ئیدی کوردستانیش شەھیدکرا ،ھەریادێکشی نەما

Monday, 01/07/2019, 1:39

24580 بینراوە


(ئەوەی نەتوانێ خێزانێک بپارێزێ ناتوانێ گەلێک بپارێزێ) ھەمیشە حکومەتی ھەرێم لەرابردوو بەبێ ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر روڵەکانی بێدەنگی ھەڵبژاردوو لەبەرامبەر لەشکر کێشی وڵاتانی دەرەکی بەتایبەت دەوڵەتی فاشیستی تورک ،بۆ پاراستنی دەستەوتە شەخسی و حیزبیەکان دووبارە بێ باک بووە لە کومەڵکوژی کورد جا لە ھەر جێکەیەک بەتایبەت ھەرێمی کوردستانی عێراق ،

وەکو ھەموومان ئەو راستیە دەزانین لەبەرواری ٢١⁄٨⁄٢٠١١ فرۆکەکانی دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژی خێزانێکی ٧ کەسییان کرد کە زۆرینەیان منداڵبوون ،لەبەرامبەر بێدەنگی حکومەتی ھەرێم ،ئیدانە نەکردنی دەست درێژیەکانی دەوڵەتی تورک ،دەوڵەتی تورکیا توانی نکۆڵی لەوە بکات ،لەلێدوانی بەرپرسانی تورکیا ئەکیدیان لەوە کردۆتەوە لەو ھێرشەدا چەکدارانی پارتی کرێکاران کراونە ئامانج ھیچ زیانی نەگەیاندوو بە خەڵکی سڤیل ،لەکۆتایدا ئاماژە بە ناوی یەک بەیەکی شەھیدان دەکەی بۆ بەرچاو رونیەک لەبیرنەکردنی شەھیدانی کورتەک ..

کورد ووتەنی (برۆن لەمریشکە رەشە بپرسنەوە )،ئەوە پەندێکی کوردی کۆنە پرە لە ماناو تەعبیری مەزن لەخۆی دەگرێ بۆ ئەو دەسەڵاتداریەی ئێستای ھەرێم

لەسایەی دەستەڵاتی مافیاگەری ھەرێم و بنەماڵە دەستەڵاتدارو بزنزمان و نەوت فرۆشمان وخاکفرۆشمانەکان کوردیان رووبەرووی سەدان ماڵ وێرانی کۆمەڵکوژی کردۆتەوە نوێترین نموونە ئێوارەی ٢٧⁄٦⁄ لە کاژمێر ٨ ئێوارە خێزانێکی تر لە بناری قەندیل کۆمەڵکوژکران لە ئەنجامی ھێرشی بێ بەزەی فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا ،
کە ئیدی کورستانیش شەھیدکرا ،ھەریادیشی نەما ،

لەکاتێکدا زۆرینەی قوربانی ھێرشە منداڵ بوون ،دەست بەجێ مام عبدللە لەگەڵ دوو لەمنداڵەکانی ، شەھید بوون شەش لەئەندامانی خێزانەکەشی بریندابوون ،بەداخەوە خەسارەتێکی گەورەو لەبیرنەکراوە،کاتێک خێزانەکان بە ماڵ و منداڵیان دەکرێنە ئامانجی فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا لە بناری قەندیل ،ئەو رووداوە نەسەرەتایەو نەکۆتایش ئەوە حکایەتی پر لەشەرم و شورەی دەسەڵاتی کوردیە لەو ھەرێمە ، بۆیە پرسیار گەلێک رووبەروی ئەو سەردارو میرانە دەکرێتەو ، ئێوە چیتان بنیادناوە لە دەرەوە ؟ جگە لە دەستکەوتی حیزب و بنەماڵەکانتان نەبێ بۆ ئەوەندە شەرمنانە سیاسەت دەکەن بەرامبەر دەرەوە؟ ،ناکا بڵین ئەوە پەیرەوکردنی دیپڵۆماسیەتی سەرکەوتووە بەرامبەر دەوڵەتانی دوژمن ،

ئەندازیاری ئاوەدانی (کاولکاری ) ھەرێم وەکو( والی ھەرێم ) مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی تورک و سوڵتان ئەردۆغانەکەی دەکات ،وەکو راوچی پارتی کرێکاران پاداشت وەردەگرێ .
ئەوکاتانەی ھەلھەلەی ریفراندۆم و سەربەخۆی کوردستانیان کردبوو بەشیعاری ناسیۆنالیستی کورد ،کەچی ئەردۆغان بە خائین و سەرۆک عەشیرەت ناوی دەھێنان ،لەقسەکانیدا ئاماژەی بەوە دەکری ئەوان لە ئەرۆغان ھەڵگەراونەوە ،ئەوەش ئاماژەیەکە ،بۆ ئەوانە کە دەمێکە خوڵام و والی دەوڵەتان لەو ھەرێمە کەھیچ جێگەیەک نەماوە بارەگای میتی تورکی لێ نەبێ ، رۆژ بەروژ ژمارەی سەرباز و بنکەی ھێزی جەندرمە زیاترو زیاتر دەبێ لەسایەی سیاسەتی پاراستینی دەستکەوتی بنەماڵەی و ھەراجکردنی میلەتێک بەرامبەر ئەوە ...
ناوی شەھیدانی کورتەک ھەم لە رابردوو ھەم لەئێستادا ...

شەھیدانی ٢١⁄٨⁄٢٠١١ کورتەک
١-حسێن مستەفا حسن
٢-رێزان حسێن مستەفا
٣-زانا شەماڵ حسێن
٤-سۆلین شەماڵ حسێن
٥-سۆنیا شەماڵ حسێن
٦-ئۆسکار عوزێر حسن
٧-میر حاجی مام کاک

شەھیدانی ئێوار ٢٧⁄٦⁄٢٠١٩ کورتەک
١-عبدللە ئاڵی (عبدللە چاوشین )
٢-کوردستان عبدللە ئاڵی
٣-ھەریاد عەبدللە ئاڵی
لەگەڵ برینداربوونی شەش کەس لە خێزانەکەیان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە