كه‌ركوك مەکەنە سیمبوڵی بازرگانیکردن بۆ خۆتان

Wednesday, 30/01/2019, 18:59

4286 بینراوە


کاتێک باسی كه‌ركوك ئەکرێت ئەم ووشە دراماتیکیانە دێتە سەر زاری بەپرسان و دەسەڵاتداران ،  ته‌بعیس .ته‌رحیل .ته‌هجیر . ته‌عریب ، ئەنفال ، کە هه‌مووی ڕێگایە بەکار دێ‌ بۆ مه‌حرومكردنی كورد له‌ كه‌ركوك ، دوا بەدوای ڕژێمە دکاتۆرییەکان ، دەسەڵاتداران و بەرپڕسانی پارتو حکومەتە کوردییەکان  لە سەرووی ھەمویانەوە  ، ئەم ووشانە ھەردەم بەکاریان ھێناوە بۆ چەواشەکردنو، سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورد له‌ كه‌ركوكدا ، كه‌ركوك سسته‌مێكی كه‌م وێنه‌و حیكایه‌تێكی نه‌بڕاوه‌ی پر ئازاره‌.مەینەتییە ، بۆیە بۆ تێڕوانیین لە ئەدەبیاتی ھەموو ھێزە سیاسیەکانی کوردستان ھەرلەسەرەتای ھەڵگیرسانی شۆرشی کوردی ، دروست بوونی پاییەی پارتەکان بە درێژایی مێژو بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم میللەتەی کورد بووە ، كه‌ركوك شۆنێکە لە قوڵایی خۆی دا جێگەی بۆ خۆی کردووە سڕو سارد بووە ، سەڕۆکی پارتەکان ڕێگە نادەن پێ دەڕبچێ ئاو ھەوای ئەم سەردەمە بچۆشێ ، بە جیاوازی ھەموو رەمزەکانی تری میللەتی کورد ، کەرکوک  ئامێریکە درووست کراوەی کۆمەڵی کەسی پارە پرستو بۆ ئەوەی لە کاتی ئیفلاس بوندا ڕێگەی بۆ بەرن ، بۆیە لەشەڕو لە سەرکەوتندا ، لە جەنگ لە گفتوکۆدا ، لە ڕێکەوتن دا ، كه‌ركوك خاڵێک بووە بۆ یەکلاکردنوەی ئەم پرسانە ، بۆیە كه‌ركوك بە ڕەمزە ئەبەدییەکەی خۆیەوە ، کەئاگری باباگورگور ، لە ھاوین و زستان لە پایز و بەھاردا ھەڵگیرساوە ناکوژی ، لە بازاڕەگەی شۆریجەوە لە سەربانی ماڵە گۆنەکانی ، لە کاتی تاریکە شەو شەوقی ئاگرو بۆنی دووکەڵی ئاگرەکەیەوە ،  میللەتی سام خەیاڵ کردووە ، ئاگای لە خۆی نەماوە کەسیش نازانی ھۆیەکە ئەو ئاگرە کەئەسوتێ ، سەیر ئەوە ئێستاکە خانوی زیادە ڕۆ زۆر نزیکە لەم ئاگرە ،  کورد ئەسۆتێ سوتاوە بەدس ھەموو شتێک ، چۆنیش ئاگری باباگوگورھەڵگیرساوە لە دێرە زەمانێکی زووە گێش بو ئەم ئاگرەی ھەڵگیرسان ئەگەر بونەری ئەم دونیایەش بێ ، ئەوە بەھەمان شێوە كه‌ركوك ئاگڕێکی بەتین بوو بۆ سوتاندنی ناوەکەی خۆی ، ھەر لەدوای دروست بوونی زاراوە سیاسیەکان  ، ئەم ئاگڕەھەتا سەر بو بۆ سوتانی ھەموو ئاواتێکی کورد لە پێشو لە ئێستادا لە پاشەڕۆژدا ، سەیر بکەین کە پێش ھەموو سیاسیەکانی کورد دایم شینو ڕۆڕۆیانە بەناوی کەرکوکەوە ، کە ، زۆر لە وێستگەکانی پارتە کوردییەکان بە تایبەت پارتی یەکێتێ کردویانە بە رمزێک ، وەکو چۆن جەلالیەکان لە سەر زاڕی جلال تالەبانی ، كه‌ركوك قودسی کوردستانە ، زۆر چاک ئەزانیین عەرەب ھەتاکو ماوە شین ڕۆڕۆیەتی بۆ قودس وەکو چۆن تاریق عەزیز وەزیری دەرەوەی سەدام حوسین بە کورد وتووە ، چۆن ئێمەی عەرەب بۆ فەلستین ئەگرین ئێوش بۆ كه‌ركوك ئەگیڕێن ھەتاکو سەر ، ئەگەر جەلال تالەبانی شارەزای تەوای ھەبوویانە لە ئەدەبیاتی سیاسی ئەم ناوەی ڵی نە ئەنا ، کە خۆشی چاک ئەیزانی کە محالە قودس بگەڕێتەوە باوەشی عەرەب ، کوردستانە لەلای پارتی كه‌ركوك دڵی کوردستان کە ھیچ کاتێک پارتی خاوەن دڵ نەبووە،ھەردەم پیشەی بەکوشتن بڕین بووە ھەڕوەھا دوژمن بووە ئیتر دڵی چی لە كه‌ركوك نا ، بۆیە ئەم ڕەمزو ناو شیعاراتانە ، لە ھەموو کاتەکان تەنیا بۆ بەڕژەوەندی خۆیان بوو ھیچی تر نەبووە ، ، ھەروەھا لە قازانجی دراوسێان بە تایبەت لە کاتی سەڕ ھەڵدانی گۆران کاری لە باری  سیاسی کە  قازانجی کوردو كه‌ركوك بۆ قازانجی تورکیا ئێران بووە ، لەسەر ئاستی خەڵکی شاری كه‌ركوك بوونە ڕەمزێک بۆ ھەموو ئازاڕێک کە بەسەر ئەم میللەتەوە ، سەیر لە وەدایە ووشەی كه‌ركوك بە چەند شێوەیەک ئەنوسڕی لە زمانی کوردی  چاک سەیر کەن ئەگەر كه‌ركوك لە پایەی ئەم دوو حزبە بە گرنگ بووایە  ئەوە نایان ئەکرد کالتە جاری کات و شۆن وەکو چۆن  لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ ڕاپەرینیان تەنیا لە چوار گۆشەیەکی چەند ناوچەیەک دا بوو ئەگەر چی ھەموو عێراق لەیەک وەزعدا بوو ، نەیان کرد داوەشیان نەکرد ، خۆیان کشانە دواوە تەنیا لە سێ پاڕێزگایە ، دوا بەدوا ٢٠٠٣ كه‌ركوك بووە بازاڕێک چەور بۆ ھەموو لایەنەکان بۆ پرکردنی گیرفانیان ، کە زوربەیان خاوەنی سیارەیەکی برازیلی نەبوون ئێستاکە خاوەن دۆچو ئۆباماو سیارەی بەرزو جام ڕەشن  ،  بۆیە ئەوەی ئەڵی كه‌ركوك گڕنگ بوو گرنگ نەبو بە پێچەوانە ، ھەتاکو لە بەرنامەو ئەدەبیاتی گۆران دا لە جمو جۆڵەی گۆران دا سەیر کەن كه‌ركوك لە خواری ھەستە بەچۆشەکانی ئەندامەکانیانە لەسەر بنەمای ئەوەی كه‌ركوك ئەبێت سیاسەتێکی تایبەتی ھەبێ ، کە ئەمەش جۆڕێک ڕێگایەکی تڕی ھاوبەشی یەگێتی و پارتی ، چۆن تەنیا بۆ کوردستان کار  ئەکەن نەک بۆ كه‌ركوك ، ئەمە راسەتەو دروستە  چونکە كه‌ركوك تەنیا بۆ خۆش کردنی بازارە لە کاتی ئیفلاس بوون دا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە