نامەیەکی ئاوەڵا بۆ مەسعود کوڕی مەلا مستەفا: ئێمە رەعیەت و مێگەل نین

Tuesday, 09/10/2018, 7:02

5520 بینراوە


دەمەوێ قسەیەکی ناخی دڵمتان پێبڵێم سەبارەت بەوەی لەگەرمەی هەڵمەتی هەڵبژاردن و لە وتەیەکدا بەرامبەر بەو جەماوەرەی ساڵەهای ساڵە ئیش لەسەر گەمژاندن و خەساندنیان ئەکەن و بەم ئەنجامی هەڵبژاردنەشدا دەردەکەوێ کە ئێستا بەرهەمەکەی ئەدرونەوە، نیشتمانێکی تاڵانکراو و گەلێکی مەراقپێکراوتان بەرهەمهێناوە
! تۆ فەرموت "من خاوەنی چل و هەشت ملیار دۆلار نیم، بەڵکو خاوەنی چل وهەشت ملیۆن کوردم"!

جەناب کوڕە رەز قورس و درۆزنەکەی مەلا مستەفای بارزانی..
ئەی سەرۆکی کۆمپانیای پارتی نادیموکراتی کوردستان.
هەی ئەندازیاری ڕیفراندۆمێکی شکست خواردو
ئەگەر بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی کە نازانم لە مەلا مستەفای باوکتانەوە بەمیرات بۆتان ماوەتەوە، یان ئەزەلیە و دیاری خواوەندە، وا بەئارەزوی خۆت شەق شەقێن و تۆپانێ بەچارە نووسی گەلێک دەکەیت، کەی ویستت خاکەکەی هەڕاج بکەیت و گەلەکەی بە گورگان خواردو بدەیت‌! ڕۆژێک ئاشبەتاڵی پێبکەن، ڕۆژێک دەسکەوتەکانی بخەیتە ژێر پۆستاڵی سوپاکەی سەرۆک سەدامەوە و دوایی لەشکرەکەی ئەردۆغانەوە!

ئەمەوێ لێرەدا هەندێ لەو پیرۆزیانەت بۆ باس بکەم، کە بە شانازیی خۆت و قوتابخانەکەی خوالێخۆشنەبوی باوکت و بنەماڵە خائینەکەت ئەژماری ئەکەیت:

١ــ ئەوشەوەی کە خەڵکی کوردستان بەرەوە بە ئاشبەتاڵ برد وخۆتان و حاشیە جامانەسوور و صۆرەکانتان پێی ئەڵێن نسکۆ، ئەو کەسانەی لە بەندیخانەی خەلان بەند کرا بوون، ئیدریسی و ئازاد بەرواری و جەمال قاسم هەموویانیان گوللە باران کرد، لەوانە خوالێخۆشبو)فاخیر مێرگەسوری(، ئایا کەسوکارو هاوڕیکانیان لەناو چل وهەشت ملێۆنەکەدا ناویان تۆمارکراوە کە تۆ خۆت بە خاوەنیان دەزانیت ؟ 
٢ــ ئایا مەبەستت لەهەموو کەسوکاری ئەوانەشە، کە بە پیلانی پاراستن لەکاتی شۆڕشی ئەیلول بێسەروشوێن کران و ئێستاش تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە، یان ئەو گەنجانەی لەدوای راپەڕین لەزیندانی ئاکرێ کوژران، هەر لەحساب کراوەکانن؟
٣ــ هەموو ئەو کوردانەی کە قیادەموەقەتە لەکارەساتی هەکاریدا کوشتانن هەر لە لیستی ٤٨ ملیۆنەکەدان؟
٤ــ هەموو ئەو کوردانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی قیادە موەقەتەکەی جەنابت بە کرێیەکی کەم بۆ رژێمی داپڵۆسێنەری خومەینیتان کوشت ناونوس کراون؟
 ٥ــ هەی مەسعود باوکی مەسرور و جانەوەرەکانی تر، ئایا هەموو ئەو شۆڕشگێڕانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە قوتابخانەکەی باوکی ڕەحمەتیت پێشکەشی شای ئێرانتان ئەکردنەوە، بڵێی لەو ئامارەی بەڕێزتانا بوونیان هەبێت یان دکتۆر شڤان و کوردەکانی باکور؟ 
٦ــ ئەو شەڕانەی کە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان بەکرێیەکی ناچیزە بۆ تورکیا کردتان و ئەیکەن، خاوەن شەهیدەکانیان لە ٤٨ ملیۆنەکەدان؟
٧ــ هەی قوتابی قوتابخانە و ڕێبواری رێبازە پڕلە خیانەتو شەرمەزاریەکەی بارزانی، ئایا کەسوکارو خانەوادەی ئێزیدییەکان کە گورگان خواردوتان کردن و لەبەردەم داعشدا بەجێتان هێشتن، دەەکەونە ناو ئەو ٤٨ ملیۆنەوە؟ 
٨ــ ئەرێ بابی مەسروری قومارچی و سادیس: تۆبڵێی کەسوکارەکەی کەریم عوسمان کە لە ٣١ ئابدا پێش کوشتنی زمانیتان بڕی تەنها لەبەر ئەوەی بێژەرێک بوو، وا زۆر بێشەرمانە ئەوانیشت حساب کردووە، خیانەتەکان زۆرن.ئەتوانین تا خاڵی هەزارەهەمین ئەژماری بکەین.بۆیە لەم خاڵەوە باز دەدەین بۆ خاڵی هەزارهەمین، تا سەری ئەو چل وحەوت ملیۆن و نۆسەد و نەوەد ونۆ هەزار کوردە، کە خۆت کردوەتە خاوەنیان و بەکۆیلەی خۆتییان ئەزانی، بۆیە هەرکات ویستت هەرزان فرۆشیان ئەکەیت، هەر بۆیە داواکارم.ئەمر بفەرمویت من لەو لیستە چل و هەشت ملێۆنیە دەربهێنن، چونکە تۆ خاوەنی من نییت، تۆ خاوەنی خۆشت نییت، بەڵکو ئەوە ئۆردوگان و دەوڵەتە داگیرکەرەکانە خاوەنی تۆن، تۆ ئەو کەسە نییت کە هێندە شەریف بیت، تا خاوەندارێتی ئێمە بکەیت.
خاڵی١٠٠٠ ــ ئەگەر ئەوانی تر تۆمار بکەین تەواو نابێت ڕەنگە چل و هەشت ملێۆن تاوان زۆر زیاتر بێت، هەر لەبەر ئەو هۆکارەیە ئەگەر کەسوکاری ئەو قوربانیانەی خۆت و قوتابخانەکە و ڕێبازە گڵاوەکەی بارزانی بابتان خیانەتتان لێکردبن ئەوان دڵیان فراوان بێت و بتانبەخشن، ئەوا بەندە بڕیاری یاخی بوونم داوە لەو چل وهەشت ملێۆنەدا من حیساب مەکەن.
 تکایە، سویندتت دەخۆم بەو کوردستانەی، کە درێغیتان نەکردوە لە خیانەت بەرامبەر هەر چوار پارچەکەی، سوێندنی تۆش دەدەم بە چاڵە نەوتەکان، ئەمجارەیەن ئەگەر شەکرێکی وات لە دەم هەڵوەری بفەرمو من خاوەنی چلوحەوت ملێۆن و نۆسەد و نەود و نۆ هەزار کوردم، یەک کەسم لێ یاخی بووە و نمەک بەحەرامە و کۆیلەیی قبوڵ نییە!
تۆ ئەو ناسەرۆکەی، کە لە ئاست هەموو دوژمنانی گەلەکەتدا ئامادەی بچەمێیتەوە، بەڵام ئامادە نیت بۆ یەک جاریش چییە داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکەیت، بەرامبەر ئەو هەموو خیانەتانەی خۆت و باوکت و بنەماڵەکەت لێت کردون!
 ئەی سەرۆکە نەخوێندەوارەکە خاوەنی ) ٤٧٩٩٩٠٠٠( کوردی داماو و بەخت ڕەش، ئایا پرست بە گەلی کوردە کردوە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوا و باکور کە بەدرێژایی مێژوو خیانەتیان لێ کردوون، وکڕین و فرۆشتووتانن، ، ئایا ئەوانیش ڕازین خائینێک خاوەنیان بێت؟ هەر بۆیە من بڕیارم داوە لەو)٤٨٠٠٠٠٠٠ ( چلوهەشت ملێۆن کوردە نەبم کە جەنابتان خودانین.
 لە کۆتاییدا ئەڵێم ئەزبەنی چل و هەشت ملیار دۆلارەکە بۆ خۆت و دەست لە بەرۆکی چل وحەوت ملیۆن و نۆسەد و نەوەد و نۆ هەزار کورد بەردە و بە جێیان بهێڵن، منی یاخیش بدەنە دەست قەدەری ڕۆژگار بەڵکو لە دواساتەکانی ژیانیش دا بێت گەلەکەم ببینم ڕزگاری بووبێت لە دەست کۆت و پێوەندی بنەماڵە کێویەکەکان.
گەلێک بە کۆیلەی خۆت بزانیت، دڵنیابە لە ناشرین ترین و بۆگەنترین کونجی مێژودا جێگەت نییە، ڕەنگە وەک قەزافی کەسیش نەزانێ گۆڕەکەت لە کوێیە، دڵنیام زۆربەی هەرە زۆری گەلی کورد تۆ بە خاوەنی خۆی نازانێت، صورە و پارتە خوێڕییەکان ناڵێم، ، ئەو کوردانە دەڵێم، کە ئەمڕۆ گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی لە کە کەسێکی وەک تۆ گجکە و لەخۆبایی، چ گاڵتەجاڕی و شەرمەزارییەکی گەورەیە، کەسێک خۆی بەسەرکردە و نوێنەری گەلێک بزانێت لەم سەردەمی پڕ لەگۆڕانکاریی تەکنیک و تەکنەلۆجیایەدا ناماقوڵی وا بکات! خۆی بەشوان بزانێ و خەڵکیش بە مێگەل..هەرچەندە ئەم شەکر شكاندنەت بەبێدەنگی تێپەڕی، بەڵام دڵنیابە پێیان نەنگە لە سەرژمێری گەلێکدا ناویان تۆمار بکەن قوتابخانە و ڕیبازەکە هی باوکت بێت و جەنابیشتان خاوەنی بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە