نهێنیەکانی کوشتنی پاپای فاتیکان لە فەڕەنسا

Saturday, 06/04/2019, 14:45

15381 بینراوە


وەک دەزانین ئەوانەی بە ناوی دینەوە دێنە مەیدانی سیاسی هەمیشە بە وشەی نەرم و بەهەشتێکی خەیاڵاوی خەڵکی ڕەش و ڕوت دەخەڵەتێنن. پاشان کە هێز دەگرنە دەست لە زۆرینەی دەسەڵاتەکانی سەرزەوی دڕندە ترن.. ئەم چیرۆکەی خوارەوەتان بۆ دەنوسمەوە مێژویەکی راستیە لە نێوانی پاشای فەڕەنسا پاشا فلیپ و پاپای فاتیکان.. کە هەردوکیان بۆ دەسەڵات ئامادەن هەموو جوانیەکانی دونیا بسوتێنن.

لەگەڵ وەسفی مرۆڤەکانی ناو ئەم چیرۆکە کارو بەسەرهاتەکانیش دەنوسم بۆیە ئەم نوسینە جوادا دەبێت لە نوسینەکانی ترم یان جودا دەبێت لە گێرانەوەی چیرۆکێک..کە ژیانی هەمو وکەراکتەرەکانت خوێندەوە ئەوکاتە چیرۆکەکە کامل دەبێت.

 

پاشای فەڕەنسا فلیپ ٣ لا هەردی

پاشا فلیپ زۆر هاوڕێی سوارچاک لاندری و سەرۆکی سوارچاکەکانی پاریس بوو گۆدفری، وە زۆریش نزیک بوو لە پاپای فاتیکان گریۆگری  واتە هیچی نەدەکرد بێ پرس و ڕای پاپای فاتیکان.

پاشا فلیپ ٣

ژنەکەی پاشا فلیپ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندی خۆشەویستی هەبوو لەگەڵ لاندری سوارچاک..هەرجارێک لاندری دەهاتە ناو کۆشک، پاشا وایدەزانی بۆ دیداری ئەو هاتوە ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو بۆ لای شاژن دەهات.
شاژنی فەڕەنسا خۆی فەڕەنسی نەبوو  کچی پاشای نەڤار بوو لە باکوری سپانیا.

 

راوێژکارەکەی پاشا فلیپی فەڕەنسا نۆگەرێت.

نۆگەرێت کێ بوو؟
تەمەنی ١٠ ساڵان بوو کاتێک پاپای فاتیکان گریۆگری ئەوسا قەشەبوو بڕیاری دا کە دایکو باوکی نۆگەرێت بە زیندویی بسوتێنێت، نۆگەرێت تەماشای دەکرد لەو ڕۆژەداو داوای لا پاپای فاتیکان کرد کە بیانبەخشێت ، پاپا سور بوو لەسەر کوشتنیان بەناوی ئەوەی گوایا شەیتان چۆتە جەستەیان..

نۆگەرێت

بۆیە کە نۆگەرێت بوە ڕاوێژکاری پاشا فلیپ بە هەموو جۆرێک هەوڵی دەدا مەسیحیەکان ویەهودیەکان و سوارچاکەکان لەناوبەرێک، نۆگەرێت کابرایەکی بلیمەت بوو لە دانانی سیناریۆ بۆ نەیارەکانی..

یەکەم کاری ئەو ئەوە بوو، بۆ ئەوەی پارەی زۆر تر پەیدا بکات بۆ پاشا فلیپ هەموو یەهودیەکانی لە پاریس دەرکردو پارەو سامانەکەیانی کردە ماڵی دەوڵەت..
دوەم کاری کچی پاشا فلیپ لەسەر ڕەزامەندی پاپای فاتیکان شوی کردە کوڕی پاشای کاتەلۆنیا سپانیا، نۆگەریت ویستی شو بکاتە کوڕی پاشای بەریتانیا تا فەڕەنسا بە دور بیت لەجەنگ لەگەڵ بەریتانیا..بۆیە سیناریۆیەکی داڕشت و زاوای کوشت. بەمەش هاوسەرگیریەکە هەڵوەشایەوە، کارەکان بە دڵی ئەم بوون.
کاری سێیەمی ئەوە بوو فلیپی ئاگادر کردوە لە خەتەریاتی ئەو کوپەی پاپای فاتیکان بەدوایدا دەگەڕێت..وتی ئەو کوپەی بەردەست بکەوێت ئیتر پاشا دەوری نامێنێت..بۆیە پاشا بڕیاری دا بە پەلاماردانی قەلای
(temple paris) سوارچاکەکانی پاریس.

کاری چوارەمی ،پاشان بە پاشا فلیپی گوت ژنەکەت پەیوەندی سێکسی هەیە لەگەڵ باشترین هاورێت،ئەویش سوارچاکی قەلاکەی پاریسە، لاندری وە ئاگادری کردەوە کە ئەو منداڵەی لە زگی شاژندایە منداڵی لاندریە وە هی پاشا فلیپ نیە..
کاری پێنجەمی ، پاشان کە پاپای فاتیکان هاتە سەردانی پاشا فلیپ بۆ ئەوەی وەزعە ئەهوەن بکەنەوە..ڕوخسەتی لە پاشا وەرگرت تا پاپای فاتیکان بکوژێت..بۆیە چوە ژورەکەی و بیری خستەوە کە ئەم کوڕی ئەو پیاو ژنە بوو کە ئەو بە زیندویی سوتاندنی..بۆیە پاپای خنکاندو ملی شاکاند..لە بەرواری ١٠-١—١٢٧٦ دا.

کاری شەشەمی ، هەمان ڕۆژ چوو کوپەکەی مەسیحیشی دزیەوە لە سوارچاکەکان و بوە خاوەنی کوپەکەش، ئەمەش پاشا فلیپی زۆر دڵخۆش کرد..ئیتر ترسی ئەوەی نەما پاپای فاتیکان دەسەڵاتەکانی لێ زەوت بکات.

 

 

پاپای فاتیکان گریۆگری ئێکس

پاپای فاتیکان گریۆگری زۆر تینوی دەسەڵات بوو، ئامادە بوو هەموو کارێکی نەشیاو بکات بۆ گرنتە دەستی دەسەڵات.

پاپای فاتیکان گریۆگری

پاپا گریۆگری لە ساڵی ١٢٧١ تا ساڵی ١٢٧٦ پاپای فاتیکان بوو.
ئەو کوپەی کە مەسیح بۆ کۆتا جار ئاوی تیا خواردەوە زۆر گرنگ بوو لای ئەم پاپای فاتیکانە.. بۆ؟
دەیویست بە ناوی ئەم کوپەو بە ناوی مەسیحەوە هەموو مەسیحیەکانی ئەوروپا لە خۆی کۆبکاتەوە و بەو بۆنەیەوە دەسەڵاتی ڕەها لە ئەوروپا بگرێتە دەست، واتە بیرۆکەی ئەوروپای یەکگرتو بیرۆکەی ئەم پاپای فاتیکانە بوو، بەڵام دەیوست لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بێتو خۆی بەرپرسی دینی و سەربازی ئەو ئەوروپایە بێت کە دەیەوێت دروستی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا بیری لەوە کردبۆوە ئەگەر ئەو کوپەی دەست بکەوێت ئەوا هەموو خەڵک دوای دەکەون و ئیتر سیستمی پاشایەتی لە ئەوروپا نامێنێت..هەموو دەسەڵاتەکان دەچێتە ژێر دەستی پاپای فاتیکان.

 

قەڵای سوارچاکەکان

لە هەموو شارەکانی ئەوروپادا قەڵای سوارچاکەکانی مەسیحیەت هەبوو، ئەم قەڵایە تەنها پیاوی جەنگاوەری تێدا دەژیا و هەر لە منداڵیەوە لێرە فێری دینداری و ڕاهێنانی جەنگ دەکران.. بەمەش فاتیکان گەورەترین هێزی سەربازی لە تەواوی وڵاتاندا جێگیر کردبوو بە ناوی دین و سوارچاکەکانی مەسیحەوە.

قەڵای سوارچاکەکانی پاریس

  

پارێزەری کوپەکە سەرۆکی سوارچاکەکان گۆدفری بوو

گۆدفری سەرۆکی سوارچاکەکانی شاری (

Acre
, Akko Israil) ئاکرێ یان ئاکۆ لە ئیسرائیل بوو،


ئەوە کۆتا شار بوو کە بە دەستی مەسیحیەکانەوە بوو، دوای کۆتا هێرشی ئیسلامەکان ئەوشارەش لە ماوەیەکی کەمدا دەستی بەسەردا گیرا..کوپەکەی مەسیح کە ناسراوە بە (Grail).

کوپەکەی مەسیح


 لەو شارەدا بوو..کاتێک مەسیحیەکان ڕایان کرد بۆڵێکی ئاگری بەر ئەو کەشتیە کەوت کە کوپەی تێدا بوو، واتە کوپەکە ژێر ئاو کەوت و هەموو مەسیحیەکان وایان زانی ئەوە کۆتا جار بوە کە ئەوان کوپەکەیان دیوە.. بەڵام گۆدفری بە دزیەوە کوپەی دەرهێناو لە شوێنێکی ئامن شاردیەوە لە ترسی پاپای فاتیکان وبیرو بۆچونەکانی لەسەر ئەم کوپە.. پاش ئەوەی پاپای فاتیکان زانی ئەم کوپە لای گۆدفریە یەکێک لە پاسەوانە تایبەتەکانی خۆی نارد بۆ کوپەکە، پاسەوانەکە ژماری ٤ لە پشتەملی نوسرابوو..گۆدفری کوپەکەی نەدانێ ئەوە بوە هۆی ئەوەی پاپای فاتیکان سەرۆکی سوارچاکەکانی کوشت کە هاودین و پارێزەری مەسیحیەت بوو.. دوای هەفتیەک پاپای فاتیکان هاتە پاریس و لەوێ و لاندری هەڵبژارد بە سەرۆکی سوارچاکەکان لەبەر ئەوەی پاپای فاتیکان گوتی تۆ کەسێکی شیاویت گۆدفر زۆر وەسفی تۆی بۆ کردوم..هەرچەند لاندری گوتی من شیاوی ئەو کارە نیم بەڵام بە زۆرینەی دەنگ کردیانە سەرۆکی سوارچاکەکان.

 

 

دۆزەرەوەی کوپەکە سوارچاک لاندری

وەک پێشتر ئاماژەم پێ کردن دوای کوژارنی گۆدفری لە لایەن پاپای فاتیکانەوە لاندری کرایە سەرۆکی سوارچاکەکانی پاریس. لاندری کەسێکی دینی بوو دەیوسیت بە خۆی سوپاکەیەوە بچێت بۆ ئیسرائیل واتە وڵاتی پیرزو ئەو ناوچە پیرۆزانە ڕزگار بکات، بەڵام پاپا پلانێکی تری هەبوو بۆ لاندری..گوتی تۆ دەبێت تەواوی ژیانت تەرخان بکەیت بۆ دۆزینەوەی ئەو کوپە..لاندری گوتی کوپەکەمان لە جەنگدا لەدەست داوە..پاپا گوتی هێندە فەقیر مەبە گۆدفری دەیزانی کوپەکە لە کوێیە بۆیە کوشتیان، هەڵبەتە نەیگوت کە خۆم کوشتومە..لەبەر ئەوە تۆ دەبێت ئەو کوپەم بۆ بدۆزیتەوە. پاپا گوتی زەوی پیرۆز لای من هیچ بەهایەکی نیە من ئەو کوپەم دەوێت و بەو کوپە دەبمە خاوەنی ئەوروپا، "ئەگەر من ئەورپام هەبێت قدس و زەوی پیرۆزم هەر ناوێت"..

 

پارێزەری کوپەکە بۆ ماوەی پازدە ساڵ پاش گیرانی ئاکۆ.

 ژنێک بوو ئەم ژنە دایکی لاندری بوو،بەڵام لاندری نەیدەزانی کە ئەو ئافرەتە دایکێتی و دایکی لە ژیاندا ماوە، تەنها گۆدفری دەیزانی ئەم ژەن دایکی لاندریەو باوکیشی گۆدری بوو..بەڵام بە دزی کەنیسەوە ئەم منداڵەیان دروست کردبوو.

دایکی لاندری زۆر نزیک بوو لە گۆدفری بۆیە دەیزانی پاپای فاتیکان ئەو کوپەی بۆچیە و هەمیشە دەیویست ئەوکوپە بپارێزێت بە جۆرێک کە دەست پاپای فاتیکان نەکەوێت..لە کۆتایدا بە کوڕەکەی دەڵێت کوپەکە لای منە ئەگەر دەتەوێت خۆت بیپارێزت ئامادەم بتدەمێ..لاندری کوپەکەی وەرگرت و بردیەوە بۆ قەڵای پاریس..

 

تەسلیم کردنی کوپەکەی مەسیح بە پاپای فاتیکان

کاتێک پاپای فاتیکان بیستی کە لاندری کوپەکەی دۆزیوەتەوە بێ یەک و دو هاتە پاریس بۆ وەرگرتنی کوپەکە..لاندری کوپەی تەسلیمی پاپای فاتیکان کرد، بەڵام لاندری تا ئەوڕۆژەش نەیدەزانی کێ گۆدفری کوشتوە..کاتێک پاپا و پاسەوانەکان بەرەو دەرەوەی کنیسەکە بەڕێ کەوتن لاندری بینی پشتە ملی پاسەوانەکان ژمارەی لەسەر لە ١ تا ١٢ بەڵام ژمارە ٤ تێدا نەبوو..ژمارە چوار ئەو کەسە بوو کە گۆدری کوشت، دوای کوشتنی گۆدرفری گرتیان و کوشتایانەوە..بۆیە یەکسەر بە شمشێر پەلاماری پاپای فاتیکانی دا ، پاپا توانی دەربچیت و بچێتە قەڵای سوارچاکەکان نزیکی پاریس..لاندری چو بۆ ئەو قەڵایە وای زانی لەسەر حەقەو برا دینیەکانی هاریکاری دەکەن ، بەڵام پاپی فاتیکان پێش ئەو گەیشتبوو لاندری بە خیانتکار تاوانبار کردو پاش لێکۆڵینەوە بڕیاریاندا لاندری بە زیندوی بسوتێنن..

 هەر ئەوەشەوە دایکی لاندری هاتە قەڵاکەو داوای بینینی پاپای فاتیکانی کرد..کە پاپا هاتە ژورەکە گوتی کوڕەکەم مەکوژە ئەو کوپە نهێنی تری لە خۆگرتوە پێتی دەڵێم..

پاپای فاتیکان بە پێکەنینەوە گوتی " ئەو کوپە کوپێکی قوڕەو هیچی تر ئەو قسانە کە نەخۆش چاک دەکاتەوە هەمووی خورافاتە و من باوەڕم بە خودی مەسیحش نیە" ..دایکی لاندری گوتی بۆ پیاوێک لە پلەو پایەی تۆدا ئەو قسانە زۆر قورسن بتوانیت بیکەیت!!

پاپا وتی "من باوەڕ دار نیم"  بەڵک و دەمەوێت دەسەڵات بگرمە دەست ئەو کوپەش بۆ ئەو مەبەستە بەکار دێنم..

لە هەمان شەودا کوپەکە دزرا لەیەن برایەکی دینیەوە.. بەڵام دایکی لاندری گوتی ئەو کوپە کەس چاک ناکاتەوە بەڵام نامەیەکی نهێنی مەسیحی تێدایە ئەگەر ژێری کوپەکە بکەیتەوە ئەو نامەیە دەبینیت..

پاش ئەوەی پاپای فاتیکان زانی کوپەکە دزراوەتەوە ، هەموو تاوانەکانی لەسەر لاندری لابردو هەموو پلەو پۆستەکەی بۆ گێڕایەوە ، واتە لە نیوان ٢٤ کاتژمێردا لاندری کرا بە خیانتکار، بێ دین ، شەیتان ،تاوانبار ، وە ڕۆژی دوای کرایەوە بە پیاوە چاکەکەی هەفتەیەک لەوەو بەر..تا جارێکی تر بینێرێتەوە بۆ دۆزینەوەی کوپەکە.

 

کوپەکە کەوتە لای کێ؟

پاش ئەوە کوپەکە کەوتە لای پاشا فلیپ، پاشا فلیپ ژنەکەی بانگ کردو گوتی من ئاگادرم کە ئەو منداڵەی کە لە ناو زگتدایە لە من نیە،  وە دەزانم تۆ پەیوەندی سێکسیت لەگەڵ لاندری هەیە..بۆیە کاتێک پاشا ڕوی وەرگێڕا شاژن مۆمدانێکی دا بەسەریدا بێ هۆشی کرد، شاژن کوپەکەی هەڵگرت و پاریسی بەجێ هێشت..چو بۆ ئەو ناوچەیەی کە لاندری و  سوارچاکەکانی لێ بوو، کە خۆیان ئامادە کردبوو بۆ جەنگ دژی پاریس..لەوێ لاندری دۆزیەوەو گوتی کوپەکەم پێیە.لاندری گوتی باسی مەکە با کەس نەزانێت.

لە هەمانکاتددا ڕاوێژکارەکەی پاشا سوپایەکی دروست کرد لە خەڵکی بە کرێ گیراوی پاریس بۆ ئەوەی کە شەڕیان کرد دژی مەسیحیەکان خەڵک بەرەنگاریان نەبێتەوە، چونکە خەڵکی پاریس هەموو مەسیحی و دیندار بوون ، لەو کاتەدا دەڵێت ئەوە سوپای پاشا فلیپ نیە کە هێرشیان کردۆتە سەر سوارچاکەکان..بەم شێوەیە هێرشیان کردە سەر سوپای سوارچاکەکانی مەسیح لە شەڕێکی قورسدا لاندری بریندار وبو بەدەستی پاشا فلیپ خۆی..شاژنیش بەدەستی پاشا فلیپ کوژرا..دوای ئەوە هێزی زیاتر هات بۆ یارمەتی مەسیحیەکان..سوپا بەکرێ گیراوەکە کشانەوەو ساحەی شەڕیان چۆڵ کرد.. لاندری خێرا کوپەی هێناو ئاوی تێ کرد تا شاژن چاک بکاتەوە وەک چۆن لە ڕیوایەتەکان بیستبوی مردو ئاوی ئەو کوپە بخواتەوە زیندو دەبێتەوە..بەڵام کوپەکەی مەسیح تەنها ڕیوایە بوو..شاژنی چاک نەکردەوە..بۆیە لاندری کوپەکەی فڕێدا دای بە دارێکا و کوپەکەی شکاند ..دواتر نامەیەکان لە کوپەکەدا دۆزیەوە.گوایا ئەوە نامەی مەسیحە بەڵام نامەکە زۆر لە نامەی سەدەم دەچو نەک نامەی ١٢٧٦ ساڵ لەوەو پێش.
واتە بەم جۆرە کۆتایی هات بە ژیانی کوپەکەو ڕیوایەتەکانی..

جیا کردنەوەی دین لە دەسەڵات لە ئەروپادا

لە ساڵی ١٩٠٥ دا لە ولاتی فەڕەنسا بە یاسایەک بە ناوی (séparation des Églises et de l'État ) دین لە دەسەڵات جیا کرایەوە، لە ساڵی ١٩٥٤ دا لە دەستوردا نوسرایەوە .

لە ساڵی ١٩٩٣ وە لە بەلجیکا بەهەمان شێوەی فەڕەنسا دینیان لە دەسەڵات جیا کردەوەو بوە مادەیەکی دەستوری.
لە ساڵی ١٨٤٨ دا بەهەمان شیوە هۆڵەنداش چەند یاسایەکی دەرکرد کە چیتر پاشا پاباند نابێت بە یاساکانی کڵێساوە.

زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا ئەم یاسایە جێ بە جێ دەکەن بۆ کۆت و بەند کردنی دین و دەسەڵاتەکانیان بەسەر وڵاتددا.

 

ئێستا لەم چیرۆکە بۆمان دەرکەوت کە پاشا و پاپای فاتیکان و تەواوی کەسایەتیەکانی تر بۆ دەسەڵات و مەرامەکانی خۆیان ئامادە بوون هەموو کارێک بکەن..بۆیە خەڵک دەبێت بە ئاگا بێت و دین دەبێت لە دەسەڵات جیا بکرێتەوە.هەرکاتێک دین تێکەڵی دەسەڵات بوو ململانێو کوشت و کوشتار زیاتر دەبێت. لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپا دین لە دەسەڵات جیا کراوەتەوە.. لەم بابەتەدا  ئاماژەم بەچەند نمونەیەک کردوە..

 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە