کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ،ک) لە روانگەیەکی دیکەوە!

Wednesday, 20/02/2019, 11:18

8834 بینراوە


یەکەم دانیشتنی بە کۆمەڵ لە رۆژی ٢٢/٥/١٣٢١ی هەتاوی (١٩٤٢ی زایینی ) لە شآری مهاباد لە باغێکی ناوشآر ولە باشووری مهاباد بە ناوی باغی/ئەمینولئیسلام / پێکهاتووە.لە ناوەڕاست ئەو باغەدا دارەگوێزێکی مەزنی تێدا بوو ( من بە منداڵی لە ژێر سێبەری ئەو دارەگوێزەدانان وچاییم خواردوە)لەو دانیشتنەدا کەسانێکیش لە باشووری کوردستان لە لایان حیزبی هیواوە بەشداریان کردوە.گۆیا پێش راگەیاندنی /ژ، ک / قەرار بووە دەگەڵ قازی موحەممەدیش قسە بکرێ چون گووتوویانە پێشەوای کوردەودەبێ پرسی پێ بکرێ. بەڵام پاشآن لەو بڕیارە پاشگەز دەبنەوە.بەو جۆرە کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد /ژ،ک / پێک دێ ودەست بە خەباتو چالاکی  خۆی دەکا.
سەرەتا با لە  مەڕامنامەو نیزامنامەی /ژ،ک/ دەست پێبکەین کە بە پێی دەستورەکانی دینی ئیسلام گەڵاڵە کراوە وپێی باوەڕمەند بووە:
یەک: نابێ بە هیچ شێوەیەک خەیانەت لە کورد بکرێ.
دوو: تێکۆشآن بۆ سەر بە خۆیی کوردستان.
سێ: پاراستنی نەهێنیەکانی حیزبی هەم بە زمان وقەڵەم وبە ئاماژە.
چوار: ئەندامی حیزبی، دەبێ تا کۆتایی تەمەن وەک ئەندام بمێنێتەوە!
پێنج:تەواوی  پیاوی کورد وەک برا وتەواوی ژنی کورد وەک خوشک چاولێدەکرێ.
شەش: هیچ ئەندامێک کۆمەڵە بە بێ ئیزنی کۆمەڵە مافی نییە ببێتە ئەندام لە حیزب ورێکخراوەیەکی دیکەدا!
حەوت: چون زۆرینەی نەتەوەی کورد باوەڕمەندن بە ئایینی ئیسلام، بۆیە کۆمەڵە تەنیا ئایینی ئیسلام بە رەسمی دەناسێ وبۆ پەرەپێدانی ئەو ڕیبازەش حەول دەدا ودەگەڵ کەسانی منافیق/ دووڕوو / بەربەرەکانێ دەکا.
هەشت:ڕێبازی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد، ڕێبازێکی دێمۆکڕاتیکە وبۆ دابینکردنی ژیانێکی خۆش بۆ تەواوی مرۆڤەکان تێدەکۆشێ.
نۆ:ژ،کاف، بە یەک چاو دەنواڕیتە هۆز وعەشیرەکانی کورد وحەولی برایەتی دەدا لە نێوانیاندا،کاتێک رەخنەشیان لێدەگرێ لە رووی دڵسۆزیەودەخوازێ رەفتارو کەرداری نادروست لە نێوانان کوردان بن بڕ بکا.
دە: هەر ڕیبازێک یان دینێک بە شێوەی ریشەیی دژایەتی دەگەڵ دینی ئیسلام بکا لە لایان کۆمەڵەوە قەبوڵ ناکرێ ورەت دەکرێتەوە.
یازدە:هەر ئەندامێکی تازە کە دێتە ناو کۆمەڵە دەبێ سوێند بە قورعان بخوا. دەبێ باوەڕێ بە پەیرەووپڕۆگڕامی کۆمەڵە هەبێ.
بە گشتی ئەو ١١ خاڵە بناوان وپەیڕيوو نیزامنامەو کۆڵەگی ڕێکخراوەیەک بوون کە لە کاتی خۆیدا لە شاری مهاباد چەکرەی دەرخست وناوی خۆی نا کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ،ک/.
ئەو ڕێبازە بۆ نەیتوانی بۆ ماوەیەکی دووروودرێژ بەردەوام بێ؟بۆ چی زۆر زوو دژایەتی لە سەر بەڕێوە چوو؟بۆ سۆڤیەتی ئەوکات وئامریکا وچەند دەوڵەتی زلهێزی دیکەش دەگەڵ خواستوویستەکانی ژ،کافدا نەبوون؟ڕۆڵی قازی موحەممەد لە تواندنەوەی ژ،کافداچۆن هەڵدەسێنگدرێ؟قازی موحەممەد بۆ کرا بە ئەندامی ژ،کاف؟
ئەو پرسیارانە تا ئەو سەردەمەش بێ جواب ماونەتەوە!لەزانستی سیاسی وچارەسەرکردنی کێشەی هەرنەتەوەیەکدا بابەتێک هەیە کە پێی دەگووترێ ڕیکاری خەسارناسی.کورد وسەرهەڵدانی کورد لەو بوارەدا گەلێک لاوزکەمتەرخەم بووە.بەڵگەش بۆ ئەو قسەیە شکستەکانی یەک بە دوای یەکی کوردە لە سەدەی رابوردوودا. کاتیك شەڕی یەکەمی جیهانی کرا،میلیونان خەڵک کوژران وبرینداربوون، هەزاران شاروشارۆچکەو گووند خاپوور کران. ئابووری ئەو وڵاتانە تێک تەپین، چوون هیچ خەسارناسیەک بۆ ئەو شەڕە نەکرا، زۆری نەخایاند شەڕی دووهەمی جیهانیش روویدا.
دوای ماڵوێرانەیی ئەو شەڕە،کاتێک کۆتایی پێهات، ئیدی ڕیکاری خەسارناسی دەستی پێکرد،بۆئە وڵاتانی بەشدار بووی ئەو شەڕە لە دەستپێکی هەزارەی سێدا زۆر لە پێشترن لە وڵاتانی ئیسلامی وجیهانی سێهەم.
" رێبازی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد:
لە لای سەرووی ئەو بابەتە لە ١١خاڵدا ئەرک وپڕۆگڕآمی /ژ،کافم/ نووسیوە.ئەوەی کە لە مێژووی کورددا وەک شێرپەنجە جەستەی دیرۆکی کوردی داگرتووە ئەوەیە کە لە هەر قۆناغێکی دیرۆکی بەرپرس ومەرپرسی حیزبی ئەو دەرمانە تاڵەمان دەگەرووی ڕۆدەکەن ودەڵێن: بۆ ئەوکاتی دیرۆک وزەمەن هەر ئەوە دەکرا! منیش دەپرسم ؟ ئەدی سەرکردەورێکخراوەی پێشهەنگ ودوورناس یانی چێ؟ئەدی رێبازوڕیکاری پێشکەوتوووکردخوازانە  لە کوێی ئەو سەرهەڵدانە جێگادەگرێ؟
کروور کروور خەڵک بە کوشت دەدەن، وێڕانی لە سەر ،وێرانی ماڵی خەڵك دادەڕوخێنن،خەڵک تووشی خەمۆکێی مێژوویی دەکەن، پاشآن کە شکستیان خوارد زۆر بەهاسانی ، هەر ئەوەدەمان پێ دەکرا!بۆ ئەو کات هەر ئاوامان بۆ دەرەخسا!لە ئاست ژێ،کافیش هەر بەو شێوەیە.بە باوەڕێ من لە ئەساسنامەی کۆمەڵەی ژێ،کافدا،تەنیا دووخاڵی ئەرێنی تێدا دەبینم. یەکیان خاڵی ژمارە ٢ی ئەو رێکخراوەیە، کە باس لە سەربەخۆیی کوردستانێکی یەکگرتوودەکا.خاڵی دووهەمیش ئەوەیە کە ژێ کاف پشتی بە چینی ناوەندیی کۆمەڵگا بەستبوو،خۆی لە دەرەبەگ وئاغاومەلاوشێخ و،،، دوور ڕاگرتبوو.سرنج بدەنە خاڵەکانی دیکە کە نەئەوکات نەئێستێش بەکاری چآرەسەریی نایەن.من ناڵێم نەدەبوا رەچاونەکرابایەن، بەڵام بۆ پشتبەستن نەدەبوون. بەتایبەت خاڵی ٧و خاڵی ١٠ کە هیچ جیاوازیەک نابینم دەگەڵ هەڵویستی رێکخراوە تووند ئاژۆکانی ئەوسەردەم وئێستا کە ژێ کاف باوەڕی بەو دوو خاڵە هەیە.( هەر چەند ئەو دۆزەی کە ژێ کاف وەئەستۆی خۆی گرتووە یەکجار جیاوازە دەگەڵ هزری رێکخراوە ئیسلامیەکان) بەڵام رێکخراوەی پێش کەتوو کە باس لە دێمۆکڕاسی دەکا دەبێ خۆی لە ئیسلامی سیاسی هزریی دەمارگرژی بە دوور رابگرێ. هەر حیزبێک لە سەر بنەمای ئەو ٢ خاڵەی کە ئاماژەی پێکراوە تێکۆشآن بەڕێوە بەرێ هیچکات ناگاتە ئامانج بۆ چآرەسەرکردنی کێشەی کورد.
" ڕۆڵی قازی محەممەد لە تواندنەوەی ژێ،کافدا”
بنەماڵەی قازیەکان بە ڕەچەڵەکی بنەماڵەیی خەڵكی وڵاتی تاجیکستانن وریشەیان کورد نەبوو. بەڵام کاتی خۆی خۆیان گەیاندۆتە ئیڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان ولە شآری مهاباد نیشتەجێ بوون.بە هۆی ئەوەی کە بنەماڵەیەکی زۆر بون ،پیشەی موفتیگەریان رەچاو کردوە  توانیان لە ماوەیەکی کورتدا پێگەیەکی بە هێزی کۆمەڵایەتی بۆ خۆیان پێکبێنن.  بۆیە دامودەزگاومەحکەمیان لە شآری مهاباد دامەزراندووە ومتمانەی خەڵكیان بۆ لای خۆیان راکێشاوە ولە ماوەیەکی کورتدا بوونەتە خاوەن رێز وموڵكداری گەورە. لەو کاتیشدا شآری مهاباد ،شارێکی بچووک بووە،دادگاویاساورێساو دادوەری بە پێی پێویست بڕەوی نەبووە، ئەو ئەرکانە لە سەر شانی بنەماڵەی قازیەکان بووە.
کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد زۆر زووتوانی پەرە بسێینێ.بەڵام بەرپرسانی کۆمەڵە هەستیان بە بۆشآییەک دەکرد.ئەویش پێگەی کۆمەڵایەتی قازی محەممەد بووکە  بۆ ئەوەی کۆمەڵە بەرفراوانتر بێتەو دەبوایە قازی محەممەد وەک ئەندام وەرگیرابایە.لەو سەردەمدا نە تورکیە ونەئیڕان ونە سۆڤیەت ونە ئامریکا نەیان دەیانخواست ئاڵۆزیەکی دیکە لەو ناوچەیە پێکبێ.داخوازیی ژێ کاف بۆ دروستکردنی کوردستانێکی گەورە  لە لایان ئەو دەوڵەتانەوە قەبوڵ نەدەکرا.
جگە لە قازی محەممەد،  بە ٤ کەسی دیکەش پێشنیار کراوە کە ببێتە یەکەم سەرۆککۆماری کورد لە شآری مهاباد!بەڵام هیچکام لەو ٤ کەسە ئەو پێشنیارەیان قەبوڵ نەکردوە!لە کۆتاییدا بۆ تواندنەوەی  ژێ کاف ورووخاندنی هەستی نیشتمانپەروەریی کوردودەست بەردان لە پێکهێنانی کوردستانێکی سەربەخۆقازی محەممەدیان کردە  پەنگرکێشی سیاسەتی
خۆیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان ئەویش بە دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ودرووشمی خودماختاری  بۆکورد!
سەفەری کۆتایی قازی بۆ ئازەربایجانی سۆڤیەت وشآری باکۆ و گەرآنەوەی قازی بۆ مهاباد کە بە خەڵکی گووت: هیچ کەس رازی نییە بەراگەیاندنی کۆمار وپشتیوانیمان لێ ناکا بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربە خۆ. ئێمە دەبێ لە چوارچێوەی ئێڕاندا داوای خودموختاری بکەین.ئایا ڕۆڵی قازی محەمەد رۆلێکی نیشتمانی وکوردخوازانە بوو؟ئایا قازی محەممەد لە کایەی سیاسیدا دۆڕاندی؟ئایا قازی محەمەد کەسایەتیەکی سەربەخۆ بوو یان گیرۆدەی سیاسەتی دەرەکی؟دەردی نەزانینی مێژووی کورد، زانینە لە سەر دیرۆک،ئەو ئەرکە کێ وەئەستۆ ی دەگرێ؟کێ جوابی ئەو پرسیارانە دەداتەوە؟تا بزانین؟
" قسەی کۆتایی”
خاڵی دیرۆکی سرنجڕاکێش لە سەردەمی ژێ کافدا کە نابێ لە بیر بکرێ،ئەوەیە کە بە تۆبزی وبە ڕۆژی رووناک لە سەر دەستی  بەرپەسانی کورد لە لایان وڵاتانی بیانی بەتایبەت سۆڤیەتی ئەوکات ژێ،کاف لە ناوبراو داخوازیەکانی وەپشت گوێ خران. ڕیکخراووەیەک کە لە سەر جوغڕافیای کوردستان ولە شاری مهاباد دامەزراندنی خۆی راگەیاند،کەوتە بەرتۆفانی بێوادەی سیاسی وحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانیان لە جێگای ئەو بۆ دروست کردین.هەر ئەو کارەش بوو بە هۆی ئەوەی یادوتێکۆشانی کورت خایەنی ژێ کاف لە بیر نەکرێ. بە باوەڕی من هیچکات ئەساسنامەی ئەو حیزبە لە ئاواتەکانی گەلی نزیک نەبووە. چون رێکخراوەیەک کە بە شێوەیەکی دەمارگرژیانە وابەستەی رێنموونیەکانی ئایینی ئیسلام بێ ناتوانێ کێشەی بنەڕەتی نەتەوەیەکی بن دەستی وەک کورد چارەسەربکا. ئەو بۆ چوونەشم هیچکات بێ ڕێزی بە هیچ ئایینێک نییە. ئەوە راسیەکی دیرۆکیە.
جەعفەرکەریمی
سندووقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە