میللەت و راپەرین ، شۆرش و دەسەڵات ، خێڵ و دزی و تاڵان ١٩٩١_٢٠١٩

Monday, 11/02/2019, 23:51

11276 بینراوە


راپەرین
بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک یادی راپەرین دێ ، ئەگەڕ پێمان بکڕێت بۆ چەند ساڵێک بگەڕێنەوە دواوەوە ، لە ھەمان ڕۆژدا لە ھەمان شۆنی ڕوداوەکان  ئامادە بین  ، لە بەردەم شاڵاوی فەرھود تاڵان وەکو وێنەێ سلفی وێنە بگرین لەگەڵیاندا بگەرێنەوە بۆ ساتە کە ئێمە تیان ، ئەوسا بۆمان روون ئەبێ کە ئێمە ھیچمان بە کاری نیشتمانی نەتەوایەتی و کوردایەتی خۆمان ھەڵنساوین ، ئەوەی خاوەن ھەڵویست ڕۆیشت ھەندەران ،  بۆیە ڕۆژانی راپەرین لە کات و شۆن دا ئەبێتە بەردێکی زۆر گەورە لە ژێر پاماندا ، راپەرین کە خەڵک کردی خەڵگێکی کە مەیینەکی ئینتھازی ، سواڕ سەریبوون و ، ھەرچی دامەزراوەی دەوڵەت ھەبوو لەچەند ڕۆژێکێ کەمدا ھەموو تەفر تونا کرا بەشێک زۆریشی لە کارگەو بەنداو کەل و پەلی فەرمانگەکان ، ئامێری قورسی دزیان و ئاودیویانکرد ، شتێک نەما ناوی پیشە سازی بێ ، ھەموو کەوتە شێر لافاوی فەرھودوە بەکۆمەڵانی خەڵکی سەرتاسەری کوردستان عێراق ھەموو بەژدار بوون تەنیا چەند تاکە گەسێک کە زۆر شەرمنانە سەیری ئەم حاڵەتیان کرد ، ھەندێکیان لە ھەۆڵی ئەوە دابوون پاراستنی کتێبخانەکان بەکن لە سوتان لە دزین ، دامەزراوە ھەبوو تەمنی سەد ساڵ لەم دەوڵەتەدا وێرانکرا ، نازانرا راپەرین بۆ ئەو کرا یاخود بۆ رۆخانی سەدام حوسین ، کە دامو دەزکای خزمت گوزاری لە کوردستان  بۆ خزمەت ھاوڵاتی کورد دوای بۆ خزمەت شۆرش ڕاتەڕین ئەبوو ئەگەر تاڵان نەکرایە .. 
شۆرش ........ 
ھەر لە سەرتاوە ھاتن وەکو رەشەبایەکی رەش بەناو شاخ و بیابان ھاتۆ چۆیان کرد بە ھەڵگرتنی ئاڵای ھەڵگیرسانی شۆرش کەوتنە ناو لادێو دێھاتەکان  ، سەیریان کرد کۆمەڵکایەکی بەرھەم ھێنەر ساکار لەناو لادێکان ئەژین ، دەستیان درێژ کرد سەر بەرھەمی دەستیان بخۆن ، بۆیە مەیدانی شۆرش لادێکانی کوردستان بوو ،لادێکان بەشێکی گرنگی ژێر خانی ئابوری بوو ، خوری و ئاژەڵ و بەربوومی کشتو کاڵی بەڕھەم ئەھێنا ، شۆرش کومەڵگایەکی کوردەواری لە کۆمەڵگایەکی بەڕھەم ھێنەر ەوە گۆری بۆ کۆمەڵگایەکی چەکدرا و عەسەکەری تارێ و بەرھەم ھێنانی توندو تیژی 
دەسەڵات ........
خۆی زۆر جوان دیار بوو گی کردی گێ ھاتو گێ رۆیشت گێ بردی گێ خواردی ، دوای ڕاپەڕین گۆمەڵانی خەڵک چاوەروان بە چاوی  گێورەوە ،  نەشیان زانی کە کەوتنە داوی کۆمەڵی دەسەڵاتداری پارەپەرست  ،  ئەوانەی دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرد کۆمەڵێک خەڵکی نەخوێنەواری ئۆردوگاکان بوون ، هەندێکیان هەر شاری نەدیبوو ، وهەندێکیان بەدرێژای تەمەنیان دووکتێبیان نەخوێندوەتەوە ، واتا سیاسیەکی دۆڕاو بوو ، نەزان ، چاوچنۆک.
خێڵ .....
خێڵ شوێنی دامەزراوەکانی گرتەوە ، دەسرۆیشتوەکانی ناو خێڵ دەستیان گرت بەسەر زەوی وزاری دەوڵەت وشوێنە تجاریەکانی شارەکان وبەپارەی میللەت مۆڵ وباڵەخان وکۆمپانیایان دروستکرد.
دزی وتاڵان ........
  دەسڕۆیشتوانی ناو حیزبەکان ، کە بەڕابەڕایتی پارتی و  یەکێتی و کۆمەڵی حزبی کوردستان تر دوای ئەوەی خۆیان بەڕنگی سەوز زەدو سوورو رەنەگەکانی تر خۆیان گۆڕی  چوونە ناو ریزی میللەتەوە  ، دەستیان بە دزینی سەروەت وسامانی کوردستان کرد وبە ملیارات دۆلاری ئەم وڵاتەیان تەحویلی بانکەکانی دەرەوە کرد ، بۆ ئەوەی ژیانێکی ھای لایف بژین لەیادیێان چوو کە ئەوان ھاتونە بۆ خزمەتی میللەت ... 
میللەت .......
میللەت لە بەربوومی راپەریندا میللەت تەنها هەژاری ونەبوونی وڵاتێکی موفلس وێرانی بۆ مایەوە.بەعەقڵی خێڵەکیانەو نەخوێندەواریەوە، خۆیان کرد بە،خاوەن تاپۆی رەشی کوردستان ھەر یەکێکیان ووتی من خاوەن ئەم گردەم گردەکان تەنیابووە شۆنی سەرکردەکان کەکاتێک خاوەن مترێ زووێ نەبوون ،  بۆیە گڕد  نەما لە کوردستان بێ خاوەن ، ئەمانە کوردستانیان داگیر کرد  وسەروەت وسامانی وڵاتەکەیان دزی وئەوەشی ماویەوە  فرۆشتیان بە تورک ئێران .بەهەموو حیزبەکان نزیکەی دووسەد ئەندام سەرکردایەتی ومەکتەب سیاسیان هەبوو ، لەم دووسەدە ، پێنج کەسیان تێدا نەبوو شارەزای سیاسەت بێت ، ساڵی کتێبێک بخوێنێتەوە ، بەڵام بەسەدەھا ساسەت مەداری بەپرسانی دوای راپەرین بە،بروانامەی تەزویری بوونە خاوەن پلەو پایە ، لە کاتێک دا ناتوانی قلەوێتەیەک ببستێ و نازانێت جل لەبەرکات نۆزانێت ئەتکێت چیە ، کۆیلەی یەکترن ، درۆزن ، سوک بوون ، دەیان رفتار وپەیوەندی سێکسیان بۆ خۆیان حلال کرد ، دڵنیام تییان هەیە لەرۆژگارێکدا سێکسی لەگەڵ کەر کردوە ، ئێستا ملێاردێر بووە ، لە دەسکەوتەکانی راپەرین  مناڵانی بەپرسانی پارتەکان بە بێ مەرجی یاسایی لە زانکۆ خۆێندیان تەواو کرد بەبێ ھیچ مەرجێک دامەزرا بووە خاوەن مووچە  ،  بەبێ ئەوەی دەوام بکات  ، 
ئەمانە وڵاتەکەیان سفرکرد لەپیشەسازی، کشت وکاڵ، لە ئاکام دا ئەم دەسەڵاتەی کە ئێستا حوکمرانی کوردستان ئەکا دروست بوون ھەتاکو ئەم ساتانە ھەڕ خۆیانن ھەڕ خۆشیان ئەمێنن ئەگەر ئەمە حاڵی میللەت بێ ، بۆیە ووترا .... زێرە ...زێرە سەرۆکانی حزبەکانمان زێرە .......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە