لەگەل بەرزترین بەرپرسی ئامنستی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان باسکرا

Saturday, 16/02/2019, 8:20

6323 بینراوە


لەبڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ ئامنستی ئینتەرناشناڵ دوو کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامدا لەسەر کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان و شوێن بزرکردنی شێروان شێروانی
ئەمڕۆ، ڕەگەز کەمال هاوڕێکخەری ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و هیوا خۆشناو ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی ئەمنستی لەگەڵ بەرپرسانی ئامنستی ئینتەرناشناڵ کۆبوونەوە تیایدا ئاماژە بەڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان بەگشتی و کەیسی زیندانیکراوانی بادینان بەتایبەتی هەڵوێستەی لەسەرکرا و دڵنیاییمان وەرگرت لە هەریەک ئێمیلی فڕانک بەرپرسی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو، ماریسە هیدریکس بەرپرسی کارگێڕی ئامنستی و فلیپ هێنزمانس بەڕێوەبەری گشتی ئامنستی کە فشارەکانیان زیاتر بکەن لەسەر پارتی و ئازادکردنی زیندانی کراوان و دیاریکردنی چارەنوسی شێروانی
ڕەگەز کەمال بۆ مالپەڕی ١٧ی شوبات وتی
جێگەی خۆشحاڵی بوو کە بەرپرسە باڵاکانی ئامنستی لەهەموو کردەوە تیرۆرستی و قێزەونەکانی پارتی بەرامبەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان ئاگادارن لەنمونەی هەڕەشەی سێکسی لەناو زیندان بۆ دانپیانان و جۆرەکانی تری پێشێلکاری.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە