مامۆستا هیمن و زیندانی دۆلەتوو

Sunday, 02/09/2018, 13:06

6563 بینراوە


پێشگووتن:
مامۆستا هێمنی هەست ناسک و شاعیری جوانی پەرست لە لایان کەسانی بەرپرس و سەر بە حیزبی نادێمۆکڕات لە ماوەیەکی کورتدا لە شاعیری میللی ڕا بوو بە جاشی میللی وسەرقافڵەی جاشان وجاشەپیرە! حیزبی دێمۆکڕات بە سەرۆکایەتی قاسملوو دەستوریدا کە دەبێ هێمنی بەساڵاچوو ودڵشکاو بهێنرێتە زیندانی دۆڵەتوو لە نزیک شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان.!
حیزبی دێمۆکڕات وزیندان؟ هێمن وزیندان؟ هێمنی ئەندامی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان،هێمنی نزیک بە قازی موحەممەدی نەمر! هێمنی خاوەن ناڵەی جودایی وزیندانی دۆڵەتوو؟ لەو زیندانەدا کەسانی دیکەی ئازادیخوازیش بەند کرابون! رەنگە تاوانباریشی تێدا راگیڕابن، بەڵام من نایانناسم وقسەیان لە سەر ناکەم.
ئەوەی کە مرۆڤ ئازار دەداکۆمەڵگای شاعیرو نووسەرو زانکۆکارو رووناکبیری کوردە،کە وێنەی خڕنۆکی بیابان وەدووی رووداوەکان دەکەون، بە بێ ئەوەی لە راستیەکان بگەڕێن!کەتێکیش قسەیان دەگەڵ دەکەی بستێک لە کوردستانی مەزن کەم بێتەوە وەریناگرن!وەبیر قسەیەکی بەرێز ئۆجەلان کەوتمەوە کە دەڵێ: بە تاکی کورد بڵێی بێنامووس، هەردەتکوژێ! بەڵام گەر پێی بڵێی بێ ناسنامە وبێ کەیان، فززەی لە بەر نایە!
هێمن لە لامان ڕۆیی، بەڵام خۆ ناڵەی جودایی ماوە وقەت ون نابێ.لە مێژە هەدوو/ ناجووت / دێمۆکڕات حەولدەدەن هێمن بگەڕینەوە لای خۆیان بەڵام سەرنەکەوتوون، لە مێژە دەخوازن داوای لێبووردنی لێبکەن بەڵام ئەو زمانەیان نەبووە.ئێستێش بۆ خۆیان گیرۆدەی ئەو زیندانەن کە ناوی کۆی سەنجەقە، فززەیان بێ مەسعود بارزانی گوێیان رادەکێشی ولە سەر سنوورەکان رادەستی کۆماری کەمتیارەکانیان دەکاتەوە.ئەو حیزبە دوای ٧٢ ساڵ تەمەن / دۆڵەتوویەکی / دیکەی بە دەستی دەسەڵاتی کورد بۆ تەنراوە ولێی دەرباز نابێ.دۆلەتوویەک کە بۆ خۆشیان لە دروستکردنی دەستی باڵایان هەبووە.

" هێمن وزیندانی دۆڵەتوو؟"
لە ژووری لەرزۆکی ئەو زیندانە کە بە هزری دێنۆکڕاتی کورد، هێمنی تێدا بەند کراوە بەرپرس وچەکداری حیزیش هەیە. بەرپرسی دەروون نەخۆش وکەج رەفتاری حیزبی.لەو زیندانەدا کەسانێک بەرپرسن کە بۆ وەرگرتنی خودموختاری حەولدەدەن! ئەوان زیندان بانن، هێمنیش تاوانبار! یەکێ لەو بەرپرسانە بە ناوی ( ئا،،ق ) لە وێ لە گووندی نزیک ئەو زیندانە ودەورووبەری ئەو زیندانە، کیژێکی ساویلکەو خۆش باوەڕوتەرزی لادێیی ودڵپاک ودەکەوێە بەر تەماحی شۆڕشگێڕێکی خودموختاریخوازودێمۆکڕات!ئەو کیژە دەستدرێژی لە سەر دەکرێ وزگی پڕدەبێ ودەبێتە ژنێکی دووگیان!
بەرپرسانی دیکەی حیزبیش بۆ ئەوەی ئابڕوی حیزب وئابڕووی حێزبییان نەچێ، خێرا کاکی گانکەرو بەرپرسی حیزبی رەوانەی یەکێک لە وڵاتانی ئیسکاندیناوی دەکەن ودەڵێن: بائاو بە سەر ئەو ئاگرەدا بکەین. ئێستێ کاکی گانکەی لە ژیاندا ماوە وخەریکی نووسینەوەی بیرەوەریەکانیەتی.چون لە مهاباد سەر بە بنەماڵەیەکی ناسراوە، ئەستەمە رەخنەشی لێبگێرێ.!
لە زیندانەی کە هێمنی لێ بووە،کابرای ساویلکەی گووندی کە چاوەدێری هیمنی دەکرد لێی دەپرسی: مامە پیرە تۆ بۆ لێرە زیندانی کراوی؟ ئەو کابرایە هێمنی نەدەناسی.هێمنیش دەڵێ:راستیەکەی ئەوەیە کە من دەست درێژیم کردۆتە سەر کچێک وزگیم پڕ کردوە.
کابرای ساویلکە وخۆش باوەڕ تووڕە دەبێ ودەڵێ: سەگ باب ...چۆن ئەو کارەت کردوە؟ دەبێ هەر بکوژرێی.خێرا قسەکانی هێمن دەباتە لای بەرپرسانی خودموختاریخوازی زیندان.ئەوانیش پێیان سەیر دەبێ!پاشآن بە کابرای گووندی دەڵێن: ئەو کەسە ناوی هێمن وشاعیرە قەت کاری ئاواناکا. تۆ نایناسی؟ لە هێمن دەپرسن بۆ چی ئاوات قسە کردوە؟
هێمنیش دەڵێ: راستیەکەی بۆیە ئاوام گووتوە کە منیش بنێرنە وڵاتی سۆئێد!!
سرنج: یەکەمجار بەکار هێنای وشەی / جاشێ میللی / لە لایان قاسملوو بە هێمن گووتراوە.هەروەها مەلا عەوڵای حەسەنزادە / حەیاکی/ بۆ هۆی جیاوازیی بیروباوەڕدەگەڵ هێمن وشەرە دندووکەی حیزبی پێی دەگووت:جاشە پیرە وسەرقافڵەی جاشآن!
تێبینی: ئەوبابەتە / هێمن وزیندانی دۆلەتوو/ هی من نییە، دۆستێکی بەرێزم لە مهابادەوە بۆی ناردووم وئیزنی پێداوم بڵاوی کەمەوە. منیش بڵاوم کردوە. شنۆیی گووتنێکیان دەڵێن: کەس وێی نەکەوێ. یانی کەس زوێر نەبێ.کەسیش بیر لە جوابە جەنگی نەکاتەوە. بە داخەوە ئەوە بەسێک لە مێژوومان کە بە سەرماندا وێران بووە.

سندوقی:کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە