پەكە كە و ئاگربەستێكی تر توركیاو دەرفەتێك بۆ ئاشتی

Friday, 20/08/2010, 12:00

1532 بینراوە




بێگومان سەرانی تورك تێڕوانینێكی ژیرانەیان نیە بۆ بەرگریكردن لە توندوتیژەكان، جگە لە پیادە كردنی شەڕ یاخود پاكتاوكردنی هێزەكانی پارتی كرێكاران بەولاوە چیتر نازانن، گرنگ ئەوەیە چۆن ئەو گرەوە سیاسی یە بەرنەوە لە گۆڕەپانی ململانێیەكەدا، پەكەكەو سەركردەكانی (HPG) ئەمەو خۆشیان باش دەزانن كە تووشی چ دەسەڵاتێكی سەرسەخت بوونەتەوە لە ناوچەكەدا وە لەوەش دڵنیان توركو سەرانی تورك دانوستان یاخود ڕێگەچارەی ئاشتی هەرگیز قبوڵ ناكەن، نەك تەنیا بۆ پەكەكە بەڵكو هیچ ڕێكخراو و پارتێكی كوردیش وەك دەتەپەو بەدەپەو كەسایەتیەكانی تریش لە كوردا بە موخاتب وەرناگرن، كەوابوو جگە لە كوشتنی كاتەكان، توركیاو سەرانی توركیا دەرفەت لە فرسەتەكان وەرناگرن، لە جەنگو ئۆپراسیۆنو سوتاندنی گوند ڕەزو باغ شەڕى سی ساڵەى ئەو دەوڵەتەدا تەنیا سیاسەت كردن بە تەرمی مرۆڤەكانەوە دەتوانین بلێین بێ وێنەن و بەراستى بكوژن، چونكە سەرانی تورك هەتا ئێستاش عیبرەتیان لە مێژوو وەرنەگرتووە، بەردەوامیش ئەمە دووبارە دەكەنەوە بەمەش هەردوو گەلی توركو كورد باجی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەیان داوە، لەسەر داوای سەرۆك ئاپۆو (KCK)و چەند كەسایەتییەك لە رۆشنبیرانى توركو كورد بۆ بێدەنگ كردنی چەكەكان داوایان لە هەردوولا كرد كە ئاگربەست ڕاگەیەنن، بەمەش پەكەكە لە وەڵامی ئەوانەدا لە 13/مانكەوە تا 20ی سێپتەمبەر هەروەها لەبەر پیرۆزى مانگی ڕەمەزان كەوتە دۆخی بێ چالاكیو ئەو فرسەتەی تریان دایەوە بە سەرانی تورك بە ئومێدی ئەوەی هێزەكانی توركیاش بەوپەڕی هەڵوێستەوە ئەرێ بكەن تا بە واتایەك بێتە هۆی بێدەنگ بوونی چەكەكانی هەردوولا، بەم كارەش بەرەو پێش چوونێك یاخود گۆڕانكاریەك بۆ لە یەكتر نزیك بوون بێتە ئاراوە، بەڵام سەرانی تورك بە دوو دڵیەوە لەم ڕەوشە دەڕوانن وەك ووتم هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە چۆن پەكەكە پاكتاو كەن، پەكەكەش بۆ خۆی ئەو ڕاستیە دەزانێت چونكە تاسەر ئێسك سیاسەتی توركە فاشستەكان دەزانن كە ئامانجیان چیە وە بەم ئاگربەستەشەوە تا ئێستا بە حەوت ئاگربەست دەژمێرێت كە شەشیان یەك لایەنە بووە، دوور نییە ئەمیش بە ساواى لەبار بچێت. بەڵام ئەم جۆرە نەرمیە لە ڕووی سیاسەتەوە سوودی گەورەی هەبووە بۆ خودی سیاسەتەكانی پەكەكەو ڕای گشتی، ئەگەرچی ئەزموونێكیان لە ڕەوشتی ئاگربەستو خۆپاراستنی ڕەواو دۆخی بی چالاكیدا هەیە، بەڵام ئەم دەرفەتەی تریش كە بە توركیایان بەخشیوە هێندە كەم نی یە كە ببێتە هەوێنی ئاشتی یەكى بەرقەرار.
هێزەكانی توركو عەسكەرتاریەت هێشتا لە ئۆپراسیۆن ڕاوەدونانی هێزەكانی پەكەكەدا درێژە بە پەلامارەكانیان دەدەن، كەواتە موعجیزەیەكی گەورە دەبێت كە هێزەكانی توركیاش دەست هەڵگرن لە خوێن ڕشتن، تەنانەت فشاری وڵاتی جیهانو نامەكەی بەڕێز (تۆتۆ)ی باشوری ئەفریقاو كە لە نامەیەكدا كە بۆ ئۆردوغانی نووسیوە داوا دەكات كە هەنگاو بهاوێژێت بۆ چارەسەرى پرسی كوردو نوێنەرانى كورد بە هەند وەربگرێت و بە شێوەیەكی فەرمى دانوستان بكات و كۆتایی بە خوێن ڕشتن بهێنرێت لە ناوچەكەدا. ئەوەشى وتووە كە مەحاڵە بەهێز یاخود پیادەكردنی شەڕوشۆڕ كێشەكان چارەسەر بكرێن.
نیگەرانى لەوەدایە لە پشت سەرانی توركەوە هەندێ وڵاتو لایەن بە شاراوەیی هەن كە توركیا بەڕێوە دەبات، وەك ئەمریكاو ئینگلیز چ وەك عەسكەرتاریەت پارتە شۆفینەكانی وەك مەهەپەو جەهەپە وە مافیاو ئەرگەنەكۆنەكان كە ناهێڵن توركیا بكەوێتە ڕەوشێكی ئازادیەوە كە سەقامگیر بێت لە ناوچەكەدا، جگە لەوەش دەوڵەتی توركیا بۆ خۆی ئەندامی ناتۆیە لەوەشدا خاوەنی بەهێزترین لەشكرە كە لە جیهاندا بە پێنجەم دەوڵەت لە قەڵەم دەدرێت، كەوابوو دەرئەنجام تاڕادەیەك خەیاڵێكی ڕاستەقینە لە خۆ ناگرێت لە توركیایەكی وەها بێ سەرو بەرەدا كە حوكم قەرەقوشە.سەلمێنەرى راستییەكانیش سەردەمێك پێش ئێستا لە ساڵى (1992) تورگووت ئۆزاڵ ویستی ئاو بەم ئاگرەدا بكا بە نیازى خۆى، بە هەرحال كەس نەیزانی بە چ دەردێك برا چۆن بە شێوەیەكى بكەرى نادیار لەناو برا ، ئەگەر بەراورد بكەین لە ساڵی 1992 تا ئێستا دەكاتە (2010) وە (18) ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕیوە كەواتە تێڕوانینی ئۆزاڵ ئەوەبوو كە چەندە شەڕ بكرێت زەرەرمەند هەردوو لایە بۆیە لێكنزیكبوونەوە هەبێت دەتوانرێت ئاشتى بەرقەراربكرێت و دەبێتە سەرەتایەك بۆ راوەستاندنى چەك. سەرانی توركی ئەم سەدەیەش وەك بەشیر ئەتەڵاى فاشستو ئۆردوگانی بكوژ كە بلیمەتو پاڵەوانی فاشیەكانی وەك هێتلەرو ستالینو سەدام ئاسا بیر دەكەنەوە.چۆن بیر لێ كردنەوەیەك؟ كە لە ساڵی (2010)دا زمانی كوردی لە (30 ملیۆن) گەلی باكور قەدەغە دەكات، ئایا كام قوتابخانە مێشكی ڕزیوی ئەمانە دەشواتەوە تا چیتر بیر بكەنەوە لە ئەوەی كە ئیتر مرۆڤ نەكوژن.هەنگاو نەنێنەوە بۆ سەردەمى مەغۆلستانەكەیان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە