەرەی ئەڵوەتانی کردەوە، پاشان هەموومان ئاگادار بووین هەر جارێک قاسملو یان عەبدوڵای موهتەدی و مامۆستا برایم (برایم عەلی زادە) لەبەغداد دەگەڕانەوە ڕاستەو خۆ دەچوونە لای تاڵەبانی لە یاخسەمەر یان تاڵەبانی دەچووە لایان و پەیوەندی خوێنو دەماریان پێکەوە بوو.ئەوانە هەموویان یەک ئامانج و یەک سیاسەتیان هەبوو، کە ئەمڕۆ کورد لە ئێستا و لە داهاتووشدا شەقەکەی دەخوات، ئەمە سەرە پۆخڵانەی کورد دۆست و دوژمنی دیاری کراویان نەبوو لە هەوڵی کۆکردنەوەی چەک و پارە و ڕێگەی سەفەرکردنی خۆیان و خانەوادەکەیان بوون، کە لەلایەن دوژمنانەوە دەروازەیەک بۆ گەشت و ژیانی تایبەتی خۆیان بکرێتەوە.
شێخ عوسمانی بیارەش، ئەو پیاوە ڕۆحیەی کە هەزاران دەروێشی هەبوو لە هەموولایەکەوە دەهاتنە دیداری و دوا جار کوردستانی جێ هێشت بۆ ماوەی دوو ساڵ  چووە وڵاتی ئەردەن، دوایی رووی کردە تورکیا لە ئەستەمبوڵ لەسایەی سوڵتانەکاندا مایەوە تا ئەو رۆژەی کۆچی دوایی کرد، دەیویست وەک حەزرەتی نالی بەویش بڵێن لە غوربەتدا سەری نایەوە، بەڵام شیخ عوسمان نەک نەیتوانی ئەو مێژووە جوانە بۆ خۆی تۆمار بکات، بەڵکو بەم نامەیەی تاڵبەنیدا هەموو ڕیسەکەی بوەوە بەخوری، چونکە لە ناوەڕۆکی نامەکدا وەکو سەرۆک جاشێکی ئیسلامی هەمووی دیاری دەکات، کە ئەو زاتە چەکداری ئێرانە و لەسایەی شەریعەتدا خۆی مەڵاس داوە و بەرەیەکی لە دژی کۆمەڵە و دیمکرات کردۆتەوە، ڕاوی ئەو کوردانە دەکات کە سیستەمی کۆماری ئیسلامیان بە دڵ نییە و یاخی بوون.
تێبینی: لێرەدا ژیاننامەی شێخ عوسمانی بیارە بخوێنەرەوە، بزانە چوۆن باز بەسەر  ئەو بەشەدا دراوە کە کاری سیاسیی و یارمەتی دەوڵەتی داگیرکەرانی داوە، بە هیچ شێوەیەک باس لەوانە ناکات، تەنیا وەکو کەسێکی نورانی و شێخ و خاوەن تەریقەتی نەقشبەندی باسی لێوەکراوە: ئاخۆ ئەم نووسینە و نامەیەی تالەبانی بخرێتە پاڵ ئەو سیڤییە ئیتر کەسی وشیار و عقاڵ چۆن لە کەسێتی  تێدەگەن!؟
بۆ کۆتایی، نەک بۆ هەموو کۆتاییەک، ئێمە پێویستمان بەوەیە کە ڕۆژگارێک بێتە پێشەوە هەموو ئەو نامە دڵدارییانەی سەرەک جاش و شیخ و دەرەبەگ و سیاسییە پووچەکان دوور لە سۆز بە وردی بخوێنینەوە کە لەگەڵ یەکتر گۆڕیویانەتەوە، ئێمەش وەکو گەلی فەڕەنسی میرابۆ خائینەکانمان دادگایی بکەین و ئێسک و پروسکی ئەوانە تووڕ هەڵبدەین، کە ئاوا یاریان بە بەموقەدەراتی گەلێک کردووە و بازرگانیان پێوە کردووین.

نامەکەی تالەبانی بۆ شێخ عوسمان (بۆ گەورەکردنی پەڕەکان کرتە لەسەر هەر دانەیەکیان بکە)
تێبینی: ئەم نامەیە لەلایەن شێخ عوسمانەوە دراوە بە ئیدریس بارزانی، ئیدریسیش نامەکەی داوە بە سوپای پاسدارانی ئێران.










سەرچاوە:  کردستان... امپریالزم و گروههای وابستە
دفتر سیاسیی سپاه پاسداران انقلاب اسلامی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە